نووسین: #فەرەیدون سامان#
پرسی کوردە فەیلییەکان، زمان، ناسنامە و کولتوور
پێشەکی:
فەیلییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی نەتەوەیی کوردن لە دێرزەمانەوە لەسەر خاکی کوردستاندا ژیاون، یەکەم گرووپی ئیتنیکی کوردیشن لەسەدەی بیستەمدا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێراقەوە دووچاری کۆمەڵکوژی و ڕاگواستن هاتوون، لەرووی زمانەوە سەرچاوە زمانناسییەکان ئەوە پشڕاست دەکەنەوە، کە لەبنەڕەتدا “فەیلی”یەکان سەر بە زاراوەی “کەڵهووڕ” ن و کە دیالەکتێکی کوردییە (دیالێکتی کوردی باشوور) وەک زاراوەگەلی “لەک، لور، کرمانج، گۆران- زازاکی” کە پێکڕا نەتەوەی کورد پێکدەهێنن.
بەڵام بە پشت بەستن بە پۆلێنکردنەکانی پەڕتووکی مێژوویی (#شەرەفنامە#) ی #شەرەفخانی بەدلیسی#، زاراوەی فەیلی بە کۆمەڵێک هۆزی لوڕی دەگوترێت، لەراستیدا سەرچاوە زمانناسییەکان پشتگیری لەو بۆچووونە ناکەن، بەڵکوو فەیلییەکان لەکۆمەڵێلک هۆزی کەلهور پێکدێن، بەڵام لەسەردەمانێکدا دەڤەرەکەیان لەرووی کارگێڕییەوە بەشێک بووە لەئوستانی لورستان (توێژینەوە لەسەر دیالێکتە کوردییەکانی باشوور- دکتۆر ئیسماعیل قومەندار) .
فەیلییەکان زۆرینەیان نیشتەجێی کێوەکانی (پێشکۆ، پشتکۆ) ی زنجیرە چیای زاگرۆسن، هاوکات زۆرینەی مێژوونووسانیش کۆکن کە فەیلیەکان لەڕەچەلەکی (ئیلامی) یا (گۆتییەکان) ن، کە لەناوەڕاست و باشووری ئێراق لەناوچەکانی (مەندەلی، زڕباتییە، بەدرە، جاسان، خانەقی، کەرکووک، بەغدا، کوت، عەمارە و بەسرە) ژیاون، لەلایەن چەند کەسانێکی ڕۆژهەڵاتناسی وەکوو فلادیمێر مینۆرسکی ڕووسی و جۆن ماڵکۆن، هەروەها توێژەری ناسراوی کوردی فەیلی د.ئیسماعیل قوماندار پشتگیری ئەو بۆچوونە دەکەن کە بڕوایان وایە سەرەتای دەرکەوتنی زاراوەی فەیلی لەسەدەی شازدە بووە، ئێستاش ئەم زاراوەیە بۆ ئەو کوردانە بەکاردێن کە نیشتەجێی ئەو ناوچانەن کە بەر دەوڵەتی ئێراق کەوتون، لەرووی جوگرافییەوە ناوچەکانیان بەشێکیان لەباشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانن لەدەڤەرەکانی (لوڕستان و کرماشان و ئیلام) ی سەر بە ئێران دەژیین و بەشێکی دیکەش لەباشووری کوردستان لەئێراق لە ڕۆژهەڵاتی دیجلەن، کوردی فەیلی ئایینزا شیعەن لەبەغدا و پارێزگای دیالە دەژیین، بۆجوێکردنەوەی میرنشینی “لوڕی بچوک” و حکومڕانییە.ەی، کە خۆیان بە لوڕی ڕەسەن دادەنا، بە بەراورد بە “لوڕی گەورە” کە وایان دادەنا “لوڕی بچوک” بەشێکن لە“لوڕی گەورە” نەک ڕەسەن و بنچینە، “جۆن ماڵکۆن و براون” هەروەها توێژەری کوردی فەیلی “د.ئیسماعیل قوماندار” پشتگیری بۆچوونەکەی “فلادمیر مینۆرسکی” دەکەن و پشتڕاستی دەکەنەوە.
سەرەڕای ئەوەی ئەم زاراوەیە لەم ناوچانە بە دەگمەن بەکارهاتووە، بەڵام لەسەدەی نۆزدەیەم تەنیا لەلایەن دانیشتووانی “پشتکۆ” وە بەکارهاتووە، لەسەردەمی ئێستاش ئەم زاراوەیە تەنێ بۆ ئەو کوردانە بەکاردەهێنرێت، کە نیشتەجێی ئەو ناوچانەن، کە لەناو سنووری دەوڵەتی ئێراقن لەدوای دیارکردنی سنووری نێوان “ئێران و عوسمانییەکان” لە ساڵی 1905، بەڵام دانیشتووانی “خانەقی و مەندەلی” کە کوردی گەرمەسێرن، ئەم زاراوەیە بۆ ناساندنی خۆیان بەکارناهێنن، بەڵکوو زاراوەی کوردی فەیلی بۆ ئەو توێژەی کورد بەکاردەهێنرێت، کە لەرووی ئایینییە.ە سەربە ڕێبازی ئایینزای شیعەن، واتا ناولێنانەکە لەسەربنەمای مەزهەبیە نەک نەتەوەیی.
ناسنامەی نەتەوەیی فەیلییەکان:
بە بۆچوونی د. ئیسماعیل قومەندار لەپەڕتووکی (توێژینەوەی زاراوە کوردییەکانی باشوور) دەڵێت: کوردانی فەیلی هەزاران ساڵە لەو ناوچانەی کە تا ئێستا نێشتەجێین و دەژیین جێگیرین، دەکەوێتە هەردوو دیوی باشووری کوردستان و باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری نێوان دەوڵەتی ئێراق و ئێران، لەخانەقین لە باکوورەوە تا عەلی غەربی لەباشووری ئێراق، لەئیلام، کرمانشان و لوڕستان و شوێنی دیکە لەوڵاتی ئێران نیشتەجێن، کوردانی فەیلی بە ژمارەیەکی بەرچاوی زۆرەوە لەهەردوو شارە گەورەکانی وەک بەغدا و تاران دەژیین و نیشتەجێن، بەڵام هێشتا بە فەڕمیهیچ ئامارێکی متمانە پێکراو بۆ ژمارەی فەیلیەکان نەکراوە، بەڵام بە گشتی بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێن، ڕووبەرێکی بەرفراوانی خاکی کوردستان دەکەوێتە پشت خانەقینەوە و لەنێوان خانەقین تا دواسنووری خاکی باشووری کوردستان سەدان گوند و چەندین شارەدێ و دوو شارۆچکەی تری کوردستان هەن، کە ئەوانەش شارۆچکەی مەندەلی، لەگەڵ دوو شارەدێی بەلەدروز و قەزانییە و 234 گوند کە ڕووبەرەکەی 6586 کم2یە. شارۆچکەی بەدرە و شارەدێی جەسان و زوڕباتییە، لەگەڵ 53 گوند کە ڕووبەرەکەی 3650 کم دووجایە، جگە لەو ناوچانەش شارۆچکەی عەزیزییە و ناوچەکانی عەلی غەربی و عەلی شەرقی و شارۆچکەی (حەی) یش ناوچەی کوردنشینن.
کە هەموویان دەکەونە سنووری پارێزگای واست لەخوارووی ئێراقدا، ئەمە جگە لە شاری کووت، کە ناوەندی پارێزگاکەیە و کوردانی فەیلی بەشێکی زۆری دانیشتووانەکەی پێکدەهێنن، شارۆچکەی بەدرە و شارەدێکانی جا سان و زوڕباتییە لەپارێزگای کووت (واست) ، لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتوون و دەروازەی سنوورییان هەیە لەنێوان ئێران و ئێراقدا، بەدرە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری (کووت) ی ناوەندی پارێزگای واست و 70کم لە شاری کووتەوە دوورە، 45کم لە شاری مەندەلی و 75کم لە شاری خانەقینەوە دوورە. شارەدێی (جەسان) یش دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای شاری بەدرە و 15کم لەو شارەوە دوورە، شارەدێی زوڕباتییەش دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری بەدرە و 18کم لەو شارەوە دوورە. لە ساڵی 1947دا ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکەی بەدرە نزیکەی 22 هەزار کەس بووە. سەبارەت بە ژمارەی دانیشتووانی ئێستای قەزاکە، ئامارێکی ورد و فەڕمیلە بەردەستدا نییە، بەڵام بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، ژمارەی دانیشتووانی بەدرە لەگەڵ هەردوو شارەدێی جەسان و زوڕباتییە لەنێوان 30- 40 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت. کوردانی بەدرە و جەسان و زوڕباتییە بە شێوەزاری کوردیی کەلهوری- فەیلی قسە دەکەن. هاوشێوەی کوردانی فەیلیی ناوچەکانی خانەقین و مەندەلی، کوردانی خەڵکی شارەکانی بەدرە و جەسان و زوڕباتییەش، لەسەردەمی ڕژێمی بەعس، کۆچی زۆرەملێیان پێ کرا بۆ بەغدا و ناوچەکانی تری ناوەڕاست و خوارووی ئێراق و شارەکەیان بەعەرەبکردن کرا. سەبارەت بە ناوی بەدرە، کە کوردانی خەڵکی شارەکە بە کوردی پێی دەڵێن (بەێرە) ، بیروبۆچوونی جیاواز هەیە، بەڵام زۆربەی بۆچوونەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە بەدرە لە (بەد+راه) ەوە هاتووە، کە مانای ڕێگای سەخت و دژوارە. بەدرە خاکێکی پڕ پیت و بەرەکەتی هەیە و ژمارەیەکی زۆر باخی خورما و میوەی لێیە. ڕووباری (گەڵاڵ) کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و بە شاری بەدرەدا دەگوزەرێت، سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی شارەکە و باخەکانییە.ی. سەرەڕای بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بەدرە ناوچەیەکی دەوڵەمەند بە نەوت و غازە، کە یەدەگی نەوتەکەی بە 109 ملیۆن بەرمیل مەزەندە دەکرێت و نەوتەکەی نەوتی خاوی API=35Oە، ڕووبەری کێڵگەی نەوتی بەدرە 96کم2یە، لەپاش پڕۆسەی ئازادیی ئێراق، پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەی بەدرە بەشێوەی فەڕمیلە 26/8/2014 لەلایەن کۆمپانیای گازپروومی ڕووسییەوە دەستی پێکرد، بە بەرهەمهێنانی 15000-17000 بەرمیل لە ڕۆژێکدایە.
