ترس
کورتيلە چیرۆک
نووسینی: ئیدواردۆ گالیانۆ
وەرگێڕانی: #ڕۆزا حەمە ساڵح#
بەیانییەکیان کەروێشکێکی هندییان بە دیاری بۆ هێناین، کەروێشکەکە لە قەفەسەکەیدا گەيشتە ماڵە کە مان.
نیوەرۆکەی دەرگای قەفەسەکەیم بۆ کردەوە.
شەوێ کە گەرامەوە ماڵەوە، بینیم هەر لە شوێنی خۆیدا بوو وەک چۆن بە جێمهێشتبوو، خۆی بە تەلی قەفەسەکەدا هەڵواسیبوو، هەڵدەلەرزی لە ترسی زۆری له ئازادی.[1]