پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
27-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هونەرمەند و کادری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا و نووسەر، شوکڕوڵڵای بابان
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی هونەرەکانی میللی هەولێر ساڵی 1981
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەی باڵابەرزی نەرم و شل؛ شیعری: دڵزار، تاهیرتۆفیق، تۆماری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا، ساڵی1959
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و ساکاری کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1955
27-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,989
وێنە
  113,323
پەرتووک PDF
  20,690
فایلی پەیوەندیدار
  109,207
ڤیدیۆ
  1,729
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,214
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,417
عربي - Arabic 
32,839
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,354
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,828
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,928
پەرتووکخانە 
26,182
کورتەباس 
19,251
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,082
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,422
وێنە و پێناس 
7,576
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,611
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
فەرمانگەکان  
1,013
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
224
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,577
MP4 
2,881
IMG 
208,789
∑   تێکڕا 
244,765
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
شوێنەکان
هەرمۆتە
ژیاننامە
هێرۆ سەباح سەربیری
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
کەسایەتی تاکی عیراقی
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

کەسایەتی تاکی عیراقی

کەسایەتی تاکی عیراقی
کەسایەتی تاکی عیراقی
شەماڵ بارەوانی

سەرەتا دەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم، من وەکو کوردێک هەرگیز خۆم بەعیراقی دانانێم و یەک ڕۆژیش ئنتیمام بۆ ئەو وڵاتە نەبووەوناشبێت کەپێی دەڵێن عیراق، چونکو وڵاتی من نییە، وڵاتێک بەزۆر منیان پێوە لکاندووەو لەسەر حیسابی خاک و حوێنی من ڕۆنراوە، بۆیە من وەکو مرۆڤێک و کورێک دەڵێم ئەوە وڵاتی ئێمە نییەو بەزۆر بەو وڵاتەوە لکێندراوین، ئێمەش مافی خۆمانە کیان و دەوڵەتی خۆمان هەبێت و چیتر لەستەم و مامەڵەی دەمارگیریانەو داگیرکەریانەی عەرەبە شۆڤێنیەکان و لەئەنفالکردن و کۆکۆژی و پرۆسەی تەعریبکردن ڕزگارمان بێت، عەلی وەردیش کە ئەو کتێبەکەی نووسیوە، هەڵبەت کوردیشی لەو چوارچێوەیەی عیراقدا حیسابکردووە، دوور لەعیراقی بوون و حاشا لەعیراقی بوون، من وەکو کوردو کوردستانی بوون، لەئەزمونی ژیانی ڕۆژانەمدا، لەزانکۆ، لەبازاڕ، لەسەرکار، لەزۆرشوێنیتر ڕووبەڕووی دەیان و سەتان تاکی کوردیش بوومەتەوە، کە تۆی ئەو دووڕوویی و دەبڵ مۆڕاڵیەی تێدابووە، کەوەردی سەبارەت بەتاکی عیراقی باسی لێوەدەکات.

ئینجا بابێینەوە سەرکتێبەکە، کەسایەتی تاکی عیراقی، پەرتوکێکی قەبارە بچوکەو خوێنەری جدی دەتوانێت بەدانیشتنێک بیخوێنێتەوە، عەلی وەردی لەبەشی یەکەمی کتێبەکەدا، باس لە چیەتی و پێناسەی کەسایەتی و تایبەتمەندیەکانی مرۆڤ بەگشتی دەکات، و لەبەشی دووەمیشدا لە دووفاقیەتی کەسایەتی تاکی عیراقی و کومەڵی عیراقی دەدوێت و بەناو شادەمارەکانی کەسایەتی تاکی عیراقیدا گۆزەردەکات و دەیخوێنێتەوە.

