لێمانگەڕێن بەڕووتی لەدایک بین
دەق: #ئەبوبەکر کاروانی#
وەرگێڕان: #ڕۆزا حەمە ساڵح#
نەورۆز گە ڕایە وە
پێم دەوترێت
جەژنی منە
چونکە لە دێر زمانە وە
(کاوە)ی ئاسنگە ڕ
بە چەکوشە کە ی، لە سە ڕی زوحاکی دا!!
بەڵام تا ئێستا
فەرمانڕەوا و ژێر دەستە
بکوژ و کوژراو
دەسەڵاتی سەرمایەدار و میدیا
دە بینم
تا ئێستا
جیهانێکی ئازاد
بە بێ دەنگی تۆپ
نابینم...و
ئەوەی دیارە
دەنگی ڕاکێشانی کۆتەکانە
کە بەسەر هەموو دەنگەکاندا زاڵە!
گەر نا
دەپێم بڵێ
بۆچی تا ئێستا
هەژارەکان
لە نوێژدا
نزا بۆ ڕزگاری ئەکەن؟!
دە نا پێم بڵێ
بۆچی هێشتا
باش و خراپەکان هەن؟
بۆچی تاڵانچیانی سەروەت و سامان
تەنانەت دزە بەشە ئاوی نەوەکانیش
هێشتا ماون؟!!!
دە تو خوداوەندت
دە پێم بڵێ
چی بە منداڵەکانم بڵێم
کاتێ
ئەبینم سەماکارێ
لەکاتی بازدا
پێ ئەکەنێ
بێ ئاگایە
یان بێدەنگە
لەوانەی
قاڵبەکان و تۆقێنەران
ئەسازێنێ!
چییان پێ بڵێم و
هێشتا جیهان دابەشە
لە نێوان (کۆیلە) و (ئازاد)دا
ناوچەی دابەشکراوی نێوان
سیاسەتمەداران و
بازرگانان و میدیا دا!
تو یەزدانت
دە پێم بڵێ
منێکی نووسەری
دەسبەسەرکراو
چۆن بگێڕم
ئاهەنگی ڕۆژی ڕزگاری؟
ئەزانی ئەی هاوڕێکەم
سەیرەکە لە چیدایە؟
ئەوان بێ ئەوەی هیچ بکەن و
ڕێگری لە زوڵمێ بکەن
وە یاخود زۆرە ملێیەک لابەن
یاخود پوچەکان شەن کەن
وا ئەزانن ئەوان
لەسەر ڕێگای ئازایخوازەکانن!!
وای لەمڕۆ
وا ئەزانرێ
تەنیا بەسەماو هە ڵپەرکێ و
بەشداریکردن لە جەژنێ
دەم شیرینکردن بەخواردنەوە
ئاماژەیە بۆ شکاندنی بتەکان!!
ئاه... ئاه
ئێمە
هونەری هەڵهاتن
یان دورکەوتنەوە لەمەترسی و
کەلەبەرەکان و ئەشکەوتەکان
ژیانکردن لە شوێنە کراوەکان
نازانین!
ناشمانەوێت وەک مێروولە بین و
هەست بە هاتنی مەترسییەکان
بکەین!
بەر لەوەی زیانیشمان پێ بگات
ڕابکەین!
تا نەبین بە ئامرازێک
بۆ وێرانکاری
یان ببینە
کوشتەی دەستی خاوەن میدیا و
مێشک شۆر و هزر سڕ و قوربانی
لەوێڕا و ئەوسا
تەنها دەزانیین کە گوێبگرین
دەنگی فەرمانی فەرماندە
بەهەڵگرتنی بار و قورسایی
ببیستین!
ئەوساش فێر ئەبین
کە چۆن هونەرمەند بین
لەهەڵگرتنی تراویلکەو
دۆزینەوەی پاساوی سەردەمیانە
بۆ قبوڵکردنی چەوسانەوە و سەر شۆڕی
هونەرمەند بین!
درۆکانیشمان مکیاج بکەین!!
فێریش ئەبین
چۆن هەموو هەڵەکان
بەسەر خودا و ئایینەکان
یان زەمەن، وە یان ئەوی تردا
وە یاخود شانس و چارەنووسدا بدەین!
تو یەزدانت دەپێم بڵێ
بۆ باوەڕمان بەقسەی ئازادیخوازەکان نەدەکرد؟
گەر بمانویستایە
دەمانتوانی چارەنوس بگۆڕین و
لەرووی قفڵ سازاندا هاوار بکەین و
کارگەکانی کۆتسازانمان بڕوخێنین
هەموو قەڵا و دیوارەکان تێکبشکێنین
پەنجەرەکان بکەینەوە و
دەمی زوڕنا ژەنان دابخەین و
لەدروستکردنی مرۆڤدا
لاسایی خودا بکەینەوە
بەڕووتی و بەبێ پێوانەکردن
بیانخوڵقێنین
بەگوناح و کینە
قورسیان نەکەین
بەشتی پڕ و پوچەوە
سەرقاڵیان نەکەین
لەقاڵبیان نەدەین
تەنیا لێگەڕێین
شەو و ڕۆژ ببینن
تا بگەن بەوەی
باوەڕ بکەن
کە دەمە و بەیان
گرنگترین بەشی (ڕۆژگارە)
ئەو کات مرۆڤ فێر ئەبێت
جیهانێکی بێ کۆت و بەند بسازێنێ
شایەنی کەسێ بێ
کە وەک سێبەری خودا
لەسەر زەوی و گەردوونەکان بێ.[1]