ئەگرمێنێ وەکو هەور
فڕێدەدا سلی چەور
مەبەستی مەتەڵەکە مەشکەیە (مەشکە ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە پێستی ئاژەڵ درووست دەکرێ، بۆ ژەنینی دۆ بەکاردێت) ئەگرمێنێ وەکوو هەور، دۆی ناو مەشکە لەکاتی ژەنیندا، دەنگێکی لێوەدێ، چووێنراوە بە گرمەی هەور، فڕێدەدا سلی چەور، مەبەست لە ڕۆنەکەرەیە. وەڵام (مەشکە و ڕۆنەکەرە) . [1]