ئامادەکردن: م. #محەمەد هاشم#
ئاسانترین ڕێگا بۆ جیاکردنەوەی ئەرکی جێناوە کەسییە لکاوەکان لەدەوری (بکەر، بەرکار، تەواوکەری بەیاریدە، دیارخەری ناو)
بۆنموونە. لەم ڕستەیە(مامۆستاکەمان خەڵات کرا.) (مان) ئەرکی چییە؟
(ا. بکەر. ب. بەرکار. ج. دیارخەری ناو. د. تەواوکەری بەیاریدە.)
چۆن جێناوەکان بناسینەوە بەم شێوەیە حەلی بکە.
1. یەکەم تەواوکەری بەیاریدە نییە چونکە ئامرازی پەیوەندی نەهاتووە.
2.بەرکار نییە چونکە ئەگەر جێناو لەدوای ناوبێت نابێتە بەرکار، چونکە بەرکار دوژمنی ناوە.
3.فراوانکردن، ئەگەر فراوان بوو دیارخەری ناوە، ئەگەر فراوان نەکرا ئەوا جێناوە لکاوەکە بکەرە.
وەڵام : فراوان کرا)
(مامۆستاکەی ئێمە خەڵات کرا.)
کەواتە دیارخەری ناوە[1]