دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری بەناوبانگی کورد (نەوزاد ڕەفعەت) نیگەرانی کردین.
نەوزاد ڕەفعەت قەڵەمێکی بەبڕشت و شاعیرێکی لێهاتووی گەلەکەمان بوو کە لەدوای خۆی پاشخانێکی ئەدەبی گەورەی بۆ بەجێهێشتین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی کەسوکار، هاوڕێیان و نووسەران دەکەم و لەخوای گەورە داواکارم ڕۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
4ی تەممووزی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!