ئەگەر دوژمنت بەزاند و کەوتە دەستت و لێی بوورایت، سوپاسی توانینت بکە.
ئەزموون کردنی سەرکەوتن و شکست، پیشەی مرۆڤی زیندووە، شکست هێنان بە دوژمن و سەرکەوتن بەسەریدا، پلان و مرۆڤی بوێر و ئازای ئەوێ، لە سەروکاری سەرکەوتن بەسەر دوژمندا و لێبووردن بەرانبەری، ئەوپەڕی توانا و لێبووردەیی و گەورەیی مرۆڤ پیشان ئەدا.[1]