ناونیشانی پەڕتووک: دڵارام
ناوی نووسەر: #ئاری یاران# (ئاری ئەیوب ماوانی)
دەزگای پەخش: کۆمەڵگای فەرهەنگی ئەحمەدێ خانی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
شێعری ڵاڵ
بەبێ یادت دڵا هەگبەم بەتاڵە
لەبیری من بچی، چشتێ مەحاڵە
خەنەت پێویستە؟ بێ بیبە لە جەرگم
بشمبوورە، ئەگەر ناتۆخ و ئاڵە!
لەسەرخۆ پێ بە دڵ دادە نەبادا
لە خەو هەستێ بەبەی ئازار و ناڵە!
ئەگەرچی خۆ گەلێ تاڵە لەبی تۆ
وەلێ پەیوەستە جان بەو زارە تاڵە
وەرە تیر و کەمانت ڕابکێشە
تەنێ بۆ تۆیە گەر خوێنم حەڵاڵە
گرینۆکە دەگریێت و دەناڵێ
دڵم مەشکێنە، پێ دەگرێ، مناڵە!
دڵاراما بەنازت من دەنازم
ببینە دڵ خەمی تێدا چ زاڵە
لە یارانی قبوڵ کە جانی جانان
لە ڕووی تۆ دا زمانی شێعری ڵاڵە
ڕەزبەری 2720
یاران