ڕاگەیەندراوێک لە ئەکادیمیای بەدرخانەوە بۆ لێکۆڵەر و نووسەران و مامۆستایانی زانکۆ و هەوادار و دۆست و ناسیاوی پڕۆفیسۆر عەزیز گەردی
ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی ڕۆژنامەوانی و کەلتوور، بۆ یادی یەک ساڵەی ڕەوانشاد دکتۆر #عەزیز گەردی# کە دەکاتە 06/06/2023، دەخوازێت چاپی دووەمی کتێبی (#عەزیز گەردی؛ پاشای زمان و وەرگێڕان#) بکاتەوە.
کە چاپی یەکەمی کتێبی ناوبراو بە زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، فارسی، فەرەنسی، ئیتاڵی و ئینگلیزی) بوو، لە چلەی دکتۆر عەزیز گەردی لە 16/07/2022 لە شاری هەولێر بڵاوکرایەوە.
لە چاپی دووەم بۆ یادی یەک ساڵەی دەخوازین کتێبی عەزیز گەردی، پاشای زمان وەرگێڕان بە کۆمەڵێک بابەتی نوێ و لێکۆڵینەوە لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی و چەندین وێنە و دیکۆمێنتی بڵاونەکراوە و بڵاوبکاتەوە...دەکرێت بە زمانەکانی دیکەش بنووسرێت.
لەچاپی یەکەم لەلایەن هەندێ لە نووسەران گلەیی ئەوەیان کردبوو، ئەگەر پرسیان پێبکرابایە بەڵکو دەیانتوانی باشتر بنووسن و هەندێکیانیش پێیان خۆش نەبوو بابەتەکانیان بڵاوکراوەتەوە، بۆیە بە پێویستیی دەزانین هەر نووسەر و لێکۆڵیارێک (بابەت، نووسین، وێنە، دیکۆمێنت...) یان لایە یان دەنووسن، تا 21/03/2023 ئاگادارمان بکاتەوە
ئەو نووسەرانەی کە بابەتەکانیان پێشتر لەسەر داوای ئێمە نووسیبوویان، ئەگەر کەم و کورتی لە هەڵەچنی هەبووە، دەتوانن دووبارە بینێرنەوە...
بەهیواین چەندین لێکۆڵینەوە دەربارەی عەزیز گەردی بنووسرێت و لە کاتی دیاریکراودا بگاتە ئەکادیمیای بەدرخان و لە چاپی دووەم بڵاوبکرێتەوە...
داواکاریشین لە بنەماڵەی ڕەوانشاد دکتۆر عەزیز گەردی، چۆن لە چاپی یەکەم هاوکارمان بوون لە چاپی دووەمیش هاوکارمانبن... بە ناردنی وێنە و دیکۆمێنت...
گەردی زانا و دانای کوردە و پێویستە هەموومان ڕێز لە ڕابردوو و بەرهەمەکانیان بگرین...
داواکاریشین بە چاوی ڕەخنەگرتن و تێبینییەکانیان کتێبەکە دەوڵەمەند بکەن کە هەروەکو لە چاپی پێشتر چاپی یەکەم ئاماژەمان پێیکردووە بۆمان بنێرن چونکە ئەو کتێبە 400 لاپەڕەییە بە 25 ڕۆژ نووسراوە، ئێمەش لە چاپی دووەم بەڵێن دەدەین هەرچی لە تواناماندا بوبێت درێخی ناکەین.
گەردی بۆ کورد ژیا و کوردیش وەفادارە بەرانبەر کار و بەرهەمەکانی..
چاوەڕوانی بەرهەمەکانی ئێوەین...هەمیشە یادی زانا و دانا و کەڵەپیاوانی کورد بە شانازییەوە بکەینەوە.
رونکردنەوەیەک :
مەبەست لە دووبارە چاپکردنەوەی ئەو کتێبە (عەزیز گەردی، پاشای زمان و وەرگێڕان) پاش ئەوەی لەلایەن زۆربەی ڕوناکبیران و مامۆستایانی زانکۆ و ئەو نووسەرانەی بابەتیان تیاییدا بڵاوکردبووەوە و دانەیەکیان بەرنەکەوت بوو...
بۆیە پاش پەیوەندیکردنم بە شاخەوان سدیق لە دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، گوتی ؛ بڕوا بکە تەنیا پێنج دانەمان ماوە و هیچمان لانەماوە...بۆیە بە پێویستمان زانی دووبارە چاپ و بڵاوبکرێتەوە بە زیادکردن و لابردنی هەندێک لەو بابەتانەی لەچاپی یەکەم بڵاوکراوەتەوە کە لە یادی یەک ساڵەی ڕەوانشاد دکتۆر عەزیز گەردی بە دیزانێکی جیاواز و چاپێکی قەشەنگ و جوان چاپبکرێتەوە.
#حەمید ئەبوبەکر بەدرخان#
بەرپرسی ئاکادیمیای بەدرخان
16/08/2022، ئەڵمانیا. [1]