بۆ ئەمساڵ (2022) شاری #سنە#ی خۆرهەڵاتی کوردستان بە پایتەختی نەورۆزی ئێران دەستنیشانکرا
بەڕێوەبەری گشتی میراتی کلتووری پارێزگای سنە ڕایگەیاند، کلتوور و فەرهەنگی دەوڵەمەندی گەلی کورد بووە بەهۆی ئەوەی پارێزگای سنە وەک پایتەختی نەورۆزی ئێران بناسرێت، لەچوارچێوەی ئەو ناساندنەشدا بڕیارە بە ئامادەبوونی نوێنەری زیاتر لە 85 گەل و نەتەوەی جیاوازی ئێران لە شاری سنە کەرنەڤاڵێکی کلتووری گەورە بەڕێوەبچێت.
ئەوشە لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو، #ئیسماعیل زارعی کوشا#پارێزگاری سنە بە میدیاکانی ئێرانی ڕایگەیاند، چەند ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە ئاهەنگ و شادییەکانی نەورۆز لە پارێزگای سنە بەڕێوەدەچن کە هەموو نەتەوەکانی ئێران بەشداری تێدا دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا نوێنەرانی ڕێکخراوی یونسکۆ بۆ نەورۆزی ئەمساڵ میوانداری کراوە، ئەوەش دەرفەتێک دەبێت بۆ ئەوەی سنە وەک پایتەختی نەورۆز تۆمار بکرێت.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,973 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!