چرادان
چرادان: ئه و شوێنەی چرای لێدانراوە پێيان گوتووە چرادان، بەزۆری تەختەدارێک بووە لە دیوار دراوە، وەک ڕەفەیەکی بچووک وابووە، چرای لەسەر دانراوە، بەهۆی دوکەڵی چراکەوە ڕەش و پيس بووە، ئەمە وەک ئيديەميش بەکاردێ دەوترێ: (کونە لوتی دەڵێی چرادانه، واتە لوتی پيسه). ئەم وشەیە لە کۆندا بەکارهاتووە و لە ئەمڕۆی زماندا بەکارهێنانی زۆر کەم بۆتەوە یان هەر نەی ماوە.[1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 1,034 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!