ناو: سەڵاح
نازناو: دارا زاخۆیی
ناوی باوک: دەرویش
سالی لەدایکبوون: #1970#
ڕۆژی شەهیدبوون: #25-05-1988#
شوێنی لەدایکبوون: #زاخۆ#
شوێنی شەهیدبوون: #شەمزینان#، بەنەڤۆک
[1]
$ژیاننامە$
یەکێک لەو گەنجانەی باشووری وڵات کە زوو ئاشنایەتی لەگەڵ شوڕشی ژیانەوە دەکات شەهید سەلاح دەروێش ناسراو بە هەڤاڵ دارایە.
هەڤاڵ دارا یەکەم شەهیدی باشووری کوردستان لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی.
لە ساڵی 1988 دەچێتە ڕیزەکانی ئارتەشی ڕزگاری گەلی کوردستان ARGK.
هەڤاڵ دارا لەگەڵ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی #پەکەکە# و فەرمانداری ئەوسای ARGK ئەحمەد کەسیپ (هەڤاڵ جەمشید) و سوڵتان یاڤووز (هەڤاڵ لەیلا) یەکەم فەرمانداری هێزەکانی ژن و پێنج هەڤاڵی دیکەیدا لە ناوچەی بەنەڤۆکی شەمزینان لە پاش شەڕێکی دوو ڕۆژی و نواندنی بەرخودانێکی بێ وێنەدا دوژمن ناتوانێت خۆی لە بەرامبەر ئەم هێزەی گەریلا بگرێت، بۆیە لە ڕۆژی05-25-1988 بە پاڵپشتی دوو یەکەی هەزار سەربازی و فرۆکەی جەنگی و بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی ئەو هەشت هەڤاڵە شەهید دەکات. ئەم شەڕە دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو لە ئاژانسەکانی هەواڵ و چاپەمەنییەکانی ئەوسای تورکیا و جیهاندا.
لە یادی شەهیدبوونی یەکەم گەریلای باشووری کوردستان درود بۆ شەهیدانی داستانی بەنەڤۆک و سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی.