ناونیشانی پەڕتووک: دامەزراوە دەستورییەکان بۆ گەرەنتیی مافی هەرێمەکان لە دەوڵەتی فیدراڵیدا عێراق بە نموونە
ناوی نووسەر: #سۆران عەلی حەسەن#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
لە دووتوێی ئەم پەرتووکەدا باس لە تەواوی دامەزراوە دەستورییە فیدراڵییەکان لە عێراق (یاسادانان، جێبەجێکردن، دادوەری، دەستە سەربەخۆکان) بەپێی ڕێکخستنی دەستووری بەرکاری (2005) کراوەتە ناوەرۆکی توێژینەوەکە و هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆڵیان لە گەرەنتیکردنی هەرێمەکاندا کردووە.
وردەکاری کێشە و ئاستەنگەکانی جێگیربوونی سیستەمی فیدراڵی بڕیاردراوی دەستوریی لە ناساندنی عێراقی نوێدا ئاماژەی پێ کراوە. سەرەڕای لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی یاسایی بۆ تەواوی ئەو کێشە و ململانێیانەی نێوان دەسەڵاتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەکانی ڕابردوودا گوزەراوە.