فەیلییەکان لە مێژووی کۆن و نوێدا:
سەرچاوەی پەڕتووکە مێژووییەکان باس لەوە دەکەن کە کوردانی فەیلی بەشدارییان لە درووستکردنی شاری بەغداا کردووە لە ساڵی 762 ی زایینی و لەسەردەمی خەلیفەی عەباسی (ابو جعفر المنسوور) دا، فەیلییەکان بە سەرۆکایەتی (ذولفقار الموسلی) لەنێوان ساڵانی (1623 تا 1629) ی زایینیدا حوکمی ئێراقیان لە کەرکووکەوە تا بەسڕە کردووە، بەڵام لەئەنجامی ڕێکەوتنێکی نێوان هەردوو ئیمپراتۆری عوسمانی و سەفەویدا حوکمیان لەکوردەکان سەندۆتەوە و زاڵ بوون بە سەریاندا. سەرەتای کێشەی فەیلییەکان بە دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراق دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە دەس پێدەکات، کە بە پێی ڕێکەوتنی سایکس پیکۆ دەستی پێکرد، لەیەکەمین بڕیاری یاساییدا بۆ هاووڵاتیانی ئێراقی (یاسای ژمارە 42 ی ساڵی 1924) بەوەی کە ئێراقییەکانی سەر بە تەبەعیەی عوسمانی (هاووڵاتی پلە یەک) و تەبەعیەی ئێرانی بە (هاووڵاتیانی پلە دوو و سێ) سەپاند و دەسڵاتدارانی ئەوکاتی ئێراق کوردی فەیلییان خستە خانەی تەبەعیەی ئێرانییەوە.
سەرەڕای ئەوەی کە کوردی فەیلی بە پلە دووی هاووڵاتیانی ئێراقی دەژمێردران، بەڵام لەدامەزراندنی ئابووری دەوڵەتی ئێراقەوە لەرووی خاوەندارێتی تایبەتدا بەشدارییان کرد، بۆیە دەڵێین لە ڕێگای خاوەندارێتی تایبەت، چونکە دەرگای دامەزراندن لەکەرتی گشتیدا بە سەریاندا داخراوو ڕەوا نەبوو، لەرووی سیاسیشەوە بەشدارییەکی چالاکانەی جموجۆڵی بزووتنەوەی دیموکراسی ئێراقی و کوردستانی بوون.
فەیلییەکان لەساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا توانیان دەست بەسەر کەرتی تایبەتی بازرگانی لەبەغدای پایتەخت بگرن و لەو ڕووەوە لە جموجۆڵ و کاری بازرگانیدا سەرکەوتوو بوون، بەشداری فەیلییەکان لەژیانی سیاسی ئێراق و لەنێو ڕیزەکانی هێزە دیموکراسی و پێشکەوتوخوازەکانی ئێراقیدا بەرچاو و ئاکتیڤانە بووە، تا ئەو ئاستەی گەیشتنیان بە پۆستی بەرپرسایەتی باڵا لەریزەکانی ئەو بزووتنەوانە وەرگرن، لەهەمان کاتدا بەشداریکردنی کوردانی فەیلی لەبزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردا لەسەرەتای دامەزراندنییە.ە و لەهەمانکاتدا بەشێک بوون لەدامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی 1946 لە شاری بەغدا، بۆ نموونە تا پێش ئاداری ساڵی1975 سەرۆکەکانی یەکیەتی ئافرەتان، یەکیەتی قوتابییان، یەکیەتی لاوان و سکرتێری خودی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆیشی لەکوردانی فەیلی بوون، هەروەها لەریزەکانی پارتی کۆمەنیستی ئێراقی و دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشدا ڕۆڵی کارایان گێڕاوە.
فەیلیەکان بە گشتی بە دەستئاواڵەیی پشتگیریی ئابووری، سیاسی، لۆجستیکی و خزمەتکردنی سەربازیی ئێراقیان کرد و لەرووی سیاسی و بەشداری چەکداری لەریزەکانی پێشمەرگەدا، هەروەها لەبەشداری دەزگاکانی ڕاگەیاندن و خزمەتی ئەکادیمی، پزیشکیی و تەندرووستی و ئەندازیاری بیناسازی لەو وڵاتەدا کردووە، بەهۆی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی کوردی فەیلی لەژیانی ئابووریدا (بازرگانی کەرتی تایبەت) و کایەی سیاسی لەنێو ڕیزەکانی بەرهەڵستکاریی ئێراقی و کوردستانیدا لەبەرانبەر سەرنەکەوتنی بەعس لەبەدەستهێنانی پشتگیری فەیلیەکان بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتی بەعسییەکان، بۆیە فەیلیەکان بوونەتە ئامانجی زەبروەشاندن و لێدانی سەرەکی لەلایەن دەسەڵاتی بەعس لە ئێراقدا، هەربۆیە دەوڵەتی ئێراق دەستی کرد بە زۆرەملێ ڕاگواستنی 50000 پەنجا هەزار ڕۆڵەی کوردی فەیلی لەنێوان ساڵانی 1969 1972 بۆ ئێران.
لە ساڵی 1924 یاسای ڕەگەزنامەی ئێراقی جەختی لەسەر دابەشکردنی گەلی ئێراق کرد، بۆ سێ بەش لە سەربنەمای “ئایین و نەتەوە”، کوردی فەیلی لەبەرئەوەی لە پەیڕەوکەرانی ڕێبازی مەزهەبی “شیعە”ی جەعفەری بوون، بۆیەش بە ڕەچەڵەکی “ئێرانی” ناونووسکران، بە بەردەوامی کەوتنە بەردەم هێرش و پەلامار و شاڵاوەکانی فەرمانڕەوایانی ئێراق، چ بە کوشتن و زیندانی کردن، یان بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانەکانیان و وەدەرنانیان لە ئێراقدا.
ئەم کوردانە لەلایەن دەوڵەتی ئێراقی کە بەعس فەرمانڕەوایی دەکردن لە ساڵی 1963وە بەهەموو شێوەیەک ڕوو بەڕووی کۆمەڵکوژی و پاکتاوی ڕەگەزی بوونەتەوە، بەڵام بە درووستی لەسەرەتای هەفتاکانەوە شاڵاوی کۆمەڵکوژی فەیلیەکان دەستی پێکرد، کە 40 هەزار خێزانی کوردی فەیلی بۆ ئێران ڕاگوێزران، لە ساڵی 1980 بە پێی بڕیاری ژمارە (666) وەزیری ناوخۆی ئێراق، فەرمانی وڵاتبەدەرکردنی کوردە فەیلییەکانیدا، لە فەرمانەکەی وەزیری ناوخۆی ئێراقدا هاتووە، ئەو ئێرانیانەی لە وڵاتدان و ڕەگەزنامەی ئێراقییان نییە، هەروەها ئەوانەش کە مامەڵەیان کردووە و بڕیارییان لە بارەیەوە دەرنەچووە دەردەکرێن، لەهەمانکاتدا بڕیارەکەی حکومەتی ئێراقی ئەوەشی تێدا بوو کە لاوانی کوردی فەیلی لەتەمەنی 18 تا 28 ساڵ، بگیرێن و لەبەندیخانەی پارێزگاکاندا تا ماوەیەکی نادیار دەسبەسەربکرێن. هەروەک بڕیارەکە وەزیری ناوخۆی حکومەتی ئێراق ئەوەشی دووپات کردووەتەوە، کە هەر کەسێک لەو کوردانەی ئاودیوی ئێران دەکرێن، ئەگەر هەوڵیاندا بگەڕێنەوە تەقەیان لێبکرێت، واتا بکوژرێن و ئەمەش لە ناوەرۆکی بڕیارەکەدا بە ڕوونی هاتووە.
