ئەوەی دۆستی نییە، مردنی چاکترە.
دۆست لەم پەندەدا بەواتای هاوڕیی نزیک دێت کە مرۆڤ بتوانێت دەردەدڵی لابکات، مەبەستی گشتی پەندەکە لەسەر جۆرە کەسانێکە کە دەروونیان شێواوە، لە ژیاندا ناتوانن هیچ دۆست و ئاشنایەکیان هەبێت، جۆرێک لە بێکەسییان پێوە دیارە، بێکەسیش جۆرێکە لە مردن.[1]