ناونیشانی پەڕتووک: هونەری دیپلۆماسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
ناوی نووسەر: مارتن ئندێک
ناوی وەرگێڕ: #ساسان عەونی#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: #هەولێر#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم بەرهەمە لە پێشەکییەکی وەرگێڕ و چەند بابەتێک پێکهاتووە، تێیدا مارتن ئندیک و ئەو قوتابخانەیەی کیسنجەر لەسەر دەڕوات شیدەکاتەوە، هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێک وێنەی مێژوویی بە زانیارییەوە لە دووتووێی کتێبەکەدا هەن، وێڕای بابەتەکانی ناو ئەم کتێبە، وەرگێڕ لەشێوەی پەراوێز و پێناسەکردنەوە، زانیاری لەبارەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، سکانداڵی وۆرگێت کە بەهۆیەوە ڕیتشارد نیکسۆن دەستی لەکارکێشایەوە، لەگەڵ جەنگی شەش ڕۆژە، جەنگی 6ی ئۆکتۆبەر، کۆمەڵگەی شەوی شەممە، کە چەمکێکی مەجازییە، گۆرانی سێرین و چەندان بابەتی دیکەش دەخاتەڕوو.[1]