لەرۆژی 26-2-1981 لەرۆژنامەی (السوورە) ی زمانحاڵی حکومەتی بەعسی ئێراق “سەدام حسێن” لەبارەی کوردە فەیلیەکانەوە دەڵێت: ئەم توێژە لەئێراق ڕیشەکێش بکەن، تاکو خاک و خوێن وهەوای ئێراق پیس نەکەن.
بەپێی زانیارییە بەردەستکەوتووەکان پێش ساڵی 2003 زیاتر لە دووسەد هەزار دانیشتووانی ئێراق ئاوارە یان ڕاوەدووی ئێران نراون، کە 65% کە ئەو ژمارەیە لە کوردی فەیلی بوون و تا ئێستاش زۆرێکیان لەو وڵاتە ماونەتەوە، ئەمە جگە لەوەی لەماوەی دەسەڵاتی بەعسییەکان بە هەزاران کوردی فەیلی زیندانی کراون ولە سێدارە و کۆمەڵکوژی کراون.
فەیلییەکان لە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی ئێراق و کوردستاندا:
لە ئیلۆنی ساڵی 1930فەیلییەکان وەکوو دەسپێکی هۆشیاربوونەوەی هەستی نەتەوەیی لەنێو یەکەم وەچەی کوردە سکولار و شارنشینەکانە دا، هێندێکان بەگەڵ پارتیی کۆمۆنیستی ئێراق کەوتن، خەڵکی دیکەش چوونە ناو ڕیزەکانی گرووپێکی لیبێڕاڵی ئێراقی ڕێفۆرمیست، وروژاندنی پانعەڕەبایەتیی بە نۆرەخۆی بووە هۆی گەشانەوەی هەستی نەتەوەیی کوردی کاتێک کە چاپەمەنی عەرەبییەکان کوردەکانیان تاوانبار دەکرد بە پشتیوانی کردن لەتورکەکان بۆ وەدەست خستنی ئەسکەندروون لە سوورییە لە ساڵی 1937 دا، هێندێک لە ڕووناکبیرانی کورد بانگەشەیان دەکرد هۆی کێشەی نێوان کورد و عەڕەب لەبەرگرژیی لەنێوان کۆمەڵگەکاندا نییە، بەڵکوو لەبەر زۆرداریی حکوومەتە دژی کۆمەڵگەکان جا هەر کامێکیان بن.
شەڕ بە دژی ناسیۆنالیزمی کوێرانە کە هیچ ڕێزی ئەوانیدی لە بەر نەبوو و لەدژی ئەوە بوون هەر گەلەی چارەنووسی خۆی بەدەستەوە بگرێ بۆ بەڕێوەبردنی کارو بارەکانی لەئەنجامی ئەوەدا دەرکەوت چینی نوێی کوردە گەنجە پڕۆفێشناڵەکان کە هیوایان ئەوە بوو ئاستێک لەسەربەخۆیییان هەبێ خەریک بوو سەری هەڵدەهێنا و پەیدا دەبوو. زۆر گرووپ درووستبوون بۆ نموونە (کۆمەڵە، برایەتی، ئازادی، هیوا) و هتد…کوردە فەیلییەکان بەگەڵ ئەو گرووپانە کەوتن و زۆر لەوان لەهاو دامەزرێنەرانی ئەو گرووپانە بوون و ڕەگ و ڕیشەی ناسیۆنالیسمی کورد خەریک بوو خۆی دادەکوتا، لە 16-ی ئووتی 1946 پارتیی دێموکڕاتی کوردستان دامەزرێندرا، لێرەشدا فەیلییەکان لە هاودامەزرێنەرانی بوون. کوردە فەیلییەکان پشتیوانی خۆیان لە ‘ پێشمەرگە ‘ و شۆڕش کەمتر نەکردەوە چ لەڕووی مادی و چ وەکوو دیکە، بۆ نموونە: یەکەم ئامراز و کەرەستەی ڕادیۆ بۆ شۆڕش لەلایەن ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پدک عەبدولحسێنی فەیلی کڕدرا و بە نهێنی بە ڕێگای شەریکەی تڕانسپۆرتەوە ڕاگوێزراوە بۆناوچە ئازادکراوەکان لە شاخ.
لە ساڵی 1970 و لە ساڵی 1980 دەرکردنی بە کۆمەڵی زیاتر لەمیلیۆنێک کوردی فەیلی بۆ ئێران قەوما، موڵک وماڵ، حیسابی بانکی، و تیجاڕەتخانەکانیان زەوت کران، بە هەزاران گەنجی خوێندەواری فەیلی شوێن بزر و کوژران، لە ساڵی 1973و لەبەر بۆچوون سەبارەت جینیایەتەکانی ڕێژیمی بەعس بە دژی فەیلییەکان و چاوەڕوانی ئەوەی کە دوژمنکاری لەنێوان هەر دوولادا پێشی ناگیرێ و چی لەگەڵ ناکرێ، لە مانگی مارسی 1975 هەزاران پیر و لاوی فەیلی کچ و ژن و پیاو لەگەڵ بزووتنەوەی کورد کەوتن چ وەک پێشمەرگە یان لە بواری دیکەدا و زۆر لەوان میداڵی شانازیان وەرگرتووە لە بەر ئازایەتی خۆیان و ئەوانیدی لە بەر دڵپاکی، لێوەشاوەیی بەڕێوەبردن و فیداکارییەکانیان. لەوساڵەدا ڕێژیمی فاشیزمی بەعس هێرشی کردە سەر هێزی پێشمەرگە و بەتایبەتی هێرشی خەست بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان، تەنانەت نەخۆشخانەکانیشیان نەبوارد.
ئێراق و نەهامەتی کوردە فەیلییەکان:
کێشەی کوردە فەیلییەکان وەک کێشەی عەرەبە شیعەەکان پەیوەستە بەو ململانێیە سیاسیانەی نێوان دەوڵەتی تورکی عوسمانی و سەفەوی ئێرانی، کە ڕێخۆشکەربوو بۆ دابەشکردنی دانیشتووانی ناوچەکە لەنێوان دوو دەوڵەتی ئێرانی و عوسمانی. زۆر لەشیعە ئێراقییەکان بە دووکەوتەی ئێرانی ناونووسکران، کە لەناویاندا کوردە فەیلیەکان بوون لەسەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراقی ڕووبەڕووی جیاکردنەوە بوونەتەوە لەگەڵ توێژو چینەکانی تری کۆمەڵگەی ئێراقی، لە ساڵی (1924) یاسای ڕەگەزنامەی ئێراقی جەختی لە دابەشکردنی گەلی ئێراقی کردەوە بۆ سێ بەش لەسەر بنەمای ئایین و نەتەوە. لەبەر ئەوەی کوردە فەیلیەکان سەر بە ڕێبازی شیعە بوون بە ڕەچەڵەکی ئێرانی ناونووس کران، بۆیە هەمیشە کەوتونەتە بەر هێرشی دەسەڵاتدارانی ئێراق، لەدوای هاتنی ڕژێمی بەعس بۆ سەر دەستەڵات و دەست بەسەرداگرتنی، لە ساڵی (1968) ەوە کوردە فەیلیەکان ڕووبەڕووی شاڵاوی توندی ڕاگواستن و لەناو بردن بوونەوە. لە سەرەتای ساڵانی (1970) ڕژێمی بەعسی پێشوو نزیکەی (40000) چل هەزار کوردی فەیلی بۆ ئێران ڕاگواستەوە، بەو بیانووەی کە ڕەچەڵەکیان ئێرانییە، لە درێژایی ئەم سیاستە بەرانبەر بە کوردە فەیلیەکان، لە ساڵی (1980) بەپێی بڕیاری (666) مافی هاووڵاتیبوونیان لێسەندرایەوە، ئینجا دەست گیرا بەسەر ماڵ و موڵک وسامانانەکەیان، هێرشی زۆر توند و دڕندانە دەکرانە سەر کوردە فەیلیەکان ئەویش بە بە زەوتکردنی ژن و کوشتنی پیاو و منداڵەکانیان، کە لە مێژوودا کەموێنەبووە. لە میانەی چەوسانەوەو توندوتیژی، سەرۆکی پێشووی ئێراق لەسەردەمی ێدام حسێن دا بڕیارێکی نوێ هاتە کایەوە، کە بڕیاردرا ئەو پیاوەی ئێراقییە و ژنەکەی فەیلیە دەبێ لێی جیا ببێتەوە، بەرانبەر بە (4000) چوار هەزار دینار ئەگەر سەرباز بێت، (2500) دوو هەزار و پێنج سەد دینار (بەپێی دراوی پێشووی ئێراق) ئەگەر سڤیل بێت، بەپێی ئامارەکانی (خاچی سوور) و (مانگی سوور) ی نێودەوڵەتی، (400000) چوارسەد هەزار هاووڵاتی فەیلی بوونەتە قوربانی ڕژێمی پێشووی ئێراق، بە کوژران و ڕاگواستنەوە.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش کە گەورەترین دەسەڵاتی بەعسییەکانی ئەو سەردەمەی ئێراق بوو، بڕیارێکی دەرکرد بە (ژمارە 666 ی ڕێکەوتی 7ی ئایاری 1980) و لە ڕۆژنامەی ڕووداوەکانی ئێراق (الوقائع العراقیە) ی (ژمارە 2776 ی ڕۆژی 26ی ئایاری1980) دا بڵاوکرایەوە و کوورتەی بڕیارەکەش ئەمە بوو.
