$پێناسە$:
بزاڤێکی خۆڕسکانەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و مەدەنیانەی کەسایەتی، ڕێکخراو و گرووپە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانە کە لە ڕەوشی ئێستا و سیستەمی سیاسی ناڕازین. چەقی قورسایی و شوێنی کارکردنی باشووری کوردستانە. لە ڕێکەوتی #29-04-2021# دامەزراوە.
$ئامانجەکان$:
1- گۆڕینی ڕیشەیی لە سیستەمی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی خەڵک لە باشووری کوردستان.
2- بنیاتنانەوەی تاک و کۆمەڵ بە شێوازی سەردەمیانە.
$میکانیزم$:
1- پێکهێنانی بزاڤێکی کارا بۆ گێڕانەوەی متمانە و ئینتمای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان کە بەهۆی سیاسەتی پاوانخوازی و قۆرخکاری دەستەڵاتەوە بێهیوا کراوە، هەستی نیشتمانپەروەری تێکشکێندراوە و نیشتمانیش لەنێو گێژاو و قەیراندا نغرۆ کراوە.
2- بە شێوازەکانی تێکۆشانی جۆراوجۆرەوە هەوڵی گۆڕینی سیستەمی سیاسی دەدات و کار بۆ جێگرتنەوەی دەکات.
3- بزاڤێکی سیاسیی هاوچەرخانەیە، بۆ گۆڕین و دەستاودەستکردنی دەستەڵاتی سیاسی و حوکمڕانی، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر ململانێ و کێبەرکێ دەکات.
$نەخشەڕێگەی بەرە$:
1- کۆکردنەوەی زۆرترین کەس و لایەنی ناڕازی کە بۆ ئامانجەکانی بەرە تێدەکۆشن.
2- دەروازەی ئەندامبوون لە بەرە کراوە دەبێ و بە کراوەییش دەمێنێتەوە.
3- بەشداربوانی بەرە، لە دەرەوەی کاری بەرەییدا، لە دەربڕینی ڕاو بۆچوونی خۆیان ئازادن.
4- هەماهەنگی لەگەڵ ئاراستەکانی هاوشێوەی خۆی لە کوردستان و عێراق دا دەکات
$ستراتیجی بەرە گەل$:
لەگەڵ ئەم سیستەمی حوکمڕانییەدا بەشداری ناکات و وەک ئۆپۆزیسیۆن دەمێنێتەوەو درێژە بە چالاکیەکانی خۆی دەدات.
$بەرێوەبردنی بەرەی گەل$:
1- بڕیارەکان بە دەنگی زۆرینەی بەشداربوان یەکلایی دەکرێتەوە.
2- ئەنجومەنی گشتی بەرە لەو ئەندامانە پێکدێ کە بەرەیان پێکهێناوە.
3- ئەنجومەنی گشتی ئۆرگانەکان و ئەرکەکانیان دەستنیشان دەکات.
4- ئەنجومەنی باڵای بەرە لە سەرۆکی گروپ ورێکخراوەکان و نوێنەری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان و نوێنەرانی دەرەوە پێکدێ کە لەنێو خۆیاندا وتەبێژێک هەڵدەبژێرین کە هەر سێ مانگ جارێک دەگۆڕدرێ..
5- ئەنجوومەنی باڵای بەرە سەرپەرشتی کاری ئۆرگانەکان دەکات.
[1]