ناو: سداد
ناوی باوک: خدر
نازناو: سیداد #هەولێر#ی
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
سیداد هەولێری-مۆسیقا ژەن
ناوی تەواوی (سداد خدر عەبدولکەریم ئەحمەد) ە، لە #29-05-1968# لە شاری هەولێر گەڕەکی عارەبانی نوێ نزیک منارەی چۆلی لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە قوتابخانەکانی (خەبات-هەڵگورد-زۆزان-سەڵاحەددین) تەواوکردووە، دەرچووی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی هەولێرە 1988، ساڵی 1993 هاوسەرگیری کردووە و پێنج منداڵی هەیە بەناوەکانی (موراد-مەحمود-نوورا-مڕاڵ-مەروە)، ساڵی 1984 دەستی بەکاری هونەری کردووە بە فێربوونی مۆسیقا لەسەر دەستی مامۆستا (نەجات عەساف) لە دار الفن، لە هەمان ساڵ دوو گۆرانی بۆ هونەرمەند (فازل فەرامۆش) بەناوی (پەروین-پەروانە) بە ژەنینی ئامێری کەمانجە تۆمار کردووە، ساڵی 1986 پەیوەندی کردووە بە کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد لقی هەولێر، بەردەوام بووە تا ساڵی 1993 بەشداری کردووە لە بۆنە و ئاهەنگەکان و تۆمار کردنی گۆرانی بۆ گۆرانیبێژان (خدر خۆشناو-کەریم بایز-سەڵاح محەمەد عەلی-پەروین شازادە-وریا ئەنوەر-تەیب-مام عەبدوڵڵا)، ساڵی 1993 پەیوەندی کردووە بە تیپی مۆسیقای #گەرمیان#ی ڕۆژاوایی و بەشداری بۆنە و ئاهەنگەکانی کردووە و چەند گۆرانییەکیان بۆ هونەرمەند (#زاهیر جەلال#) تۆمار کرد یەک لەو گۆرانییانە (خاسێ تۆ خانمی) بوو، هەروەها بۆ گۆرانیبێژ (ئازاد غەمگین) کاسێتێکیان تۆمار کردووە، ساڵی 1994 لەگەڵ تیپی مۆسیقای تورکمانی وەک کەمانجە ژەن و ئاواز دانەر بەشداری کردووە لە تۆمار کردنی چەندین گۆرانی بۆ گۆرانیبێژانی کورد و تورکمان لە شارەکانی هەولێر و #کەرکووک# و #کفری# و تەلەعفەر و توز#خورماتوو#، ساڵی 2003 وەک مامۆستا و ئاواز دانەر لە بواری منداڵان لە چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر دەستبەکار بووە و لە هەموو ڤیستیڤاڵ و ئاهەنگ و کردنەوەی خولی فێربوونی مۆسیقا و گۆرانی بۆ منداڵان و تۆمار کردنی چەندین گۆرانی لە ئاوازی خۆی بۆ قوتابییانی سەرەتایی وەک (گوێ بگرە-زانست چرای ژیانە-مافەکانمان ڕەوایە-پەپولە-چوار وەرزی ساڵ-ڕەنگەکانی ئاڵا) هتد، وەک ژەنیاری (عود و کەمانجە) بەشداری کردووە لەگەڵ مامۆستایانی چالاکی قوتابخانەکان لە چەندین بۆنە تایبەتییەکان و گشتییەکان.
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 12-8-2021[1]