ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: عەبە شەکەنە
ناوی باوک:مام دەروێش
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
کاکە عەبە شەکەنە، زۆر ساده هێمن و لەسەر خۆبوو، ئەوەی ڕۆژێک بينيبێتی حه زی ئەکرد هەموو ڕۆژێ بيبينێ بەڵام زوو زوو ئەگریا !!
یەکێک بوو لەکەسە کاڵفامەکانی شاری سلێمانی ناوی عەبدوڵڵا بوو بەباوکیان ئەوت مام دەروێش لە ساڵی حەفتاکاندا کرێچی بوون، لە ماڵێک بەرامبەر ئامادەیی سلێمانی کچان، غولامی برای عەربانەی یەک ئەسپی هەبوو ئیشی پێ دەکرد.
عەبە شەکەنە کابرایەکی باڵا مام ناوەندی کڵاوبەسەر ڕووخسار جوان شل وشێواو، ورگی هەبوو، بەنەخوێنەکەی لە ژێر ورگیەوەبوو، کەهەمیشە دڵۆپە ئارەق بەناوچەوانییەوە بوو.
جل وبەرگی کوردی لەبەردەکرد بەڵام شێواوبوو. زۆر هێواش وخاو دەڕۆیشت زۆر جار لەگاوران و سەعاتاکۆی و#سابونکەران# دەبینرا خەڵک یاری لەگەڵ دەکرد تەنەکەی بۆ دائەنرا عەبەشەکەنە بازی بەسەرا ئەدا، هەموو هاواریان دەکرد عەبە باز ئەیا، خۆشی ئەیووتەوە ئەیوت وەی شەکەنە، هەتا بازی دەدا زۆری پێ دەچوو، کەبازەکەی دەدا ئەبوو بەچەپڵە لێدان، هاوارکردن، عەبە شەکەنە تڕمەکەنە دار و دیوارهەڵمەکەنە ئەو خەڵکە دەڵێی لە ئۆپراسیۆن یان نمایشێکی گەورە کۆبونەتەوە دوای پارە کۆدەکرایەوە بۆ عەبە شەکەنە، یه ک کاری عه به شەکەنەم بیر چووە ئەویش گەورەترین موشکیلەی بوو دابەزینی بوو له شۆستە، لە هەرشوێنێ تۆزێ ئاو بڕژایە لێی ئەبوو بە بەحرێ نەیئەتوانی بپەڕێتەوە بەسەریا دووسێ جار گوڕی ئەخواردەوە، خەڵکەکەش ئەیووت عەبه باز ئەیا هەمان بەزمی تەنەکەو بازدان وچەپڵە لێدان، بەڵام لە هەمووی گرنگ تر هەر کاتێک سەری بکردایە گریان، زۆر درەنگ ژیر دەبۆوە دوای گریانەکە خەمێ ناخۆشیەک ڕووی لەوشوێنە دەکرد یان ڕەشبگیریەک لە سلێمانی ڕووی دەدا، کاتی ڕژێمی بەعس بوو زۆر سەیر بوو یادی بەخێر دەڵێن: ئەگەر پارەی کەم ببردایتەوە، دەگریا خوالێی خۆش بێت مروڤێکی شوم بوو ئەگەر بگريايه شتيک ئەقەوما خەڵک دەیووت شوومە، بۆیە پارەیان دەدایە، شەکەنە دەیووت پیرۆز دەمکوژێ ئەگەر پارەم کەم بدایەپێی خەڵک دەیووت باشە چەندی کەمە دەیووت بیست فلس ڕاستی دەکرد، دایکی ناوی پیرۆز بوو بەڵام دایکی ڕاستی عەبە شەکەنە نەبوو، ئیتر خێزانی براکەی بوو لە ڕێگای عەبە شەکەنە خۆی دەژیان ئێواران چی پارەی پێبوایە لەعەبەی ئەسەن، ئەگەر کەم بووایە لەعەبە شەکەنەی دەدا، بۆیە یەک چنگ دە فلسیت بایەتێ لای عەبە هەر دەفلسی نوقسان بوو، ساڵی 1981 غولامی برای بردویەتی بۆ شه ماعیه (شێتخانه) لەبەغداد ئیتر هەواڵی نەما.
[1]