هەرچەند نووسەر بەپێی میتۆدێکی زانستی و لەژێرتیشکی زانستی کۆمەڵناسیدا.کەسایەتی تاکی عیراقی هەڵدەسەنگێنێت و خوێندنەوەیەکی سۆسیۆلۆگیانەو زانستیانەو
شیکاریەکی لۆژیکی و سایکۆلۆجیانە، بۆتاک دەکات و لە ڕفتارە کۆمەڵایەتی و دەروونیەکانی دەدوێت، وەلێ ڕەنگە لەهەندێک لەخوێندنەوەو قسەلەسەرکردنەکانی نەیپێکابێت و بەتەواوی و قوڵی لێکۆلینەوەی لەسەر تەواوی تەوەرەکە نەکردبێت، بۆنموونە(لادانی سێکسی-هاوڕەگەزخوازی)کە ئەو بەڕەهایی بە شتێکی دەسخراو-اکتسابی)دەزانێت. بەڵام زانست ئێستا شتێکیتر دەڵێت و هەستی هاوڕەگەزخوازی بەو ڕەهاییەی عەلی وەردی و بەتەنها بەدەسخراوی دانانێت و وەکو عەلی وەردیش هۆکارەکەیشی بۆ نائامادەیی ژن و لێک جیاکردنەوەی هەردووک ڕەگەزو دوورخستنەوەیان لەکۆمەڵدا لەیەکتری دانانێت، ڕەنگ بێت ئەو هۆکارە بۆ دروستبوونی هاوڕەگەزبازی زور ڕاست و لەجێ بێت و هۆکارێک بێت بۆ ئەو هاوڕەگەزبازیەی باسی دەکات، بەڵام ئەوە هەموو هۆکارو حەقیقەتەکەنییە، بەڵکوو زانست شتێکیترمان پێدەڵێت هاوڕەگەزخوازی بەسروشتی دەزانێت و پاڵنەرەکەی و حەقیقەتەکەی بۆهۆرمۆنات و جینات دەگەڕێنێتەوە، بۆیە ئەوە لادانە سێکسیەی عەلی وەردی باسی دەکات، هاوڕەگەزبازیە، نەک هاوڕەگەزخوازی، لەنێوان بازو خوازیش جیاوازی زۆرەو خوێنەر خۆی دەتوانێت بچێت زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بخوێنێتەوە.بۆ دووفاقی تاکی عیراقی و کۆمەڵی عیراقیش.
هەرچەند وەکو (مەودو جەبار)ی وەرگێڕی کتێبەکە دەڵێت(ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر هەیەو کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکان کەم تازۆر کۆمەڵگە گەلی هاوشێوەن، لەڕووی بونیادەکانی کۆمەڵگەو کولتووری گشتی و ڕفتاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەوە لەیەکەوە نزیکن..)و ڕاستە، عەلی وەردی بەشێوەیەکی تایبەتی باسی کەسایەتی تاکی عیراقی و کۆمەڵی عیراقی دەکات، ئەو عیراقەی هەر لە سەردەمی ئیسلامدا، خەڵەکەکەی بەخەڵکی“شیقاق و نیفاق“ ناویان بەناوبوو.. هەندێک وێژەوان و بیریارو ئەندێشەمەندی لەنموونەی جاحیز هەوڵیانداوەو نووسیویانە، بزان بۆچی خەڵکی عیراق ئەهلی شیقاق و نیفاقن؟ بۆچی دەبێت هەندیک سەرکردە بۆ ڕاپەڕین و شۆڕش و یاخی بوون هەڵێن، کەچی لەسەعات سفردا پشتی بەردەن و پشتی تێبکەن و دووفاقی بنوێنن؟!
