سواری ئەسپێ بووم، بێ گیان بوو
دوو بەرخم خوارد بێ ئێسقان بوو
ئەسپ ئاژەڵێکی چوارپێیە، لە مێژوویەکی کۆنەوە مرۆڤ بۆ گواستەوەی خۆیی و کەلوپەل بەکاری هێناوە، سواری ئەسپێ بووم، بێ گیان بوو: مەبەست لە بیشکەیە (بێشکە یان لانکە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ حەوانەوە و خەوتنی منداڵ بەکاردێ) دوو بەرخم خوارد بێ ئێسقان بوو: مەبەست لە مەمکی دایکە کە منداڵ شیرەکەی دەخوات. وەڵام (بێشکە) . [1]