هەرهاووڵاتییەکی ئێراقی بە ڕەسەن بێگانە بێت، ڕەگەزنامەی ئێراقی لێدەسەنرێتەوە، لەسەر وەزیری ناوەخۆ کە فەرمان بدات ئەوانەی ڕەگەزنامەی ئێراقیان لێدەسەندێتەوە بەپێی بڕگەی یەک دوور بخرێنەوە… هتد.
هێرشی بە زۆرەملێ گواستنەوەی کوردانی فەیلی لە (4 ی نیسانی 1980) دا، سەرەتا لە بازرگانە گەورەکانەوە دەستیپێکرد و تا ساڵی 1990 بەردەوامی کرد، دوای ئەوەی کە ڕەگەزنامەی ئێراقییان لێسەندرایەوە دەستیان بە سەر هەرچی ماڵ و موڵکی ڕاگوێزراو ڕانەگوێزراوەکانیشدا گرت و گشت سەنەد و دیکۆمینت و بەڵگەنامە فەڕمیو نافەرمیەکانیشیان لێ زەوتکردن، بە پێی وتەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئێراقی فیدڕاڵ نوری المالکی لە میانەی کۆنگرەیەکی کوردە فەیلیەکان دا کە لە بەغدا ئەنجام درا پێشکەشی کرد دانی پیدانا کە بە هەزاران کوردی فەیلییان لە تەمەنی نێوان 11 تا 30 ساڵیەوە دەستەسەرکرد و بێ سەروشوێنیان کردن، کە ژمارەیان لە 20000 بیست هەزار کەس زیاتربووە.
بە پێێ تەئکیدکردنی داواکاری گشتی لە کەیسی بە زۆرڕاگواستن و کوشتنی کوردە فەیلیەکان، عەبدالقادر الحمدانی و بڵاوبوونەوەی زانیارییەکان لە ڕۆژنامەی شەفەق نیوزدا لە ڕێکەوتی 4 8 / 2012 بە گوێرەی ئەو بڕیارە (600000) شەشسەد هەزار لە کوردی فەیلی لە هەموو لایەکی ئێراقەوە ڕاکێشرانە سەنتەرەکانی کۆکردنەوە و یەکسەر ڕەوانەی ڕاگوێزرانە سەر سنوورەکانی ئێران.
خەڵکانی کوردی فەیلی ئەوانەی کە ڕاگوێزران، هەموویان لەسەر کار، جێگای کار، قوتابخانە و یەکە سەربازییەکانیان لابران، لێرەدا دەمانەوێ ئاماژە بەوە بدەین کە ئەوەی بە گوێرەی بنەماکانی بنکەی سەرژمێری، کۆی ژمارەی کوردی فەیلی بە زۆرڕاگوێزراو (1600000) ملیۆنێک و شەشسەدهەزار کەس دەبێت، لەسەر بنەمای ئەوەی ڕێژەی زیاد بوونی نفوس باری کەسێتی لەئێراقدا لە 2، 8 ٪ یە.
لەدوای ڕوخانی ڕژێمی پێشووی ئێراقیش لە ساڵی (2006) یاسای ڕەگەزنامەی ئێراقی، بڕیاری (666) ی ساڵی (1980) ی پوچەڵکردەوە، لە مەیانەدا کۆمەڵێک لە کوردە فەیلیەکان توانیان مافەکانیان بەدەست بهێننەوە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ئێراق لە ساڵی 2003، کوردانی فەیلی تەنیا ژمارەیەکی کەم نەبێت، نەیانتوانی بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و موڵک و ناوچەکانیان، بۆ ئەوەی ماف و بەڵگەنامە و ماڵ و موڵکیان بۆ بگەڕێتەوە، تا ئێستایش حکومەتی ئێراق هیچ زانیاری و ڕوونکردنەوەیەکی لە بارەی چارەنووسی ونبوو و دەستبەسەرەکانی پێشکەش نەکردووە کە بە چ شێوەیەک ڕژێمی بەعس لە ناوی بردوون و ئێسک و پروسکیان کەوتۆتە کوێ؟.
بە داخەوە دوای ساڵی 2013 فەیلییەکان دیسان ڕووبەڕووی کارەساتی نامرۆڤانەی تازە بوونەوە، ئەمجارەیان لەسەر دەستی چەتەکانی بەعس و سەلەفی و بەکرێگیراوانی تر و دواتر بەدەستی چەتەکانی داعشەوە بەتایبەت لە دیالا (خانەقین، مەندەلی، شارەبان، سەعدیە و جەلەولا) و بەغدا و مەدائن (سەلمان پاک) و چەند شوێنێکی تر.
کوردی فەیلی لە ئێراقدا داوای چارەسەرییەکی ڕیشەیی کێشەکانیان دەکەن و داوا وگەیشتن بە مافە ڕەواکانیان پێویستی بە جێبەجێکردنە، لە دوای ڕووخانی بەعس تا ئێستا چاوەڕوانیی درێژەی کێشا و ئەو ڕەوشەی ئێستای گشتی لە ئێراقدا هەیە تروسکەی ڕووناکی بۆ وەرگرتنی مافەکانی کوردی فەیلی بەدی ناکرێت و بێ هیوان لێی، مەگەر بزووتنەوەیەکی جیدی و دڵسۆزانە بۆ کەیسەکە کار بکات.
داخوازییە سەرەکییەکانی کوردی فەیلی لە ئەنجامنامەی یەکەم کۆنفڕانسی جیهانی کوردی فەیلی کە لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لە 2 ی ئایاری 2016 دا بەسترا ڕاگەیێندرا. چەندێک لەو داواکارییانە پەیوەستن بە ئەو بەسەرهاتانەی کە لە ڕابردوودا بەسەر کوردی فەیلیدا هاتووە و لە بەندەکانی 1 8 لە داواکاریەکان پێویستی بە وەڵامدانەوەی حکومەتی ئێراقی و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانەوە هەیە، بە تایبەت کە دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراق لە ڕێکەوتی 29 11 2011 ەدا بڕیارێکی دەرکرد کە بەسەرهاتی کوردانی فەیلی و بە کۆمەڵکوژی جینۆساید ئەژماری کرد، هەروەها پەڕڵەمانی ئێراقیش بڕیارێکی لە 812011 دا دەرکرد ئەو تاوانانەی کە بەسەر کوردە فەیلیەکان هێنرا بە تاوانی کۆمەڵکوژی ئەژمار دەکات، دیسان ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراقی بە بڕیاری ژمارە 426 ی 9122010 هەموو ئاسەوارێکی نەگەتیڤی لەسەر کوردی فەیلی لابرد، لێرەدا داواکاریش هەیە کە بەستراوە بە داهاتووی کوردی فەیلیەوە لە ئێراقدا، خاڵی 9و 11 و 13 و 14 بە تایبەت خاڵی 9 کە گرنگە و لەوانەیە ببێتە مەسەلەیەکی چارەنووسساز بۆ داهاتوویێکی دوور.
لێرەدا پێداگریێکی زۆر جیدی پێویستە بۆ وەرگێڕانی ئەم داوایانە بۆ هەنگاوی پڕاکتیکی و بەرەو جێبەجێکردن و بەردەوامی بەدواداچوون بە هەوڵ و تێکۆشانی کوردانی فەیلی خۆیان و بە پشتگیری خوشک و برا کورد و کوردستانییەکان لە هەموو بەشەکانی کوردستان، بەتایبەتی لە باشوور و ئێراق و هەروەها پشتگیری لەلایەن ئێراقییەکان کە لەسەر کەیسی کوردی فەیلی تێگەیشتوون و پشتگیری داواکانیان دەکەن.