وەلێ ئەو دووفاقیەتە تەنها تایبەت نییە بەکۆمەڵی عیراقی و، (دووڕوویی دیاردەیەکی کۆنەو هەر لە ڕۆژی بەرێ، سەرەتای بوونی مرۆڤەوەهەبووە)و کۆمەلانیترو لەنێوشیاندا کۆمەڵە بەعەرەبیکراو عەرەبیەکانیش گیرۆدەی هەمان دەردن و تەنانەت وەکو وەردی ئاماژەی بۆدەکات زانایانی کۆمەڵناسی بۆ ئەوە دەچن کە هیچ کۆمەڵێکی هاوچەرخیش نییە کە-زۆر تا کەم- ئەم دووفاقیەتەی تێدا نەبێت و تەنها کۆمەڵگە سەرەتاییەکان وکۆمەڵە داخراوەکان نەبن، بەهۆی ئەوەی کە یەک سیستەمی بەهایی تیایاندا زاڵاو زۆڵاڵە.) شتێکی دیکەیان تێدا نییە، بۆیە لەو یاسایە بەدەرن، ئەو ئزدیواجیەتەی لەو شوێنانەی لەلایەک وەعزو وتاری ئایینی تێدا دەخوێندرێتەوەو لەلایەکەیتر بەها خێڵەکییەکانیان تێیدا زاڵ و زووڵاڵە.دەگات بە لوتکەو چڵەپۆپەی خۆی،
وەردی پێمان دەڵێت: هەرشارێک پیاوانی ئاینی زیاتر بێت، ڕێژەی ئەو دووڕوویییەیش زیاتر دەبێت، چونکە خەڵکی لەو شارەدا ناچار دەبن لەدیوێکەوە دینی و لەدیوێکیتر دیکەشەوە دنیایی بن).
وەردی پێمان دەڵێت لەسەر ڕووی زەوی کەسێک نابینیتەوە کە بەتەواوەتی خۆی لە لایەنگری و موجامەلەو ڕووپامایی داماڵیبێت.. گەر هەشبێت ئەوە دەبێت ئەو کەسە خۆی بەتەنها و دوور لەخەڵک و ئەوانیترو لەجیهانە تایبەتەکەی خۆی بژی و پشووی خۆی بدات و ئەرخەیان بێت.
لەو کۆمەڵانەی(دەتوانین بڵێین کە دوو فاقی ئاگایانە بەڕێژەیەکی جیاواز لەهەموو کەسێکداهەیە. مرۆڤ لەکۆمەڵگەدا دەژی و هەوڵی ئەوە دەدات خۆی لەگەڵ دۆخەکەدا ڕابێنێت و پێ بەپێی دۆخەکە بڕوات. ناچارە لایەنێک بگرێت و خۆی لەهەندێک شت بپارێزێت.. کەسێک).
لەو کۆمەڵانەی(ئەو جۆرە دووفاقییە لەئەنجامی پاڵەپەستۆی دوو سیستەمی بەهایی دژیەکی کۆمەڵگە بۆسەر تاک دروست دەبێت. ئیدی تاک تاوێک پۆشاکی ئەمیان لەبەردەکات و تاوی دواتر پۆشاکی ئەوی دیکەیان.)و دەمێک بەزمانی ئەو قسه دەکات و دەمێکیتر بەزمانی ئەوەکەیترو گاهێک خۆی بەشێوەی ئەمیان نمایش دەکات و گاهێک بە هی ئەوەکەیتر!
ئەو ئزدیواجیەتەی تێکەڵ بەهەست و (لاشعور) نەستەکی و ڕۆحی تاکەکان بووە، ئزدیواجیەت لەفیکردو بڕیارو هەڵسوکەوتدا، لەپەرستش و بێ دینیماندا، لەکڕین و فرۆشتندا.لەگریان و پێکەنیندا. لەماڵەوەو چونەدەرەوەماندا، لەهەموو شتیک و لەهەموو شوێنێک، لەسەرشەقام، لەبازار، سەرکار، لەچێشتخانەو یاریگا..تاد.
