جۆری وشە: ناو
واتا: خوێڕیزان: بەو خوێیە دەوترێ کە لەسەر بەرد ڕۆدەکرێ، بۆ ئەوەی مەڕوماڵات بیخوات، واتە: خوێ ڕیزکردن لەسەر بەرد.
ئەم کارە تایبەتە بە ژیانی شوانکارەیی، شوانکارەکان لە نزیک جێ مۆڵی ئاژەڵەکانیاندا، بەردی تەختی پان و گەورە لەسەر زەوی دادەنێن، لە وەرزی پایزاندا، خوێی زبری لەسەر ڕۆدەکەن، بۆ مەڕ و ماڵات، بۆ ئەوی بیخوات و قەڵەو بێت. تێبینی: ناوی مووچەیەکە لە گوندی ئیسێوە.[1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 549 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!