مەتحەت بێخەو
دەسنووسی نووسەر: #حەمەی مەلا کەریم#
چەند هۆنراوەیەکی بڵاونەکراوەی شاعیر: مەتحەت بێخەو
هەولێر
1967
تەم و مژی بەرچاوی خۆر
لوتکە بەفری کێوانی زۆر
شەختە و زەخمی ڕۆژی زستان
تەرزە و چلورەی گوێی سەربان
ئەمانە بە تیشکی هەتاو
ئەتوێنەوە و ئەبن بە ئاو
کسپ و دڕک ئاو ئەیماڵێ
ڕێگا ساڕێژ ئەبێ چاڵی
تاریکی ڕوون ئەبێتەوە
سپی و ڕەش لێک ئەکرێتەوە
خێرا موژدەی گزنگی سوور
پەخش ئەبێ بۆ شوێنی دوور [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,215 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!