کەسایەتی تاکی عیراقی، پێماندەڵێت تاکی عیراقی دووچاری دوورکەتبوون و دوالیزم بوونی کەسایەتی بوون هاتووە، ئەو دەردو دەبڵ مۆڕاڵی و پارادۆکسەی تاک گیرۆدەی دەبێت و دەبێت بەبەشێک لەپێکهاتەی سایکۆلۆجی کەسەکە، تاکێک، تاوێک کەسێکەو تاوێکیتر دەبێتەکەسێکیترو بیری دەچێت پێشووتر چی بووە، جاری وایە لەدووش تێپەڕدەبێت و لەبری (دووفاقیی کەسایەتی)، پێی دەگوترێت(کەرتبوونی کەسایەتی).کەسێک بەردوو سیستەمی بەهایی پێچەوانەو جیاوازی بەهایی کەوتووەو تاوێک بەپێی بەهاکانی ئەم دەجوڵێتەوەو ڕفتاردەکات و تاوێک بەویتریان، بەڕۆژ شتێک و بەشەو شتێکیترە، لەڕوو فریشتەو لەپشت پەردە ئەهریمەن، تاکێک، لەگەڵ چوارژن جوت دەبێت ئاساییە بەلایەوە، باوەڕی دەرزنێک کەنیزه هەیە بۆ ڕابواردن، کەچی خۆشەویستی نێوان کچێک و کوڕێک بەتابوو و تاوان ئەژماردەکات، مەی دەخواتەوەو گۆشتی بەراز بەکفر دەزانێت، بە ڕوکەش ئیمۆیە، لە عەقڵیەتی و بیکردنەوەدا فێندەمێنتالیستێکی تەمام عەیارە، لەئاشکراییدا دەبێت بە پۆلیسی ئەخلاق و ڕێگری لەئازادیەکانی تاک دەکات و دەست لەوردو درشتی ژیانی ئەوانیتر وەردەدات و دەچێتە ناو تایبەتمەندی مرۆڤەکان، کەچی لەپەنهان و لەژێرەوە، هەموو شتێک ڕەواو حەڵاڵە بۆخۆی! تاکێک خۆی بە فانیلەی عەلاگەو شۆرتی سێ چۆارەگ دەسوڕێتەوە، خۆشکەکەی نابێت تاڵەقژێکی بەدەرەوەبێت، لەمامەڵە بازرگانی بەگیرفانی خەڵکەوە دەکات و قۆڵی کڕیاردەبڕێت، لەپەرستگادا، لەڕیزی یەکەمی نوێژخوێنانە، تاکێک لەسەر خوانی موعاویە نان دەخوات و لەپشت عەلیش نوێژ ئەنجام دەدات، ساعەتون لیڕەبی و ساعەتون لیقەلبی پێڕەو دەکات، لێرە باس لە پێکەوەژیان وپلۆرالیەتی ئایینی دەکات و لەولا تۆی دەمارگیری و ڕق لەدژی پەیڕەوان و شوێنکەوتەی ئایین و مەزهەبەکانی تر بڵاو دەکاتەوە، تاکێک وەکو گوتراوە دەیەوێت وەکو کەسێکی سەردەمی ئێستا بژیت و سەحابیانەیش بیربکاتەوە، لە هەموو خەڵک کەمتر بەلای ئایندادەچێت و دەست بە ئاینەوە دەگرێت، کەچی لەهەمووان زیاتر تێکەڵ به کێشەو ململانێ تائیفی و مەزهەبی و ئاینیەکان دەبێت و، لە لایەک دەبینیت زۆرترین ڕۆچوونی لەبارەی مەزهەبگەراییەوە هەیە، تایەفەگەری و مەزهەبگەراییش دەکات، دەبینیت لەلایەکەیترەوە مولحیدو خوانەناسە، یانی وەردی وتەنی دەماری بۆ شتێک هەڵدەسێنێت کە بڕوای پێی نییەو جگە لە دووڕوویییەک چیتر نییە!
