ناو: خدر
نازناو: خدر خەرابەدراوەیی
ناوی باوک: عەلی قادر
ساڵی لەدایکبوون: 1914
شوێنی لەدایکبوون: ناوچەی بەڕانەتی لە #هەولێر#
$ژیاننامە$
خدر خەرابەدراوەیی- حەیران بێژ
ناوی تەواوی (خدر عەلی قادر)ە، لە هۆزی (بلباس)ە، ساڵی 1914 لە گوندی (خەرابەدراو)ی سەر بە ناوچەی بەڕانەتی لەدایکبووە، خوێندەوار نەبووە، چوار ژنی هێناوە و (12) منداڵییان بووە، ژیانی بە سەپانی و جوتیاری و کرێکاری و کاسبی هەمەچەشن بردۆتە سەر، بەستە و مەقامی دروێنە و ساوار کوتانەوە و حەیران و بەیتی زەمبیل فرۆش و ئایشەگوڵ و بەیتی دینی زۆر باش زانیووە، دەنگی حەیران بێژان (حەسەن حەیران و سەعیدی حاجی عەوڵای قەڵانچۆغانی) پێ خۆش بووە، لە سەرەتای حەیران ووتنیدا سوودی لە (سەیدە کۆر)وەرگرتووە، لە ماوەی ژیانیدا (3) کاسێتی بۆ تۆمارگاکانی هەولێر تۆمار کردووە، یەکەم کاسێتی لە ساڵی 1958 بۆ تۆمارگای (عەبدولەتیفی چەخماخچی) و دووەم کاسێتی بۆ تۆمارگای (جیهان) مامەند نادر و سێیەم کاسێتی بۆ یەحیای کوڕی خاوەنی تۆمارگای (مەسیف) تۆمار کرووە. [1]