زۆرینەی کوردانی فەیلی خۆشحاڵ بوون بە گرتنی کۆنفڕانسی یەکەمی نێونەتەوەیی لەسەر دۆزەکەیان لە برۆکسل ئەوەی لە ڕۆژی 2 ی ئایاری 2016 بەڕێوەچوو و بە دڵخۆشییەوە پشتگیرییان لە ئەنجامنامەکەی کرد و ئومێد و چاوەڕوانییە.ی گەورەیان هەیە و داوای جێبەجێکردن و بەدواداچوونی داواکارییەکان دەکەن، دەمانەوێ پشتڕاستی بکەینەوە کە هەر پێشکەوتنێک لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی بەسەر کەیسی فەیلیەکاندا بێت کاریگەریی ڕاستەوخۆ و ئەرێنی دەبێت لەسەر باری دەروونی و ژیانی کوردی فەیلی لە ئێراق و پەنابەر و ڕاگوێزەکانی ئێران و هەموو ئەوانەیش کە لە وڵاتانی جیهاندا ژیان بەسەردەبەن.
لە خاڵی دوازدەهەمینی ئەنجامنامەی کۆنفرانسدا هاتووە کە بەردەوامی لە کارو هاوکاری لەسەر ئاستێکی بەرفراوانتر لەگەڵ کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ک ن ک دا، سیمینار و کۆنفڕانس لەوڵاتانی ئەوڕوپا لەسەر کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ببێتە بەشێک لە بەرنامەی ساڵانەی کارو خەباتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان.
کوردانی فەیلی لە ئێراقی نوێدا:
لەم ماوەیەی دواییدا، واتە دوای ڕووخانی ڕژێمی ڕەگەزپەرستی بەعس، کوردانی فەیلی هەموو هەوڵەکانی خۆیان خستە گەڕ بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق، بە لایەنی کەمەوە 3 کورسیی کۆتا بۆ پێکهاتەکەیان لە هەرسێ پارێزگای دیالە و بەغدا و کووت (واست) دیاربکرێت، بەڵام پاش هەوڵێکی زۆری فەیلییەکان بۆ ئەو مەبەستە، لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە سیاسییە ئێراقییەکان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان، سەرەنجام ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لە دانیشتنی ڕۆژی 22ی 1ی 2018دا، بڕیاری دا کورسییەکی کۆتا بۆ کوردانی فەیلی لەپارێزگای واست دیار بکرێت و بە نوێنەرێک بەشداریی پڕۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕڵەمانی ئێراق بکەن..
لایەنە سیاسییەکانی ئێراق و بە تایبەتی هێزە شیعەکانی نێو پەڕڵەمانی ئێراق، ڕازی نەبوون بەوەی لە بەغدا و دیالە کورسیی کۆتا بۆ کوردانی فەیلی دیار بکرێت، بەڵام لەکووت لەوبارەیەوە ڕەزامەندییان دەربڕی، لەکاتێکدا کە ژمارەی کوردانی فەیلی لە بەغدا و دیالە، زیاترە لە پارێزگای کووت (واست) ، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەوان دەزانن بەپێی واقعی سیاسی و جیۆگرافی و دیمۆگرافی، لە پارێزگای کووت کە پارت و لایەنە سیاسییە شیعەکان تێیدا باڵادەستن، چانسیان زۆرترە بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی ئەو کورسییە کۆتاییەی کوردی فەیلی، بەڵام لە بەغدا و دیالە، ئەگەری زۆر بوو کە پارت و لایەنە کوردستانییەکان ئەو کورسییە کۆتایانەی کوردی فەیلی بەدەست بهێنن، بۆیە بەوە ڕازی نەبوون کە لە بەغدا و دیالە کۆتا بۆ کوردانی فەیلی دیار بکرێت.
ئەگەر واقعبینانە تەماشای ئەو پرسە بکەین، نەک کورسییەک و دوو کورسی، تەنانەت ئەگەر 5 کورسیش بۆ کوردانی فەیلی دیار بکرێت، نە هیچ لە واقعی ئەم پێکهاتە ستەملێکراوە دەگۆڕێت و نە دەبێتە کارتێکی بەهێزیش بۆ پارت و لایەنە کوردستانییەکان، چونکە کێشەی کوردانی فەیلی زۆر لەوە گەورەترە کە بە چەند پەڕڵەمانتارێک لە پەڕڵەمانی ئێراق چارەسەر بکرێت. سەبارەت بە پارت و لایەنە کوردستانییەکانیشەوە، هیچ لە هاوکێشەکان ناگۆڕێت، ئەگەر 60 کورسیمان هەبێ، با ببێتە 61 کورسی، چی لە مەسەلەکە دەگۆڕێت؟ خۆ هەر عەرەب زۆرینەیە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو تاقە کورسییەی کە لە کووت بۆ کوردانی فەیلی دیارکراوە، بایەخێکی یەکجار زۆری بۆ کورد و هەرێمی کوردستان هەیە. ئەگەر بپرسن بۆ؟ دەڵێم بە لایەنی کەمەوە، دیارکردنی کورسییەک بۆ کورد لە واست، خۆی لە خۆیدا دانپێدانانێکە بە وجودی کورد لەو ناوچەیە و شەرعیەتدانە بەوەی کە بەدرە و جەسان و زوڕباتییە ناوچەی کوردستانین و دواخاڵی سنووری باشووری کوردستانن.
لەگەڵ سەرەتای هاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ ئێراق و پێکهاتنی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ساڵی 2014دا، چەند هەواڵێکی بێ بنەما لە میدیاکانی ئێراقدا بڵاو کرانەوە، کە گوایە چەندان هەزار کوردی فەیلی لە بەغدا و ناوچەکانی تری ناوەڕاست و باشووری ئێراق و لەو ناوچە کوردستانییانەی کە کوردانی فەیلی تیایاندا نیشتەجێن، پەیوەندییان بە ڕیزەکانی حەشدی شەعبییەوە کردووە. زۆری پێ نەچوو کە هەمان هەواڵ، بوو بە مانشێتی سەرەکیی زۆربەی ئاژانس و ماڵپەڕە هەواڵدەرە کوردییەکان و میدیاکانی تریش دوو ئەوەندەی تر ئەو بابەتەیان ورووژاند، بەبێ ئەوەی شرۆڤەی ناوەرۆکی هەواڵەکان بکرێت و لە ڕاستی و درووستیی زانیارییەکانیان بکۆڵدرێتەوە. دوی پڕۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە کوردستان کە لە 25ی ئیلۆنی 2017 بەڕێوەچووە و دەوڵەتی ئێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە هاندانی وڵاتانی دراوسێ، بوونە هەڕەشە بۆ سەر کوردستانی باشوورو مخابن دواتر ئەو هێزە داگیرکارە دەڤەرەکانی دەروەی هەرێمی کوردستانیان داگیرکردەوە کە نزیکەی 51لەسەدی خاکی کوردستان بوو، بەشێکی زۆری ناوچە فەیلینشینەکانیشی گرتەوە، دیسان پرسی کوردانی فەیلی وەکوو ماددەیەکی میدیایی بە مەبەستی شەڕی سایکۆلۆژی لە دژی شەقامی کوردستانی و بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردن بۆ شەقامی ئێراقی بەکار دەهێنن و دەیانەوێت وای پیشان بدەن کە گوایە بەشێکی زۆری گەنجانی کوردی فەیلی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی حەشدی شەعبیەوە کردووە و ئەو گەنجە کوردانە ئامادەی بەشداریکردن لە هەر شەڕ و پەلامارێکن کە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ئەنجام بدرێت.
ئەو لایەنانەی کە ئەو جۆرە لێداونانە بۆ ماکینە میدیاییە زەبەلاحەکەی پارت و لایەنە سیاسییە شیعەکانی ئێراق دەدەن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە چەندین هەزار چەکداری فەیلییان ناردووەتە ڕیزەکانی حەشدی شەعبییەوە، پڕوپاگەندەکانیان هیچ بنەمایەکی نییە. ئەوانەی کە بە ناوی کوردی فەیلییەوە بانگەشە بۆ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەکەن، چەند گرووپێکی بچووکی سەر بە پارتە ئیسلامییە شیعەکانن و لەلایەن ئەوانەوە دامەزراون و پاڵپشتی دەکرێن، ئامانجی سەرەکیشیان سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی کوردانی فەیلییە و دەیانەوێت بە بیانووی تایفەگەری و مەزهەبییەوە ئینتیمای نەتەوەییان کاڵ بکەنەوە.
