ناو: ناجح
نازناو: ناجیح گۆڵپی
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1963
شوێنی لەدایکبوون: #هەورامان#
$ژیاننامە$
د. ناجح گوڵپی لە ساڵی 1963 لە دێی گوڵپی ناوچەی هەورامان لەدایک بووە، هەرلەوێ خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە، خوێندنی ناوەندی لە شاری هەڵەبجە تەواوکردووە لە ساڵی 1980-1981، ساڵی دواتر لە کۆلێژی پزیشکی ڤێترنەری زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، دوای پێنج ساڵ خوێندن بەسەرکەوتوی لە زانکۆ دەرچووە لە ساڵی 1985-1986، پاشان بە یاسای کاتی پزیشکی ساڵێک دامەزراوە، پاشان لەجیاتی چون بۆ سەربازی، پەیوەندی دەکات بە ڕیزەکانی هێزی پیٛشمەرگەوە لە قەرەداغ لە مانگی 6/1987. تا دوای ڕاپەڕین لە پێشمەرگایەتی بەردەوام بووە، ساڵێک 1992 گەڕاوەتەوە سەر کاری خۆی وەک پزیشکی ڤێترنەری. ساڵێک 2012 دەستی کردووە بە کوردیی هەورامی نووسین، هاوکات بە کوردیی ناوەندیش بەرهەمی نووسراوی هەیە. لە ساڵی 2016 وە بەردەوام بە هەورامی دەنووسێت تا ئەم کاتە، خاوەنی سایتی هەورامان نێتە hewraman.net کە ئێستە لەکاردایە، هەروەه بلۆگ فای تایبەتیی خۆی هەیە کە بە کوردی و هەورامی بابەتی تیدا بڵاو بووەتەوە. ساڵی 2016 یەکەم پەرتووکی چاپکر بەناوی پانۆرامای کیمیابارانی کوردستان، لە ساڵی 2017 کتیبی کۆنفرانسی هەورامان ئەشناسی چاپکرد، ساڵی 2018 یەکەم بەرهەمی ڕێزمانی کوردی نووسی، ساڵی 2018 بەرگی دوەمی ڕێزمانی هەورامی چاپکروە، ساڵی 2020 بەرگی سێیەمی ڕێزمانی هەورامی چاپ کردووە. ئیستە خوێندکاری پۆلی سێیەمی زانکۆی هەڵەبجە، بەشی زمانی ئینگلیزی ئیوارانە.[1]