ناو: محەمەد
نازناو: گوڵپی
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1930
رۆژی شەهیدبوون: #12-08-1963#
شوێنی لەدایکبوون: #گوندی گوڵپ#
شوێنی شەهیدبوون: پردی#زەڵم#
$ژیاننامە$
حەمە گوڵپی ناوی تەواوی (محەمەد ئەحمەد حەملە) یە لە ساڵی 1930 لە گوندی گوڵپی ناوچەی #هەورامان# لە بنەماڵەیەکی جوتیاریی گوندەکە لە دایک بووە.
پۆلی پێنجی سەرەتایی تەواو کردووە، ساڵی 1951 لەگەڵ خاتوو حەپسە هاوسەرگیری ئەکەن و چوار کوڕیان ئەبێت، بەناوەکانی (د.#فایەق گوڵپی# و شەهید تاریق و شەهید نامیق و د.ناجیح)، لە ساڵی 1957 ئەبێتە پۆلیس بە کاتبی مەخفەری پۆلیسی #سۆسەکان#، لە نزیک #تەوێڵە#. پاش بەرپابوونی شۆڕشی ئەیول ساڵی 1961 ئەو پۆلیس دەبێت.
له پایزی ساڵی 1962 لەگەڵ مام کەریم هاواری مەخفەری سۆسەکان تەسلیم بە شۆڕش دەکەن، کە چەکێکی زۆر دەستی شۆڕش دەکەوێت، پاش ئەوە شۆڕش زۆربەی ناوچەکانی #خورماڵ# و #بیارە#و تەوێڵە و #شارەزوور# ئازاد دەکەن حکومەت تەنها گەڕەکی سەرای #هەڵەبجە# ی بەدەستەوە دەمێنێت..
لەبەر زیرەکی و ئازایەتی کەم وێنەی حەمە گوڵپی دەکرێتە سەرپەل و سەرپەرشتیاری هێزی بەرگری میللی ناوچەکە. شەهید بوونی لە داستانی پردی_زەڵم، ساڵی 1963،
پاش ئەوەی زۆربەی ناوچەکە بووە ناوچەی ئازدکراو بۆیە#زەعیم سدیق#ی خوێنمژ ئامر لیوای 20 بە هێزێکی گەورەی سوپای عێراق بە 16 دەبابەوە لە #سەیدسادق#ەوە بەرەو ئاڕاستەی شاری هەڵەبجە کەوتە ڕێ بۆیە پێشمەرگەکان، بە سەرکرایەتی شێخ حەمەو مینی شێخ عەوڵای عەبابەیلێ کاکە #حەمەی فەرەج# و لیوا نەوشیروان_مەستی و شەهید حەمە گوڵپی سەنگەر لە پردی زەڵم لێدەدەن، بۆ بەرەنگاربوونەوە پاش بەرەنگار بونەوەیەکی زۆر، شەهید حەمە گوڵپی فیشەکی لێ ئەبڕێت بۆیە جیڤارا ئاسا هێندە بەغیرەت و بە جەرگ ئەبێت پێی شەرم ئەبێ پاشەکشە بکات بە خەنجەرەکەیەوە هەڵئەکوتێتە سەر دەبابەکە و دەرگای سەرەوەیی دەبابەکەش دەکاتەوە بەڵام بەداخەوە لە دواوە تەقەی لێ ئەکەن لە 12-08-1963 لەگەڵ 12 پێشمەرگەی تر شەهید دەبێت.
سەربازەکان ئەوەندە داخ لە دڵن بۆی تەرمی شەهید حەمە گوڵپی بەدوای دەبابەیەکدا تا شارۆچکەی سەیدسادق ڕائەکێشرێت، لەوێ لەلایەن مامۆستا مەلا ساڵحی زارا باوکی مامۆستا مەلا محەمەدی شارەزووری و حاجی مەلاحەمە کەریمی نەوێ و چەند پیاو ماقوڵێکی تری سەیدسادق تەکلیف دەکەن جەنازەکە دەسپێرن..
پاش چەند ساڵێک بنەماڵەکەیان جەنازەکە دەبەنەوە بۆ گوندی گوڵپ..له پاش شەهیدبوونیشی خێزانەکەی بەردەوام قوربانیان داوە.
لە ساڵی 1983 کوڕێکی لە شەڕی ناوخۆی حیزبەکان شەهید دەبێت. له کیمیابارانی شاری هەڵەبجە خێزانەکەی و ماڵی کوڕێکی هەموویان شەهید دەبن. [1]