تاکێک ئامۆژگاریی خەڵکی دەکات و خۆی گۆی بۆ ئامۆژگاریەکەی خۆی ناگرێت، تاکێک لەهەمووان پتر بانگەشەی باڵایی بوون دەکات لەوتارو نووسین و قسەکانیداو ئاشقی نموونە باڵاکانە، کەچی لەواقیعدا لێی لادەدات و پێشێلی دەکات و درۆ لەگەڵ بانگەشەکەی خۆی دەکات، باسی بنەماکانی دادپەروەری و سۆزو خۆشەویستی دەکات، کەچی دەبینین خۆی لەهەموان خێراتر پەلاماری کەسانی دیکە دەدات و حەرام بۆخۆی حەڵاڵ دەکات و بەکەیفی خۆی خواریدەکاتەوەو دەیبڕێت و بۆی کەم و زیاد دەکات، ئەوەی دەیڵێت مەبەستی نییە، ئەوەی مەبەستیەتی نایڵێت و ئەوەی دەیکات بڕوای پێی نییە، بڕوای بەوەیە کە نایکات، زۆر حەزی لەخۆفشکردنەوەو خۆدەرخستن و بەخۆهەڵدان و بە ناوبانگە، بیر لە چەندان بنەما دەکاتەوە کە لەتوانای جێ بەجێ کردنی ئەمدا نییە، بانگەوازی بۆ ئامانجێک دەکات کە ناتوانێت بیگاتێ و بەهێچ کڵۆجێک دەستی ناگاتێ.
تاکێکی عیراقی، عەلی وەردی وتەنی (دڵگەرمی عیراقیەکان چەشنی ئاگری هاوپەیمانەکان وایە، بەتەواوی داناگیرسێت، دەکوژێتەوە؛ لەگەڵ نموونەی باڵادا تاو دەسێنێت و لەگەڵ واقیعدا کپ دەبێتەوە.)
تاکێک جاری وا هەیە خەریکی سمێڵ بادانەو خۆی بە پاڵەوانی حەوت ئیقلیم دەزانێت جاری واش هەیە لەتاو بێزاری و بێدەرەتانی و ستەمی خەڵکی، ئاخی وا هەڵدەکێشێت، ئاسمانی حەوتەم دەهێنێتە لەرز و ئاخ و داخ بۆ نەمانی پیاوەتی هەڵدەکێشێت، باسی بایکۆتی کاڵای یەهودی دەکات لەکۆبوونەوەو ئاهەنگەکاندا، کەچی پێی نایە بازاڕەوە، خێرا بیری دەچێتەوە چی وتووە، ئەگەر کەسێک لێی پەیابێت و لێی بپرسێت ئەرێ ئەو شتانەی دەستت سەهیۆنین یان نا؟ خێرا تووڕە دەبێت!
تاکێک لە هەموو کەس پتر نیشتمانی خۆی خۆشدەوێت، وەلێ ئامادەیە لە بچوکترین پشێویدا خۆی لە نیشتمان بدزێتەوە، تاکێک دایمە بەدووای دۆزینەوەی کەم و کورتی و خەوشی خەڵکیدا دەگەڕێت، بە بێ ئەوەی بەکەم و کورتی و عەیب و عاری خۆی بزانێت، تاکێک بەهیچ شتێک ڕازی نییه، لەو شتانەی کە کەسانی تر ئەنجامی دەدەن، هەرچەندە ئەو شتە ڕاست و ڕێک و پێکیش بێت، تاکێک لە گۆرانی وتندادەگریت و لەقسەکانیشیدا جنێو دەدات، ئەگەر ڕووبەڕووی کەسێکی لەخۆی بەهێزتر بوویەوە مخولیسە. ستەمکاریشە ئەگەر ڕووبەڕووی کەسێکی لاواز بوویەوە، تاکێکی دوو دیو، تاوێک باسی نموونەی باڵات بۆدەکات، تاوێک لەقەبری دایکی ئەو نموونە باڵایەیش دەبات کەنیو کاتژمێر لەمەوبەر بانگ و سەڵای بۆ دابوو.
