ناونیشان: گوتار و ئاڕاستە پەروەردەییەکان
نووسەر: #ڕەئوف ئالانی#
لەسەر گوتاری پەروەردە، کەم وتراوه و لە نوسینیشدا زۆر هەژارین و سەرچاوەمان نیە یان زۆر کەمە، کە لایەنێکی گرنگ و پڕ بایەخە، لە کایەکانی ژیان، بۆ هەمو سێکتەرو بەشەکانی، گوتار پێویستە، زۆر کەس بە بەردی بناغەی دادەنێن، بەپێی هەر لایەن و بەشێک، بە جیاکاری، گوتار لەپرسە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکاندا، دەبێتە هەوێنی بە ئاکام و ئامانج گەیشتن، بەڵام گوتاری پەروەردەیی لەهەمو ئەوانیتر زیاتر و زۆرتر پێویستی بە پلان و بەرنامه و خستنەڕو هەیە، دیارە هەمو پلانێک بۆ کات و ماوەیەکی دیاریکراوە، جا ئەگەر نزیک مەودا یان دور مەودا بێت، ساڵانە پێویستە لیژنەی دیاریکراو لە بوارەکانی پڕۆگرام و شێوازەکان و ئاراستە پەروەردەییەکان دابنرێن، تا ئاستی گەشەکردنی پرۆسەی پەروەردە لە جیهان و گۆڕانکاریەکان و پێداویستیەکان ڕەچاو بکرێن و هەنگاوەکان لەگەڵ بارودۆخ و گۆڕانکاریەکان بگونجێن.
ئەوەی بۆتە لەمپەری دروستکردنی گوتاری پەروەردەیی، هۆکار زۆرن، سەرەکیترینیان، ئەوەیە لە وڵاتە پاشکەوتوەکان، هەوێنی دابینکردنی سەرجەم گوتارەکانی ژیان، لە گوتاری ڕامیارییەوە سەرچاوەدەگرن، بەڵام لە وڵاتە پیچشەنگ و پێشکەوتوەکان، بە پێچەوانەوە، پەروەردە دەبێتە هوێن و ئاوێنەی بینینی ئایندەیەکی گەش و ڕون بۆ کایەکانی تری ژیان، ئێمەش بەهۆکارگەلێک مەحکومین بە هۆکاری یەکەم و نەمانتوانیوە، دەرچەیەک بدۆزینەوه و بگەینە ئه و دەروازەیەی تیشکی ئومێدی بەدیهێنانی گوتاری پەروەردەیی بونیاد بنێین.
$هەنگاوەکانی بەکارهێنانی گوتاری پەروەردەیی:$
چەند هەنگاوێکی گرنگ و پێویست هەن، کە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکانی بواری پەروەردە یە، بەوردی ڕەچاویان بکەن ئەوانیش ئەمانەن:
1- دانانی کەسانی شارەزاو پسپۆڕ لەبوارە جیاوازەکانی پەروەردە
ئەم هەنگاوە دەستپێکی پلانێکی زانستی گرنگە بۆ دیاریکردنی خەوش و ناڕێکی و گرفتەکانی پرۆسەکە و دەسنیشانکردنیان، کە هەنگاوەکانی لە کۆڕبەندو سیمینارو ۆرکشۆپ، دەست پێدەکات و لەناو ئه و بەشانە باشترین پلانکار دەستنیشان دەکرێت و هەنگاوەکانی دواتر دەخرێنە بواری پڕاکتیزەکردنەوە(جێبەجێ بون).
