شەهید کاوە محەمەد ئەمین محەمەد
یەکەم شەهیدی ڕاپەڕینەکەی ئاداری 1991ی کۆیە
ناو: کاوە
ناوی باوک: محەمەد ئەمین
ناوی دایک: شەوکەت
رۆژی لە دایکبوون: #01-07-1962#
رۆژی شەهید بوون: #09-03-1991#
شوێنی لە دایکبوون: #کۆیە#
شوێنی شەهیدبوون: کۆیه
یەکەم شەهیدی ڕاپەڕینەکەی ئاداری 1991ی کۆیە، ناوی تەواوی(کاوە محەمەد ئەمین محەمەد)ە، ساڵی(1962) لە شاری کۆیە لە دایکبووە، ساڵی(1981) پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان، تیپی 93ی کۆیەی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان#ەوە کردووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا(4)جاران برینداربووە، ساڵی(1990) لە ناو شاری کۆیە فەرماندەی مەفرەزە بووە لە (شانە چەکدارەکانی بروسک).
لە سەروبەندی ڕاپەڕین یەکێک لەسەرەکیترین مۆڵگەکانی حزبی بەعس(فرقەی کۆیە) بوو، کە چوار ڕێکخراو-منەزەمەی حزبی بەعس لەلایەن ئه و فرقەوە بەڕێوە دەبرا ئەوانیش منەزەمەکانی-ڕێکخراوەکانی(#تەقتەق#، #شاوەیس#، #دێگەڵە#، کۆیە)بوون، بۆیە ئه و بارەگایە مۆڵگەیەکی سەختی بەعسیەکان بوو، لەشارەکەی حاجی قادری کۆیی، لێپرسراوەکەی(ئەبو تەها) ناوێک بوو، خەڵکی شەرگاتی دەوروبەری شاری موسڵ بوو، شەهید کاوە و هاوڕێکانی دەستنیشانکران بۆ پەلاماردانی ئه و فرقەیە.
له بەرەبەیانی(09-03-1991) لە ڕاپەڕینی شاری کۆیە، مەفرەزەکەی شەهید کاوە لە(هەورازی گردی) بەرامبەر خاڵی پاسەوانی فرقەی کۆیە، کە ئێستا2022(مەڵبەندی 14ی ڕێکخستنی کۆیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان)ە، لە کاتژمێر(8)ی بەیانی بە کڵاشینکۆفێکەوە هەڵدەکوتێتە سەر(فرقە)ی کۆیەی حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی، چەکدارەکانی خاڵی پاسەوانیەکە بە قەناس سێرە لە شەهید کاوە دەگرن، لە کاتی پەلامار و ڕووبەڕووی دوژمن فیشەکێک لە پێشەوە سەری دەپێکێت و دەچێتە کاروانی شەهیدانەوە و دەبێتە یەکەم شەهیدی سەنگەری #ڕاپەڕینی کۆیە#.
سەرچاوەکان:
1-ڕاپەڕینی کۆیە، #زامدار ئەحمەد#، لاپەڕە93
2-چاوپێکەوتن لەگەڵ(نەجات محەمەد ئەمین) خوشکی شەهید لە 08-03-2022ی زایینی لە شاری کۆیە.[1]