کۆمەڵکوژی کوردە فەیلییەکان:
پاکتاوکردن و ڕاگواستن پێکڕا کردەگەلێکی نامرۆڤانەو ناشارستانینە بوون کە بە درێژایی مێژووی ستەمکاریی و دیکتاتۆریی ڕوویانداوە و تائەوڕۆکە کاریگەرییە مەترسیدار و نامرۆییەکانی لەسەر جەستەی کۆمەڵایەتی و شارستانی وەک خۆیان هەرماون، یەکێک لەو کۆمەڵکوژی و ڕاگواستنە هەرە نامرۆییانەو دڕندانەی مێژوو، کە تائەوڕۆکە ڕژد ئاوڕی لێنەدراوەتەوە کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنی کوردانی فەیلی بووە، ئەم شاڵاوە لەساڵانی شەستەکانەوە تا هەشتاکانی سەدەی پێشوو بەردەوام بوو کە زیاد لە 600.000 مرۆڤ بە زۆرەملێ لە ئێراقەوە ڕاگوێزراون بەرەو ئێران و هاوکات زیاد لە 20.000 گەنج بێ سەروشوێن کراون. سەبارەت بە جیهانیکردنی دۆسییەی جینۆسایدی کوردانی فەیلی شاڵاوی یەکەم لەدوای هاتنی ڕژێمی بەعسەوە لەساڵانی 1963 تا 1968 کێشەو گرفتی کوردە فەیلییەکان لەوێوە وەرچەرخانێکی ترسناکی بەخۆوە بینی، شاڵاوی دووەم 1969 تا 1971 دەستیپێکرد بەپێی ئەو بەڵگانە نزیکەی 50.000 کوردی فەیلی ڕاگوازران بۆ ئێران بە بیانوی ئەوەی کە ناسنامەی ئێراقیان نییە. بەڵام شاڵاوە گەورەکە ئەوکاتە بوو کە لە 1980 دا بەپێی بڕیاری 666 کە لە باڵاترین دەسەڵات سەرۆکایەتی شۆڕشی ئێراقەوە ئەو بڕیارە دەرچوو کە نزیکەی 600.000 هەزار کوردی فەیلی لەماوەی 10 ساڵدا ڕاگوێزران بۆ ئێران و دەست بەسەر ماڵ و موڵکیاندا گیراو نزیکەی 20.000 هەزار جەوانیان بێ سەروشوێن کران، کارەساتێکی زۆر گەورە بوو…” سازکردنی کۆنفرانسێکی ئەکادیمی لەگەڵ پەڕڵەمانی ئەوروپادا بۆ بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنی کوردە فەیلییەکان، کۆنفرانسەکە دەسکەوتێکی زۆر گرنگ بوو بۆ کوردە فەیلییەکان کە بتوانرێت ئەو کەیسە جموجۆڵێکی پێبکرێت، چونکە ئەو کەیسە کە بە دەیان ساڵە خۆڵی لەسەر نیشتبوو، بە ڕاستی کاری بۆ نەکراوە، توانرا جارێکی تر لاپەڕەیەکی تر لەم کەیسە لاببرێت، ئێستا کار بۆ ئەوە دەکرێت کە زیاتر ئەم کەیسە بناسرێت، داوەکە ئەوەبوو بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای تاوانەکان لە ئێراق ئەوەی بەسەر کوردە فەیلییەکاندا هاتووە جینۆسایدە، داواکرا لە پەڕڵەمانی ئەوروپا لە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەوانیش دانیپیادابنێن کە کوردە فەیلییەکان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ڕووبەڕووی کارەساتی جینۆساید بوونەتەوە. جینۆسایدی فەیلیەکان لە باشووری کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێراقەوە چەندین وێستگەی جۆراوجۆری بەخۆوە بینیوە. بەعس وەک پارتی فەرمانڕەوای ئێراق لە ساڵی 1963 تا 2003 گەورەترین بەرپرسیارێتی تاوانەکانی جینۆساید دژ بەگەلی کوردی لە ئەستۆیە. ئێستاش لەگەڵ پشتگیری فەیلییەکان لە گشتپرسی باشووری کوردستان، جارێکی دیکە کەوتوونەتەوە بەر هەڕەشی میلیشیا شیعەکان و ڕووبە ڕووی مەترسی جددی بوونەتەوە.
7ی مانگی نیسانی هەموو ساڵێک گەلی کورد بە تایبەتی بۆ کوردانی فەیلی یادی جینۆساید و ئەنفالکردنی ڕۆڵەکانیان دەکەنەوە، کوشتن و بڕین، ئەنفال، کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی کورد و کوردستانیان لە ناو دەوڵەتی ئێراقدا و بەدەستی ڕژێمە داپلۆسێنەرەکانی داگیرکەری ئێراق، هەر لەدەستپێکی دامەزراندنی ئەو دەوڵەتەوە دەستی پێکردووە و لە مافەکانیان بێبەشکراون، لەبەرانبەریشیدا کورد بەهەموو چین و توێژو دین و مەزهەبەکانییە.ە خەبات و تێکۆشانی لەپێناو بەدەستهێنانی ئەو مافانەدا کردووە و قوربانیی داوە، کوردە فەیلیەکانیش پێکهاتەیەکی دانەبڕاوی ئاکتیڤ و کارای ئەو تێکۆشان و خەباتە مێژوویی و نەتەوەییەن، بۆیە بوونە یەکەمین قوربانیدەری لێکترازان و پارچەبوونی نەتەوەی کورد و خاکی کوردستان. کوردە فەیلیەکان بەهۆی شوێنی جوگرافیای نیشتەجێبوونیان کە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئێراق و بەدرێژایی سنووری درووستکراوی ئێراق و ئێران وەک خانەقین، مەندەلی، بەدرەو جەسان و زورباتیە…هتد و خودی شاری بەغدایش بڵاوبوونەتەوە، لەهەمان کاتیشدا بەشی هەرەزۆریان موسوڵمانی شیعە مەزهەبن. مێژووی دەستپێکردنی کێشەو ئەو کارەساتانەی کە دژ بە کوردە فەیلیەکان دەکرێ، دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی سیاسی دوورودرێژی نێوان هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی لە دەورانی سەدەکانی 15و16 کاندا. وەکوو توێژ لەنێوانی ئەو دوو دەوڵەتەدا لەبەرەکانی پێشەوەی شەڕە خوێناویەکانی ئەم ململانێیە بوون و بوونە قوربانی کێشمەکێشمەکانیان. بە سەقامگیربوونی دەوڵەتی ئێراق و هاتنە سەر دەسەڵاتی بەعسی شۆفینیستی عەرەبی لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا. بۆ پاڵاوتنی حساباتی لەمێژینەو ئاڵۆزکاوی ئایینی و نەتەوەیی خۆیان، بەتایبەتی عەرەب و فارس و بە عەرەبکردنی ناوچە کوردستانییە.انی ژێر دەسەڵاتی ئێراق، ئەو ڕژێمە داگیرکەرە هەڵمەتی لەناوبردنی کوردی دا بەتایبەتی لە سنووری شاری بەغدا و باشووری شاری کەرکووک و ناوچە سنووریەکانی نێوان ئێراق و ئێران. ئامانجیان کوردە فەیلیەکان بوون. هەم لەبەرئەوەی بە هۆکاری سەرەکی کوردبوونیان و هەم شیعە بوونیان وەکوو مەزهەب بەپێی پڕۆسەی بەعەرەبکردنی ئەو ناوچانەی کە کورد خاوەنی ڕەسەنین لە سەری. لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن ڕژێمی فاشیستی ئێراقی داگیرکەرەوە گەورەترین پیلان و پیلانگێڕی بۆ سەرکوتکردنی کوردە فەیلیەکان کرا، لە ساڵی 1980 بە بڕیارێکی دەوڵەتی ئێراقی بە بیانووی ئەوەی کە کوردە فەیلیەکان هاووڵاتی ئێرانین، پڕۆسەی ئەنفال، کوشتن و بڕین و ڕاگواستنیان بەسەردا سەپێنرا و کۆمەڵکوژ و زیندەبەچاڵکران. بە هەزاران ژن و پیاو و پیر و منداڵیان بە دڕندانەترین شێوە قەتلوعام و بێسەروشوێن کرد. بە هەزارانی دیکەشیان بۆ سەرسنوورەکانی دەوڵەتی ئێران گواستەوەو دەربەدەرکران و زۆریشیان بێ سەروشوێنکران. تاوەکو ئێستایش چارەنووسیان دیار نییە. جگە لەو زیانە مرۆییەی کە کوردە فەیلیەکان دووچاری هاتن، موڵک وماڵیشیان بە تاڵان برا و دران بە خەڵکی عەرەبی ناوچەکە. ئەوانەی کە مابوونەوەش لە هەموو مافەکانیان بێ بەشکران و لە کارەکانیان دەرکران و لە ژیاندا سەرگەردان کران و بەکولەمەرگی ژیانیان بردەسەر. ئەو کارەساتە و کۆستە گەورەیەی دژ بە گەلەکەمان، کوردانی فەیلی دیسان بەبیردێنینەوە و سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدان و قوربانیانی ئەو کارەساتە دڕندانەیە دادەنوێنین. داوای مافەکانیان لە ئێراق و کوردستان و سەکۆ نێودەوڵەتییەکان بە ڕەوا دەزانین و هەوڵ و خەبات و تێکۆشانی لەپێناودا دەکەین. سەرەڕای ئەوەی کە ئەوا 15 ساڵە ڕژێمی گۆڕبەگۆڕی بەعس و شۆڤێنی عەرەبی لە ئێراقدا ڕوخاوەو لە جیاتی ئەو دەوڵەتێکی فیدڕالی فرە پێکهاتەیی دامەزراوە. باشووری کوردستانیش 27 ساڵە لە قەوارەیەکی سەربەخۆ و ئازاددایە. بە داخەوە کەچی هێشتاش ئەو کۆمەڵکوژیەی کوردە فەیلیەکان بە کەیسێکی هەڵواسراوی چارەسەرنەکراو ماوەتەوە. سەرگەردانی بە دوای مافە مرۆیی و مادیەکانی خەڵکانی کوردی فەیلی زوڵملێکراو هەر بەردەوامە و بە ڕەسمی پێناسەیەکی نەتەوەیی، نیشتمانی و مرۆیی لەهەردوو دەستوری ئێراق و کوردستاندا بۆ دانەنراوە، بۆ ئەوەی ببێ بە پشتیوان و پاڵپشت و بە مافەکانیان شادبن و قەرەبووی مادی و مەعنەوی بکرێنەوە.
