کەنام پێتەوە، لێت نابێتەوە.
پێوەنان: لکان یان نووسانی دوو شت بە یەکەوە، کەنام پێتەوە، مەبەست لە ناوی مرۆڤە، کاتێک لەناو خێزاندا منداڵ لەدایک دەبێت، بەپێی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی ناوێک لە منداڵەکە دەنرێت، لێت نابێتەوە واتە: ئەو ناوەی بە منداڵیی لە کەسێک دەنرێ، تا کۆتایی تەمەنی هەڵگریەتی و لێی نابێتەوە چونکە بەو ناوەوە دەناسرێتەوە. وەڵام (ناو) . [1]