دوالیزمی ڕەهاگەرایی... دوالیزمی ڕێژەگەرایی
#حەسەن جودی#
بەرلەوەی مرۆڤ بە پرۆسەی کۆمەڵگابووندا تێبپەڕێ ڕوانین و پێناسەکانی بۆ بوونەوەر و شتەکانی دەوروبەری نەگەیاندبووە ئاستی ئەبستمۆلۆژیدا، بەڵکو لەمیانەی پێکداخشان و کارلێک و کار و کاردانەوە لەگەڵیاندا لە نێو گەنەکانیدا تۆماربووە. بەڵام دواتر کە پرۆسەی کۆمەڵگابوون و لەگەڵیشیدا پرۆسەی کەویبوون و ماڵیبوون پێشدەکەوێ، ئیدی لەلای مرۆڤ ڕوانین و پێناسەکانی بۆخۆی و بوونەوەر و شتەکانی دەوروبەری دەگاتە ئاستی ئەبستەم- مەعریفە. بۆ نموونە؛ گیانلەبەرەکانی بۆ گیانلەبەری کێوی و گیانلەبەری کەوی و ماڵی، ڕووەک و گژو گیاکان بۆ شیاوی خواردن و شیاوی نەخواردن دابەشکرد. سەبارەت بەخودی خۆیشی پێکهاتەیەکی دوالیزمانەی کێویبوون و کەویبوونی بەخۆی دا و خۆی وەها پێناسەکرد. دەکرێ بڵێین؛ مەعریفەی دوالیزمیانە سەرەتاییترین مەعریفەی مرۆڤە. لەم ڕوانگەیەوە؛ پێناس و ڕوانین و ڕامانەکانی داتاشی و پۆلێنی کرد. بەڵام وا دیاردەبێت سەرەتا مەعریفەی دوالیزمی، کە مەعریفەیەکی جیاکاری و هەڵاوێردکردنە، مەعریفەیەکی ڕەهاگەرایی بووە، نەک ڕێژەگەرایی. بۆیە دەتوانین بڵێین؛ تایبەتمەندێتی ڕەهاگەرایی+ دوالیزمیانەی مەعریفەی سەرەتایی، مرۆڤی پەلکێشی مەعریفەیەکی دۆگمایانە کرد. مەعریفەی دۆگمایی مەعریفەیەکە هەموو بوونەوەرەکانی گەردوون و تەنانەت خودی مرۆڤ و پێکهاتە سەرەتاییەکانی کۆمەڵگای بۆ دوو بەشی ناکۆک و دژ بەیەک پۆڵێن دەکات. لێرەوە چەمکی ڕەهاگەرایی؛ باش و خراپ، جوان و ناشیرین، حەڵاڵ و حەرام و...هتد لە هزراندن و ڕامانی مرۆڤ دەچەسپێ. شێوە هزراندنە سەرەتاییەکانی مرۆڤ وەکشامانیزم میتۆلۆژیا - غەیبانیەت لەو شێوە هزراندنە دۆگماییانەن کە مرۆڤ سیستەمی مەعریفی خۆی لێ پێکهێناوە. بێگومان لەگەڵ پێشکەوتنی فەلسەفە و دواتریش زانست هێدی هێدی مەعریفەیەکی ڕێژەیی پێشدەکەوێ، کە لەگەڵ خۆیدا چەمکی دوالیزمی ڕەهاگەرایی لاواز و بێ بنەما دەمێنێت و چەمکی دوالیزمی ڕێژەگەرایی گەشە دەکات. ئیدی مەعریفەی ڕەهاگەرایی دۆگمایی ڕووبەرووی مەعریفەی ڕێژەگەرایی زانستی دەبێتەوە.
لە بنەڕەتدا ئەقڵیەت و چەمکی دوالیزمی - بە شێوە ڕەهایی و ڕێژەییەکەوە - لەسەر بنچینەی لۆژیکیپێهەڵگیری - انگلاق و کۆتگیری - تقید بونیادنراوە. ئیدی ئیشکالیەتی پێهەڵگرتنەکانانگلاقاتو کۆتگیرییەکانتقیداترەهادار دەکرێن یاخود کۆتگیر، ئەمە کێشە قووڵەکانی نێو شێوە هزراندنەکانشامانیزم- میتۆلۆژیا- تیۆلۆژیا- فەلسەفە- زانستپێکدێنن. هەموو ئەو دوالیزمانەی لە ئەبستمۆلۆژیادا بە درێژایی مێژووی هزری مرۆڤایەتی پۆلێن کراون لە چوارچێوەیلۆژیکی پێهەڵگیری- کۆتگیریبونیادنراوە. تا ڕادەیەکی زۆریش ئاراستەی پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکان بەو لۆژیکە پێوراون. بەڵام ئەوەی جێی سەرنج و تێڕامانە ئەوەیە؛ فاکتەری زەمەن- شوێن- ڕووداورۆڵێکی گرنگی هەبووە لەوەی چ بەپێهەڵگیریناوزەد بکرێ و چیش بە کۆتگیری لە قەڵەم بدرێت. ئەوەی دوێنێ پێهەڵگیری بووە ئەمڕۆ یاخود بەیانی دەکرێت ببێتە کۆتگیری. هەروەها ئەوەی لێرە کۆتگیرە لە شوێنێکی دیکە پێهەڵگیر بووە، ڕووداوێک لە کات و شوێنێکی دیاریکراودا پێهەڵگرتنە، بەڵام لە هەمان کات و شوێندا ڕووداوێکی دیکە کۆتگیرییە...هتد. ئیدی فاکتەریزەمەن- شوێن- ڕووداورۆڵێکی گرنگی هەبووە لەوەی شوێنگۆڕکێی نێوان پێهەڵگیرییەکان و کۆتگیرییەکان بێتەدی و لە بۆتە ڕەهاگەرییەکەی خۆی دەربکەوێ و بۆتەیەکی ڕێژەگەرایی وەربگرێت. ئەمەش وای کردووە ئەبستمۆلۆژیا تا ڕادەیەک لە دوالیزمی ڕەهاگەرایی ڕزگاری ببێت و ئاراستەیەکی ڕێژەگەرایی وەربگرێت.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,032 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!