ڕاسپاردەکان:
– داوا لەپەڕڵەمانی کوردستان و هەردوو حکومەتی هەرێم و و فیدراڵی دەکەین بەتایبەت نوێنەرانیان خەبات بۆ ئەوە بکرێت کە بەزووترین کات کۆمەڵکوژی کوردە فەیلیەکان لە ناوەوەی ئێراق و کوردستان و سەکۆکانی نێودەوڵەتیدا بە جینۆسایدی دژ بە مرۆڤایەتی و سیاسیانەی دژ بە خەڵکی کورد بناسێنرێت. وەک کەیسەکانی هەڵەبجە و ئەنفال، کەیسی کۆمەڵکوژی کوردە فەیلیەکانیش بایەخی پێبدرێت و لە هەوڵ و تێکۆشانی جیدیدا بن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی زیانپێکەوتوان و قەرەبوکردنەوەیان.
— بۆ دڵینابوونی کەسوکاری کوردە فەیلیەکان، کاری جیدی و پراکتیکی بۆ ئاشکرا کردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراونیان بکرێت.
— داوا لە حکومەت و پەڕڵەمانی هەرێمی کوردستان بکرێت کە هۆبەیەکی تایبەت بە کەیسی کۆمەڵکوژی و شەهیدانی فەیلی لە لیژنەی شەهید و ئەنفالی پەڕڵەمان و لە وەزارەتی شەهید و ئەنفالکراوەکان دابمەزرێت و کارا بکرێت و بە لەبەرچاو گرتنی هەموو ئەو نەهامەتیانەی کە بەسەر کورد و بەتایبەت کوردە فەیلییەکاندا هاتووە، پێویست دەکات، وەک خۆیان ئاماژەیان پێداوە کار بۆ پاراستنیان بکرێت، لەبەرانبەر عەرەبە فاشیستەکان بەتایبەت میلیشیا شیعەکان، تا بتوانن بەشداربن لە یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی گەلی کورد لەئێراقدا.
–هەرێمی کوردستان لەکۆبوونەوە باڵاکان لەگەڵ بەغدا ئاوڕی جددی لە پاراستنی ئەو کوردانەی بەغدا و ناوچەکانی تری ئێراق بدەنەوە تاچیدی تووشی ماڵوێرانی و کوشتار نەبنەوە کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی برینێکی ساڕێژنەکراوی نەتەوەیی گەلی کوردە.
–ئەگەر بە کۆتا وەرگرتنیش بێت، هەوڵ بدرێت لە هەردوو پەڕڵەمانی بەغدا و هەرێمدا کورسی نوێنەری کوردە فەیلیەکان وەک پەڕڵەمانتار مسۆگەربکرێت.
ئەنجام:
فەیلییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی نەتەوەیی کوردن لەدێرزەمانەوە لەسەر خاکی کوردستان ژیاون، یەکەم گرووپی ئیتنیکی کوردیشن لەسەدەی بیستەمدا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێراقەوە دووچاری کۆمەڵکوژی و ڕاگواستن هاتوون، لە ڕووی جوگرافییەوە ناوچەی فەیلیەکان بەشێکیان لەباشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانن لەدەڤەرەکانی (لوڕستان و کرماشان و ئیلام) ی سەر بە ئێران دەژیین و هەروەها بەشێکی دیکەش لە باشووری کوردستان لە ئێراق لە ڕۆژهەڵاتی دیجلە کە کوردی فەیلی ئایینزا شیعەن لە بەغدا و پارێزگای دیالە دەژیین، زمانناسان پێیان وایە کە لە بنەڕەتدا زاراوەی فەیلی بە کۆمەڵێک هۆزی کەلوڕی دەگوترێت، کە نیشتەجێی کێوەکانی (پێشکۆ، پشتکۆ) ی زنجیرە چیای زاگرۆسن، زۆربەی مێژوونووسانیش کۆکن کە کوردە فەیلیەکان لە ڕەچەلەکی (ئیلامی) یا (گۆتییەکان) ن، کە لە ناوەڕاست و باشووری ئێراق لە ناوچەکانی (مەندەلی، زڕباتییە، بەدرە، جەسان، خانەقین، کەرکووک، بەغدا، کوت، عەمارە و بەسرە) ژیاون، لەلایەن چەند کەسانێکی ڕۆژهەڵاتناسی وەکوو (فلایدمێر مینۆرسکی) ڕووسی و (جۆن ماڵکۆن) ، هەروەها توێژەری کوردی فەیلی (د.ئیسماعیل قوماندار) پشتگیری ئەو بۆچوونە دەکەن، کە بڕوایان وایە سەرەتای دەرکەوتنی زاراوەی (فەیلی) لە سەدەی شازدە بووە، ئێستاش ئەم زاراوەیە بۆ ئەو کوردانە بەکاردێت کە نیشتەجێی ئەو ناوچانەن کە بەر دەوڵەتی ئێراق کەوتون.
بۆ جیاکردنەوەی میرنشینی “لوڕی بچوک” و حکومڕانییە.ەی، کە خۆیان بە لوڕی ڕەسەن دادەنا، بە بەراورد بە “لوڕی گەورە” کە وایان دادەنا “لوڕی بچوک” بەشێکن لە “لوڕی گەورە” نەک ڕەسەن و بنچینە. “جۆن ماڵکۆن و براون” و توێژەری کورد “د.ئیسماعیل قوماندار” پشتگیری بۆچوونەکەی “فلادمیر مینۆرسکی” دەکەن و پشتڕاستی دەکەنەوە، سەرەڕای ئەوەی ئەم زاراوەیە لەم ناوچانە بە دەگمەن بەکارهاتووە، بەڵام لە سەدەی نۆزدەیەم تەنیا لەلایەن دانیشتووانی “پشتکۆ” بەکارهاتووە، لە سەردەمی ئێستاش ئەم زاراوەیە تەنیا بۆ ئەو کوردانە بەکاردەهێنرێت، کە نیشتەجێی ئەو ناوچانەن، کە سنووری دەوڵەتی ئێراقن لە دوای دیارکردنی سنووری نێوان “ئێران و عوسمانییە.ان” لە ساڵی 1905، بەڵام دانیشتووانی “خانەقین و مەندەلی” کە کوردی گەرمەسێرن، ئەم زاراوەیە بۆ ناساندنی خۆیان بەکارناهێنن، بەڵکوو زاراوەی کوردی فەیلی بۆ ئەو توێژەی کورد بەکاردەهێنرێت، کە لە ڕووی ئایینییە.ە سەربە ڕێبازی مەزهەبی شیعەن، واتا ناولێنانەکە لە سەربنەمای مەزهەبیە نەک نەتەوەیی. زۆر سەرچاوەی تریش ئەوە پشڕاست دەکەنەوە، کە لە بنەڕەتدا، “فەیلی” لە زاراوەی “لوڕ و کەڵووڕ” پێکدێت، کە زاراوەی “لوڕ، کەڵووڕ، کرمانج، گۆران- زازاکی” نەتەوەی کورد پێکدێنن و هاوکات “لەک و لوڕ و کەڵووڕ” نوێنەرایەتی نزیک لە نیوەی نەتەوەی کورد دەکەن و بەشداری کارایان لە بوارەکانی ئەدەب و ڕۆشنبیریدا هەبووە، هەر لە شاعیر، نووسەر و زمانزانەوە تا لە بواری هونەر وەک گۆرانیبێژ، موسیکسیۆن و بواری نواندن و شانۆ و وەرزش و تێکڕای بوارەکانی ژیانی مەدەنیانە لە ئێراقدا هەبووە و بەشداریان کردووە. بە پشت بەستن بە پۆڵێنکردنەکانی پەڕتووکی مێژوویی (شەرەف نامە) ی شەرەفخانی بەدلیسی، بە ڕاوەستانیش لە وێستگە مێژووییەکاندا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە نازناوی “فەیلی”، بۆ کورد سەرچاوەی ڕەسەنایەتی و چاونەترسی و ئازایەتیە، لە سەردەمی ڕووخانی حکومەتی “کاردۆنیا”وە تا ساتەوەختی ئەمڕۆ، لەپێناو بەرگری و پاراستنی کولتوورو زمان و ناسنامە و خاک و مانەوە، هەروەک ئەمە نازناوە بۆ هەموو بەش و پێکهاتەکانی تری کوردیش ڕەوا و درووستە، کە هەمیشە لە بەرگری سەخت و پڕ قوربانی بووە لەپێناو پارێزگاری لە خۆی و مانەوە و ژیاندا و نەچەمینەوە لەبەرانبەر پەلاماربەرو هێرشەکان بۆ سەری.
