ناو: عەبدولعەزیز
نازناو: وەستا عەزیزی فیتەر
ناوی باوک: غەفور
ساڵی لەدایکبوون: 1940
رۆژی کۆچی دوایی: #21-12-2021#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
عەبدولعەزیز غەفور محەمەد ناسراو بە وەستا عەزیزی فیتەر لە ساڵی 1940 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، یەکێک بووە لە کاسبکارە ناودارەکانی شاری سلێمانی وە کارەکەشی لە گەڕەکی #چوارباخ# بووە، وەستا عەزیز یەکێک بووە لە پێشمەرگە دێرینەکانی شۆڕشی ئەیلول تا ساڵی 1974 خەباتێکی زۆری کردووە لە پێناو خەڵکی کوردستان وە خاوەنی دوو کوڕ و چوار کچە بە ناوەکانی (وەستا چالاک و وەستا چێنەر)، وە کچەکانیشی بە ناوی (چرۆ و چیا و چنار و چاوان)، وە بە داخەوە لە ڕۆژی 21-12-2021 دا کۆچی دوایی کردووە. [1]