دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە:
ئێمە بەڕێزەوە یادی سەرۆک کۆماری #مەهاباد# قازی محەمەد و هەڤاڵەکانی دەکەینەوە، کە لە 31ی ئازاری 1947 لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە سێدارە دران. بە دڵنیاییەوە کوردستانی ئازاد، کە خەون و پەرۆشیی ئەوان بوو بەدی دێت.
تێگەیشتن و عەقڵییەتی دەوڵەت – نەتەوە، کە وەک فیتنە و فەسادی هاتووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئایدیۆلۆژیا ڕەگەزپەرستییەکەی سەدەی بیستەمی کردووە بە سەدەی جینۆسایدکردنی کوردان. گەلی کورد لە دژی سیاسەتی داگیرکەری ڕاپەڕیوە و داوای ئازادیی کردووە. ئەم داوایەی کورد بە لەسێدارەدان و قەتڵوعام وەڵامی دراوەتەوە. کۆماری مەهابادی ئازاد و خۆسەریش بە کۆمەڵکوژی و لەسێدارەدان ڕووخێنرا. سیاسەتی لەسێدارەدان و قەتڵوعامی تورکیا و ئێران بەرامبەر بە کورد ئەوەمان نیشان دەدات، کە چۆن لە سەدەی بیستەمدا نکۆڵی و زوڵمیان لە دژی کورد بەڕێوەبردووە. ئەمڕۆش سیاسەتی نکۆڵیکردن و زوڵم و زۆرداری لەسەر کورد هەیە. گەلی کورد دەیەوێت بە شێوەیەکی خۆسەر و ئازادانە لەناو برایەتیدا لەگەڵ گەلانی ناوچەکەدا بژی، بەڵام ئەم داواکارییە قبوڵ ناکرێت. لەسەر نەتەوە، کولتوور، گەل، بیروباوەڕەکانی دەرەوەی تێڕوانین و عەقڵیەیتی دەوڵەت - نەتەوە سیاسەتی گوشار، چەوساندنەوە، ستەم و جینۆسایدی کولتوری بەردەوامن.
لە سەدەکانی 20 و 21دا تەنها گەلی کورد لە چارەسەرنەکردنی کێشەی کورددا ئازاری نەچەشت، بەڵکو دەوڵەتەکانی ناوچەکە و گەلەکانیشیان نەیانتوانی لە قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕزگاریان ببێت. وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، چارەسەرنەکردنی پرسی کورد وەک سزایەکە بە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە. بۆ ئەوەی وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قەیران ڕزگاریان بێت و لەو ناوچانەدا سەقامگیری و ئاشتی بچەسپێت، پێویستە کێشەی کورد چارەسەر بکرێت.
کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئێران ئەمڕۆ چارەسەرێک بۆ کێشەی کورد دەسەپێنن. ئەو ڕاستییە ئەوەمان نیشان دەدات، کە بەدیهێنانی کوردستانی ئازاد و ئێرانی دیموکراتیک ئەستەم نییە و بەدیهاتنیان نزیکە. لەو ڕووەوە شەهیدانی هەموو بەشەکانی کوردستان بە هاتنەدیی کوردستانێکی ئازاد واتادار دەبن. بە دڵنیاییەوە بەوەش وەک نەمرانی کوردستان لە مێژوودا دەمێننەوە.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!