ناونیشان: بکەر و جۆرەکانی لە ڕێزمانی کوردیدا
ئامادەکردن: م. #محەمەد هاشم#
بکەر کەرەستەیەکی سەرەکی ڕستەیە، ئەو ناوەشە بە کاری ڕستەکە هەڵدەستێت، هەندێ جار جێناو شوێنی بکەر لە ڕستەدا دەگرێتەوە. یاخود بکەر دەبێت کەسێک بێت یان شتێک بێت، کە ئەنجام دان یان ئەنجام نەدانی بکەوێتە ئەستۆ لەناو ڕستەکەدا. بۆ نموونە:
کاروان هات.
ئێمە ڕۆیشتین.
دارستانەکە سوتا.
دەشێت جێناوی لکاو شوێنی بکەر بگرێتەوە لە ڕستەدا، بۆ نموونە:
أ- جێناوی لکاوی کۆمەڵەی (م-مان، ت- تان، ی- یان) لەگەڵ کاری ڕابردووی تێپەر دێت و شوێنی بکەر دەگرنەوە، بۆ نموونە:
نامەکەمان خوێندەوە.
لەم ڕستەیەدا جێناوی لکاوی (مان) ئەرکی بکەری بینیوە لە ڕستەکەدا.
ب- جێناوی لکاوی کۆمەڵەی (م- ین / یت- ن / -ن) لەگەڵ کاری ڕابردووی تێنەپەر لە شوێنی بکەر دێن لە ناو ڕستەدا. بۆ نموونە:
ڕۆیشتین بۆ قوتابخانە.
لێرەدا جێناوی لکاوی (ین) ئەرکی بکەر دەبینێ لە ڕستەکەدا.
ج - جێناوی لکاوی کۆمەڵەی (م - ین، یت -ن) (ێت -ات) -ن) لە ڕستەی کاری ڕانەبردووی تێپەر و تێنەپەر ئەرکی بکەر دەبینین. بۆ نموونە:
وانەکە دەخوێنیت.
لەم ڕستەیەدا جێناوی لکاوی (یت) ی کۆتایی ڕستە ئەرکی بکەری بینیور لە ڕستەکەدا
د - جێناوی لکاوی کۆمەڵەی (ە، ن) لەڕستەی کاری داخوازی ئەرکی بکەریان دەکەوێتە ئەستۆ. بۆ نموونە:
وانەکە بخوێنە.
وانەکە بخوێنن.
$جۆرەکانی بکەر:$
1- بکەری ڕێزمانی: شیرەکە ڕژا.
تێبینی: لەم ڕستەیەدا لە ڕووی یاسای ڕێزمانییەوە بکەرە، بەڵام لە ژیانی ڕاستی نابێتە بکەر چونکە شیرەکە خۆی نەڕژاوەو کەسێک یان شتێک هەبووە بیڕژێنی هەر لەبەر ئەوەشە بەم ڕستانە دەوترێ بکەری ڕێزمانی.
2- بکەری لۆجیکی: کاروان نانەکەی خوارد.
3- بکەر دیار: ئازاد دزەکەی گرت.
4- بکەر نادیار: دزەکە گیرا.
لێرەدا بکەر نادیارە دزەکە ئەرکی جێگری بکەری بینیوە لەبەر ئەوەی کەسێک هەبووە کە دزەکەی گرتووە بەڵام لە ڕستەکەدا ئاماژەی پێ نەکراوە هەر بۆیە بەرکار دێتە شوێنی و ئەرکی دەبێتە جێگری بکەر.[1]