ناونیشانی پەڕتووک: هەرجارێک لە واتای ژیان تێگەیشتم گۆڕییان
ناوی نووسەر: دانێل مارتین کلاین
ناوی وەرگێڕ: #سەروەر عومەر#
چاپخانە: ڕێنما
$لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە:$
ژیان چییە؟ گومانی تێدانییە ئەم پرسیارە بە درێژایی مێژوو زەینی فەیلەسووفانێکی زۆری بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە؛ فەیلەسووفە گەورەکانی وەک ئاریستیپۆس، ئیپیکۆر، سوقرات، ئەفلاتوون و ئەرستۆ. هەروەها تا هەنووکە بە هەزاران کتێب بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە نووسراوە و بە هەزاران تیۆری دانراوە. بەڵام لەم نێوەدا هیچیان بە ئەندازەی ئەم وتەیەی ڕاینۆڵد نیبۆر جوان و تێروتەسەل پێناسەی واتای ژیانی نەکردووە کە دەڵێت: هەر جارێک لە واتای ژیان تێگەیشتم، گۆڕییان.
ئەم کتێبەی دانێل مارتین کلاین کتێبێکی فەلسەفییە بە زمانی تەنز. فەلسەفە بۆ زۆربەمان دنیایەکی ئاڵۆز، سەختە و بەرجەستە نییە، هەر بۆیە ئه و کەسانەی شیرینیی ئەم دنیایەیان چەشتووە زۆر کەمن. بەڕای من خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ چوونە نێو موتاڵای فەلسەفییەوە بۆ زۆرێک لە خوێنەران کارێکی باشە. چونکە دوورە لە ئاڵۆزی و سەختی و سەرەتا شیرینیی فەلسەفە بە زمانی تەنز وێنە دەکێشێت و خوێنەر کەمەندکێشی دەق و دیدگا فەلسەفییەکان دەکات.
هەر بۆیە مات ستاگزی نووسەر و لێکۆڵەر لەبارەیەوە دەڵێت:
لەکاتێکدا فەلسەفە زۆربەی جار وەک بابەتێک بۆ پێکەنین سەیر نەکراوە، کتێبەکەی کلاین بەڵگەیەکە لەسەر ئەوەی ئەمە دەکرێت و دەبێت وایش بێت...[1]