#کاردۆخی#، کاردۆخوی، کاردۆسی یان کاردۆستۆی، یەکێکن لە گەلە ڕەسەنەکانی کوردستانی کۆن. کاردۆخییەکان لە ناوچەکانی باشووری ڕووباری (#بۆتان#) لە کوردستانی باکوور لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی #ئەنادۆڵ# و ناوچەی بۆتان نیشتەجێ بوون.
#گەزنەفون# (کسینفون) لە کتێبەکەی بە ناوی گەڕانەوەی 10هەزار یۆنانی، باس لە ئازایەتی کاردۆخییەکان دەکات و دەڵێ: ئەم کاردۆشیانە سەریان بۆ فەرمانڕەوای ئێران شۆڕ نەکردووە، تەنانەت فەرمانڕەوای ئێران بە سوپایەکی 120 هەزار کەسییەوە هێرش دەکاتە سەریان، بەڵام کاردۆخییەکان تێکیان دەشکێنن.
بە گوتەی سەرچاوە مێژووییەکان، زاراوەی کاردۆخی لە زاراوەی (کردا)ی سۆمەری وەرگیراوە و دواتر (خ)ی سۆمەری بۆ زیاد کراوە و بووەتە (کرداخ)، پاشان زیادەی (وی) کۆی یۆنانی چووەتە سەر و لەسەر زمانی یۆنانییەکان بووە بە (کرداوخوی)، واتا خەڵکی وڵاتی (کردا).
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]