تاکێک لەیەکاتدا کاریگەر دەبێت بەڕفتارە دزێوخراپەکانی شەڕانگێزێک و کارەچاکەکانی چاکەکارێک، لەیەکتادا ستایشی کارە شەقاوەییەکانی شەقاوەیەکی سەرشەقام و کوشتنی حەوت نەفەر لەسەر دەستەکانی و بوێری و بەغیرەتی ئەو شەقاوەیه دەکات و سەرسامی خۆی بە وەعزی واعیزێکیش دەردەبڕیت کاتێک باسی وڵام دانەوەیە، باس لە وڵامی چاکە بەرامبەر خڕاپە وخۆڕاگری و خاکەڕایی دەکات، تاکێک، سەمای خێڵەکی دەکات و گۆرانی مۆدێڕن دەچڕێت، بە ستایل تازەگەر و بەئەقڵیەت لەسەدەکانی ناوەڕاستە، تاکێک، لێره یەک ڕوو و تۆزەک لەولاتر شەش ڕووەکانی سەردەمی ستالینە، سەعاتێک مەولاناو سەعاتێک حەجاجە، لە ڕفتار سەدام و هیتلەرو لەتێزەکانیدا گاندی و حەلاجە، بەیانی سوکرات و نیوەڕۆ نیرۆنە، بەقسە مەلحەم و بەکردار ژارە، شتگەڵێک دەڵێت جیاواز لەوەی لەسکی خۆیدا هەڵیگرتووەو باوەڕی پێیەتی، تاکێکی پڕ لەپارادۆکس و لێوان لێو لە دووفاقیی، تاکێک لەدیوێکدا فێمنیزمگەرایەو دەستێکی شیعری ڕۆمانسی و لاوانەوەی ژن و عاشقی جەستەی ژنە، لەهەمانکاتدا و لەدیوەکەیتریدا، جەلادێکەو دەستەکەی تری گۆچانی گیانی ژنە، ئەو تاکەی وەکو عەلی وەردی دەڵێت جارێک(دۆن خوان) و جارێکیش (حاجی عەلەوی)ە.
تاکێک کورد وتەنی قوتە شەنەیەکی لایەو با بۆ کامەلاو کوێ هەڵیکرد، ئەمیش بەو ئاڕاستەیە بەبای دەکات، تاکێک وەکو نیسک وایە، نەبەری هەیەو نەپشت و بۆ کەس ماڵ نییە، هێڵێکی دیاریکراو پڕنسپێکی جێگیرو مۆڕاڵێکی دیاریکراو بەهایەکی پیرۆزی نییەو تاکێکی ڕاڕاو ناجێگیرەو جێگەی متمانە و پشت پێ بەستنێ نییە،
تاکێک ڕۆژێک چەپەو ڕۆژێک ڕاست، هەفتەیەک موسڵمان و عاریف، هەفتەیەکیتر مادیگەراو ئەتێست، مانگێک زەردەشتی و مانگەکەیتر مەسیحی، ڕۆژێک خواناس و ڕۆژەکەیتر بێ خواو ڕۆژی دواتر خۆی لێ دەبێت بەخوا.
چرکەیەک مۆدێڕن و نەتەوەپەرستە، چرکەیەکیش پۆست مۆدێرن و فەوزەوی و ئەنارشیستە، چریەکیتر سەلەفی و فێندەمێنالیستە، چرکەیەکیتریش مرۆڤ دۆست و هیومانیستە، دەمێک عاشقی ڕەنگی زەردەو دەمێکیتر سەوز، پار مەدحی ڕەنگی ڕەشی دەکردو ئێستاتەنها بڕوای بەڕەنگی سپی هەیە!
تاکێک هەردەمەو شتێکە، هەموو شتەو هیچ شتێکیش نییە، بانگەشەی ئایینی حۆشەویستی و ڕێبازی مرۆڤ بوون دەکات، کەچی مێشکی خۆی لەبۆتەی ئایدیۆلۆژیایەکدا لەقاڵبداوەو پڕە لەدەمارگیری بۆ تێگەیشتنێکی دیاریکراو لایەنگری بۆ ئایینێکی دیاریکراودا.