2- دروستکردنی لیژنەی جیاواز و تایبەتمەند
لەگەڵ ئەوەی هەنگاوی خاڵی یەکەم، کەوتە بواری جێبەجێکردن، پێویستە لیژنە تایبەتمەندەکان و جیابکرێنەوە و تا دەستبکرێت بە داڕشتنی بەرنامه و دانانی پلانی گشتگیر بۆ ئەم بوارانە:
أ - بواری دەرونی (سایکلۆجی)
ب - بواری کۆمەڵایەتی (سۆسۆلۆجی)
ت - بواری زانستی
پ- بواری پرۆگرامەکان
ج- بواری ئەزمونی (جێبەجێکردن)
ح- بواری هەڵسەنگاندن
3- دانانی پلانی گونجاو زانسستی
پلاندانان نەخشەڕێگەی هەمو بوارە دیاریکراوەکانی پرۆسەی پەروەردەیە، لەپێناو گەیشتن بە گوتارێکی پەروەردەیی هەمە لایەن، کە ئامانجی پێشخستن و سەرخستنی ئه و گوتارە ڕون و ڕەوانەیە، کە کاری بۆدەکرێت.
4- جێبەجێکردنی پلان و خستنە بواری پڕاکتیکی
پلان کاتێک دەزانرێت، ئاستەکەی چۆنە، لەچەندێتی و چۆنێتی، کە کاری لەسەر دەکرێت، ئەوەی گرنگە بۆ بواری گوتاری پەروەردەیی، هەنگاوەکانی دەبێت زۆر ورد بێت، یەکێک لەکارە سەرەتاییەکانی ئەنجامدانی پلانکە و خستنە بواری جێبەجێکردنە، دەبێت هەمو کارێک سەرەتا چەند نمونەیەک وەربگیرێت، و بۆماوەی ساڵێک بە وردی بخرێتە ژێر چاودێری و هەڵسەنگاندنەوە، کاتێ دەرکەوت پلانەکە، سەرکەوتوە، دەخرێتە ناو پرۆسەی گشتگیری و هەمو پەروەردەکان و شارەکان دەگرێتەوە.
5- چاودێریکردن و هەڵسەنگاندن
یەکێک له و هەنگاوە گرنگانەی کە کاری لەسەر دەکرێت، پاش ئەوەی گوتارەکە پەسەندکرا، پێویستی بە چاودێریکردنی بەردەوام هەیە، ئەویش لەلایەن کەسانی شارەزاو پسپۆڕ دەبێت، نەک دانانی چەند کەسێک لەبەر ئەوەی
گەلی کورد بەهۆکاری نەبونی دامەزراوەیی گرنگی دەوڵەتداری و بونی ستەمی داگیرکاری و دوژمنایەتی ئەم نەتەوەیە، فاکتەرێکی دیارە کە نوتوانراوە، وەک نەتەوەکانی تر ببینە خاوەن گوتارێکی پەروەردەیی هاوچەرخ، لەگەڵ بونی ئه و هۆکارە گرنگ و سەرەکییە، بەڵام ناکرێ پاڵ بدەینەوە و هیچ نەکەین، دەکرێ ئەوە وەک نەتەوە، سەیر بکەین کە بێبەشکراوین و نەمانتوانیوە هەنگاوی باش لەبوارەکەدا بنێین، بەڵام دەکرا له و بەشەی ناوی هەرێمی کوردستانی عێراقە، دوای سی و یەک ساڵ، کاری زۆر باشتر و گرنگتر و هەنگاوی دیاتر بنرایە، بۆ پرۆسەی پەروەردە، هەروەها دەکرا بنچینه و بناغەیەکی نەتەوەیی بۆ گوتاری پەروەردە یخرایەتە ناو کایەکه و لە ئەنجام و داهاتوشدا، پارچه و بەشەکانی تری کوردستان، سودیان لێ ببینیایە، ئەوەی من دەیبینم و تێبینیم کردوە، نەک نەتوانراوە، ئه و هەنگاوە بنرێت، بەڵکو ئەوەی هەیە پێویستی زۆری بە چارەسەرو جێگرتنەوەی پلانکاری باشترو سەرکەوتوتر هەیە.
ئەوەی لە دابینکردن و دروستکردنی گوتاری پەروەردەیی ڕۆڵ دەگێڕێ، متمانە بەخۆبونە، کە دەبێتە ئومێدی دەستپێکردنی هەر هەنگاوێک، لەخۆڕا نیە، نوسەرو شاعیری بەریتانی (سمۆیل جۆنسۆن)دەڵێ : متمانە بەخۆبون، یەکەم پێویستییە، بۆئەنجامدانی.[1]