دەقی پرسەنامەکەی ئاراس محەمەد ئاغا:
برای گەورە و بەرێزمان جەنابی کاک کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەڵبەندی چواری دهۆک، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستە ی جەنابت و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و خزمان و ئازیزانتان دەکەین.
گیانی دایکی ئازیزتان زوبێدەخان شاد و ئاسودەبێ، لە یەزدانی مەزن داواکارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەکتان ببەخشێ و دواین ناخۆشیتان بێت.
ٳنا للە وٳنا ٳلیە ڕاجعون
ئاراس محەمەد ئاغا
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دهۆک[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!