کەسایەتی تاکی عیراقی، پێمان دەڵێت کەسایەتی تاک لەناو چی کەش و هەوا ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی پێک بێت، ئەوە کاریگەری و جێکەوتی ئەوژینگەیەی بەسەرەوە دەبێت، تاک بەرهەم و کوڕی ژینگەو کومەڵەکەی خۆیەتی، ئەو کۆمەڵەی کە تێیدا دەژیت، ئەوتاکەیە کەکۆمەڵ لەمناڵیەوە لەڕێگەی پەروەردەوە دروستی دەکات، یاخود وێرانی دەکات، کۆمەڵێک، بێ فلتەرو سانسۆرو چاودێری و ئاگالێبون مناڵ بەرەڵای شەقام دەکات، تا لەگەڕەکدا فێری شەڕو ڕفتارخراپی بێت و هەستی خۆ بەزلزانی کەسایەتی و دەمارگیری بۆ مناڵانی گەڕەکەکەی و ڕۆحی کۆڵانچیەتی لادروست بێت، ئەو دەمارگیرییەی بۆگەڕەک، کەلەئایندەو دواتردا تەشەنە دەسەنێت بۆ دەمارگیری تیرەو هۆزو شارچیەتی و مەزهەبی وئاینی، لەماڵەوەش داوا لەمناڵ دەکەن لەبەردەم گەوراندا ویقارو شکۆ بنوێنێت، دووکەسایەتی لەمناڵ دروست دەکەن، یەکێکیان بۆ کۆڵان و ئەوەیتریشیان بۆ بەردەم خەڵکی لەخۆی گەورەتر.
کەسایەتی تاکی عیراقی، پێمان دەڵێت واتای ئەوە نییە دەست لەمناڵ هەڵگرین و منداڵ چی ویست و هەوەسکرد، بەدڵی ئەو بێت و بۆی جێبەجێ بکەین و ئازادی ڕەهای پێ ببەخشین،
نەخێر دەکرێت لەڕێگەی سود وەرگرتن لەوزە شاراوەکانەوە، هەوەسە سروشتییەکانی منداڵ کۆنترۆڵ بکرێت، وەلێ نابێت وەکو ئەو جڤات و کۆمەڵەیە بین، کە هەر لەمناڵیەوە پەروەردەیەکی سەقەت دەرخواردی منداڵ دەدات و دیکتاتۆرانەو تۆتالیتارنەو تاکڕەهەندانە وتاک لایەنانە بێ ئەوەی حیساب بۆ خولیاو ڕەچاوی مومارەسەکردنی حەزە سروشتیەکانی منداڵ لەناو سنورێکی دیاریکراودا بکرێت.مناڵ وابەستەی کومەڵێک دۆگم و پەروەردەیەکی زبرو زۆر توند دەکەن، (زۆر جار پەل بۆ ڕسکاندنی سیفەتی ڕیابازی و دووڕوویی دەهاوێت و منداڵێکی دووڕووی ڕیاباز بەرهەمدێت کە شتێک دەڵێت و شتێکی دیکە دەکات شتێک دەکات ئیمانی پێی نییە. بڕوایشی بەشتێکە کە ئەنجامی نادات...)ٚ.
ئیتر لەکۆمەڵێکی وادا، سەرەنجام و لەئایندەدا، تاکێکی دووڕو، بەرهەم دێت، وەکو ئەوەی عیراق، کەمنداڵەکەی لەمنداڵیەوە بەدەست کۆمەڵێک سزاوە دەناڵێنێت و (ئیدی دەیەوێت هەرچۆنێکی کردووە لەڕێگەی لادان و فرت و فێڵەوە خۆیانی لێ ڕزگا بکات.)لەڕووکەش خۆی زۆر بەڕێزو کەسێکی نموونەی ئەدەب و باڵاوەنیشان دەدات، کەچی هەزارو یەک بەهانە و پۆزش و بگرەو بەردە بۆخۆی دەهێنێتەوە تاخۆی لەو بەندوبارە ڕزگاربکات، تاکێک هەڵگری دووکەسایەتی، یەکێکیان بۆ کاتی بیرکردنەوە و، ئەوەی دیکەشیان بۆکاتی کارکردن،
تاکێک بەرلەوەی خەڵکی فریو بدات، وەکو وەردی دەڵێت، حۆی فریو دەدات، ئیدی بەو چەشنە نەوەیەکی دوو ڕوو و دوو فاق دروسدەبێت و پەتای دووفاقیی لەسەرتاسەری کۆمەڵ بڵاو دەبێتەوەو نەحۆشی دووفاقی جەستەی نیشتمان و دڵی جڤاک دەهاڕێت.
