بریتیە لە حاڵەتێک کە تیایدا ترشەڵۆکی گەدە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو تیوبەی کە دەم و گەدە پێکەوە ئەبەستێ (سورێنچک). ئەم ترشەڵۆکە گەڕاوە ڕەنگە ببێتە هۆی داخورانی ڕوپۆشی ناوەوەی سورێنچک.
لە هەندێک کەسدا ترشەڵۆکی گەدەکە زۆر دووبارە ئەبێتەوە بە درێژایی حەفتەکە و لە هەندێکیشدا تەنها چەند جارێکی کەمە و ئەمەش پشت ئەبەستێ بە ڕادەی بەرەو پێش چوونی حاڵەتەکە.
$نیشانەکان$
نیشانە باوەکان بریتین لە :
1- دڵە کزێ.
2- ئازاری سنگ
3- قوورسی و ئازار لە کاتی قوتدانی خۆراک
4- خەوی ناڕێک ئەگەر لە شەودا تووشی حاڵەتەکە بیت
5- ڕشانەوە و دڵ تێکهەڵاتن.
$هۆکارەکان$
ئەم نەخۆشیە لە ئەنجامی گەڕانەوەی دووبارەبووەوەی ترشەڵۆکی گەدەوە ڕوو ئەدات، لە کاتی خواردن ئەو ماسولکانەی ئەکەونە بەشی خوارەوەی سورێنچک خاو ئەبنەوە و ئەکرێنەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە خواردن و خواردنەوەکە بدەن بگاتە گەدە، ئەگەر کێشەیەک لە خاوبوونەوەی ئەو ماسولکانە ڕووبدات ئەوا ئەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئەو ترشەڵۆکە بۆ سورێنچک.
$ئەو حاڵەتانەی کە مەترسی تووشبوون بەم نەخۆشیە زیاد ئەکەن$ ؟
ئەگەر یەکێک لەم حاڵەتانەت هەبێ، مەترسی توشبوونت بەم نەخۆشیە زیاد ئەکات :
1- قەڵەوی
2- سکپڕی
3- کێشە لە بەستەرە شانە
4- درەنگ خاڵی بوونەوەی گەدە.
$چارەسەر$
دکتۆر سەرەتا شێوازی ژیانی توشبوو ئەگۆڕێ و هەروەها کۆمەڵێک دەرمان لەگەڵیا ئەنووسێ، ئەگەر لە چەند حەفتەیەکدا کاریگەری نەبوو، ئەوا هەندێک نەخۆش پێویستی بە دەرمانی قورستر ئەبێ یان تەنانەت هەندێک جار نەشتەرگەریشی پێویست ئەبێ.
$ئەگەر چارەسەر نەکرێ ماکەکان چین$ ؟
1- تەسکبوونەوەی ناوپۆشی سورێنچک
2- کێشە لە هەناسەدان
3- لە حاڵەتە قورسەکان ئەبێتە هۆی شێرپەنجەی سورێنچک.
[1]