ناو: سەید نەجمەدین
نازناو: ئەنیسی
ڕۆژی لەدایکبوون: 1946
ڕۆژی کۆچی دوایی24-12-2021
شوێنی لەدایکبوون: #مەهاباد#
شوێنی کۆچی دوایی: مەهاباد
ژیاننامە
نەجمەدین ئەنیسی ناسراو بە بەهار مەهابادی (لە هێندێک لە هەڵبەستەکانیشیدا وەکوو شەیدا خۆی ناساندووە) نووسەر، شاعیر و لێکۆڵەری بەتوانای کورد ساڵی هەزار و نۆسەد و چل و شەش لە شاری مەهاباد چاوی بە دنیا هەلێناوە.
ساڵی 1971 لە دەنگورەنگی مەهاباد وەکوو نووسەر دەستی بە کار کردووە. هەر لە تەمەنی بیست ساڵییەوە کاتێک کە هەست بە کەموکۆڕی لە چاپی دیوانی شاعیرانی کورد دا کردووە دەست دەکات بە کۆ کرنەوە و چاپی سەرلەنوێی دیوانی ئەو شاعیرانە و 120 دیوانێ لە شاعیرانی کورد کۆکردووەتەوە و کاری زانستی لەسەر ئەنجام داون و لەوانە دە دیوان لەچاپ دراون کە بریتین لە دیوانی شاعیران: حەریق شەهید یا چاوەش شێخ ئیسماعیلی بەرزەنجی، ئەحمەدی کۆر، شێخ نەجمەدین سابیری، شێخ حەسەنی شاهۆ، حەمدی بەگی ساحیبقڕان، زێوەر، ئەسیری، ئەحمەد موختاربەگی جاف
و هەروەها 110 دیوانەی تریش بەختەوەرانە کارەکانیان تەواو بووە و ئامادەی چاپن.
ئەم پەرتووکانەشی لە بابەت فەرهەنگ و مێژووی کوردەوە نووسیوە:
فەرهەنگی شاعیرانی کورد پێنج جڵد، ناودارانی کورد پێنج جڵد، پەندی پێشینیان، زاراوەی خواناسی عیرفانی، قوڕئان و حەدیس لە هەڵبەستی کوردیدا دوو جڵد، ژنەشاعیرە کوردەکان، شاعیرانی نوێخوازی کورد، ئاوێنەی مەهاباد (مێژووی مەهاباد)پێنج جڵد، شاعیرانی خواناسی کوردشاعیرانی عارفی کورد دوو جڵد، زەمبیل فرۆش، خەییام لێکۆڵینەوەی و لێکدانەوەی فەلسەفەی خەیام، لێکۆڵینەوە لەسەر بەیتە کوردییەکان سی جڵد، شاعیرانی مەهاباد یا شاعیرانی موکریان پێنج جڵد، دیوانی هەڵبەستی لاس و خەزاڵ، دیوانی هەڵبەستی دەمدەم، فەقێ ئەحمەدی دارشمانە (هەڵبەست)، غەزەل و غەزەلی کوردی، داشۆڕین لە هەڵبەستی کوردیدا
بەشێکیتر لە کارەکانی مامۆستا ئەنیسی کۆکرنەوە و تۆمار کردنی بەیتی زۆربەی بەیتبێژانی کورد و هەروەها نووسینی ژیاننامەکانیان بووە. بەداخەوە مەرگ مەودای پێنەدا بەشێکی زۆر لە بەرهەمەکانی خۆی بە چاپ بگەیێنێ و ڕۆژی 24 مانگی 12 ساڵی2021 بەهۆی جەلتەی مێشک گیانی لەدەست دا و لە گۆرستانی هونەرمەندانی مەهاباد بەخاک سپێردرا. [1]