ئیتر لەکۆمەڵێکی دوو ڕوو و دەبڵ مۆڕاڵدا، هیچ شتێک لەشوێنی خۆی و لەسەر ڕێچکەی سرووشتی خۆیدا نامێنێتەوە، کۆمەڵێک. سیاسیەکانی بازرگان و بازرگانەکانی گەندەڵ، پیاوە ئاینیەکانی درۆزن و مامۆستاکانی ئەخلاق ناشرین، پزیشکەکانی مادی و ئستغلالکەر دەبن.
لەکۆمەڵێکی دوو ڕوو و دەبڵ مۆڕاڵدا، لەناو تاکگەڵێکی خاوەن کەسایەتی ئزداوجدا، تاک چ تاکێکی لێدەردەچێت، جگە لە تاکێک وەکوو هەموو تاکەکانی تر دووڕوو و ڕیاکەرنەبێت.تاکێکی ئزدیواجی نەبێت، لەوەها کۆمەڵێکدا، ئیزدیواجیەتێک. تێکەڵ بەخوێن و شادەماری مرۆڤەکان دەبێت، دووفاقی دروونی، کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئایینی..تاد.
ئەو پەتای دوو فاقییەتەی کە زۆرینەی تاکی عیراقی لەسکی خۆیدا هەڵیگرتووەو خویان پێیەوە گرتووەو لەسەری ڕاهاتوون و تۆی ئەو دووفاقیەتەیان تێدایەولەگەڵیدا دەژین و لایان بووەتە بە نەریت و شتێکی نۆڕمال و سروشتی و ئاسایی و وەکو میراح نەوە، بۆ نەوەی دەگوازێتەوە. لەو عیراقەی وەکو نووسەر ئاماژەی بۆ دەکات، کە هەندێک تایبەت مەندی تێدایە، لەهیچ جڤاتێکی دیکەدا نەبینراوەو نییە.ئەو دەردی نامۆیی کومەڵایەتی و دووفاقیی کەسایەتییەی گشت کۆمەڵی تەنیوەو هەموو تاکێک بەئەندازەی خۆی گیرۆدەی بوون و بەدەستیەوە دەناڵێنن.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 582 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 23-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 582 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
وێنە و پێناس
دوو کەس لە پردی سەقز ساڵی 1990
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
خواردنە کوردەوارییەکان دەکرێنە بڕاند
وێنە و پێناس
یانەی ئەفسەران، لە شاری سەقز لە کۆندا
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بنار عەباس
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
ژیاننامە
هێرۆ سەباح سەربیری
08-01-2023
سروشت بەکر
هێرۆ سەباح سەربیری
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
یانەی وەرزشی ڕواندز
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
27-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هونەرمەند و کادری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا و نووسەر، شوکڕوڵڵای بابان
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی هونەرەکانی میللی هەولێر ساڵی 1981
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەی باڵابەرزی نەرم و شل؛ شیعری: دڵزار، تاهیرتۆفیق، تۆماری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا، ساڵی1959
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و ساکاری کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1955
27-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,989
وێنە
  113,323
پەرتووک PDF
  20,690
فایلی پەیوەندیدار
  109,207
ڤیدیۆ
  1,729
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,214
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,417
عربي - Arabic 
32,839
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,354
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,828
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,928
پەرتووکخانە 
26,182
کورتەباس 
19,251
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,082
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,422
وێنە و پێناس 
7,576
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,611
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
فەرمانگەکان  
1,013
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
224
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,577
MP4 
2,881
IMG 
208,789
∑   تێکڕا 
244,765
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
وێنە و پێناس
دوو کەس لە پردی سەقز ساڵی 1990
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
خواردنە کوردەوارییەکان دەکرێنە بڕاند
وێنە و پێناس
یانەی ئەفسەران، لە شاری سەقز لە کۆندا
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بنار عەباس
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!