دۆزی کوردی فەیلی وەک پرسی بەشێک لە نەتەوەی کورد و مەزهەبی شیعە، پەیوەستە بەو ململانێ سیاسییە دوورو درێژەی نێوان “دەوڵەتی عوسمانی تورک و دەوڵەتی سەفەوی ئێرانی”، کە هۆکار و ڕێخۆشکەر بوو بۆ پەرتکردن و دابەشبوونی ناوچەکەیان لەنێوان “هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و سەفەویدا”، هەروەک زۆرێک لە شیعەکانی ئێراق بە دواکەوتەی “ئێران” ناونووس کران، کە لە ناویاندا کوردی فەیلییەکان پشکی شێریان بەرکەوت و لە سەرەتای درووستبوون و دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراقیەوە لەگەڵ چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگەی ئێراقی جیاکرانەوە.
پووختەی توێژینەوە:
فەیلییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی نەتەوەی کوردن لە دێرزەمانەوە لەسەر خاکی کوردستاندا ژیاون، یەکەم گرووپی ئیتنیکی کوردیشن لە سەدەی بیستەمدا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێراقەوە دووچاری کۆمەڵکوژی و ڕاگواستن هاتوون، وێڕای ئەوەی کە زمانەکەیان دیالەکتێکی کوردییە هاوکات فەیلییەکان خاوەنی دابوونەریتی ڕەسەن و فەرهەنگ و ئەدەبی زارەکی خۆیانن، لەرووی زمانەوە زاری “فەیلی سەر بە بن زارێکتی کوردی باشوور پێکهاتووە و کە وەک زاراوەکانی “لەک و لور، کەڵووڕ، کرمانج، گۆران” کە نەتەوەی کورد پێکدێنن، بە پشتبەستن بە پۆلێنکردنەکانی پەڕتووکی مێژوویی (شەرەف نامە) ی شەرەفخانی بەدلیسی زمانناسان پێیان وایە کە زاراوەی فەیلی لەبنەڕەتدا بە کۆمەڵێک هۆزی لوڕی نیشتەجێی کێوەکانی (پێشکۆ، پشتکۆ) ی زنجیرە چیای زاگرۆسن دەگوترێت، بەڵام ئەم بۆچوونە زانستی نییە تەنیا لەبەر ئەوەیە کە فەیلیەکان لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە هەرێمی لورستان بوون، واتە بۆ خۆیان لور نین، بەڵکوو دیالەکتێکی کوردی باشوورن. کە لەناوەڕاست و باشووری ئێراق لەناوچەکانی (مەندەلی، زڕباتییە، بەدرە، جاسان، خانەقی، کەرکووک، بەغدا، کوت، عەمارە و بەسرە) ژیاون، لەلایەن چەند کەسانێکی ڕۆژهەڵاتناسی وەکوو (فلایدمێر مینۆرسکی) ی ڕووسی و (جۆن ماڵکۆن) ، هەروەها توێژەری کوردی فەیلی (د.ئیسماعیل قەماندار) پشتگیری ئەو بۆچوونە دەکەن، کە بڕوایان وایە سەرەتای دەرکەوتنی زاراوەی (فەیلی) لەسەدەی شازدەهەم بووە، ئێستاش ئەم زاراوەیە بۆ ئەو کوردانە بەکاردێت کە نیشتەجێی ئەو ناوچانەن کە بەر دەوڵەتی ئێراق کەوتون، لەرووی جوگرافییەوە ناوچەکانیان بەشێکیان لەباشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانن لەدەڤەرەکانی (لوڕستان و کرماشان و ئیلام) ی سەر بە ئێران دەژیین و بەشێکی دیکەش لە باشووری کوردستان لەئێراق لە ڕۆژهەڵاتی دیجلەن، کوردی فەیلی بە ئایینزا شیعەن، بەشداری کارایان هەبووە لە بوارەکانی ئەدەب و زانست و ڕۆشنبیریدا، بە دەیان شاعیر، نووسەر و زمانزان، لە بوارەیلی هونەر وەک گۆرانیبێژ، موسیکسیۆن و نواندن و شانۆ و وەرزش و تێکڕای بوارەکانی ژیانی مەدەنیانە لە ئێراقدا هەبووە و بەشداریان کردووە، ناوە هەرە دیارەکانی ڕووناکبیرانی کوردی فەیلی وەکوو (د.کامل حەسەن ئەلبەسیر، د، ئیسماعیل قەمەندار، دعەدنان عودە عەباس، داری ساری، عەباس بەدری، حسێن مردان، محەمەد بەدری….هتد)
پەراوێزەکان:
- ڕاگەیانراوی کەنەکە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردە فەیلییەکان
لەیادی 36 ساڵەی شەهیدو پاکڕەوانانی کۆمەڵکوژی کوردە فەیلیەکاندا
. کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی، برینێکی ساڕێژنەبووە
7ی مانگی نیسانی هەمووساڵێک گەلی کورد بە تایبەتی کوردانی فەیلی یادی جینۆسای دو ئەنفالکردنی ڕۆڵەکانیان دەکەنەوە، کوشتن و بڕین، ئەنفال، کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی کورد و کوردستانیان لە ناو دەوڵەتی ئێراقداو بەدەستی ڕژێمە داپلۆسێنەرەکانی داگیرکەری ئێراق، هەر لە دەستپێکی دامەزراندنی ئەو دەوڵەتەوە دەستی پێکردووە و لە مافەکانیان بێبەشکراون. لەبەرانبەریشیدا کورد بەهەموو چین و توێژو دین و مەزهەبەکانییە.ە، خەبات و تێکۆشانی لەپێناو بەدەستهێنانی ئەو مافانەدا کردووە و قوربانیی داوە. کوردە فەیلیەکانیش پێکهاتەیەکی دانەبڕاوی ئاکتیڤ و کارای ئەو تێکۆشان و خەباتە مێژوویی و نەتەوەییەن، بۆیە بوونە یەکەمین قوربانیدەری لێکترازان و پارچەبوونی نەتەوەی کورد و خاکی کوردستان. کوردە فەیلیەکان بەهۆی شوێنی جوگرافیای نیشتەجێبوونیان کە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئێراق و بەدرێژایی سنووری درووستکراوی ئێراق و ئێران وەک خانەقین، مەندەلی، بەدرەو جەسان و زورباتیە…هتد و خودی شاری بەغدایش بڵاوبوونەتەوە، لەهەمان کاتیشدا بەشی هەرەزۆریان موسوڵمانی شیعە مەزهەبن. مێژووی دەستپێکردنی کێشەو ئەو کارەساتانەی کە دژ بە کوردە فەیلیەکان دەکرێ، دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی سیاسی دوورودرێژی نێوان هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی لە دەورانی سەدەکانی 15و16 کاندا. وەکوو توێژ لەنێوانی ئەو دوو دەوڵەتەدا لەبەرەکانی پێشەوەی شەڕە خوێناویەکانی ئەم ململانێیە بوون و بوونە قوربانی کێشمەکێشمەکانیان. بە سەقامگیربوونی دەوڵەتی ئێراق و هاتنە سەر دەسەڵاتی بەعسی شۆفینیستی عەرەبی لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا. بۆ پاڵاوتنی حساباتی لەمێژینەو ئاڵۆزکاوی ئایینی و نەتەوەیی خۆیان، بەتایبەتی عەرەب و فارس و بە عەرەبکردنی ناوچە کوردستانییە.انی ژێر دەسەڵاتی ئێراق، ئەو ڕژێمە داگیرکەرە هەڵمەتی لەناوبردنی کوردی دا بەتایبەتی لە سنووری شاری بەغدا و باشووری شاری کەرکووک و ناوچە سنووریەکانی نێوان ئێراق و ئێران. ئامانجیان کوردە فەیلیەکان بوون. هەم لەبەرئەوەی بە هۆکاری سەرەکی کوردبوونیان و هەم شیعە بوونیان وەکوو مەزهەب بەپێی پڕۆسەی بەعەرەبکردنی ئەو ناوچانەی کە کورد خاوەنی ڕەسەنین لە سەری. لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن ڕژێمی فاشیستی ئێراقی داگیرکەرەوە گەورەترین پیلان و پیلانگێڕی بۆ سەرکوتکردنی کوردە فەیلیەکان کرا. لە ساڵی 1980 بە بڕیارێکی دەوڵەتی ئێراقی بە بیانووی ئەوەی کە کوردە فەیلیەکان هاووڵاتی ئێرانین، پڕۆسەی ئەنفال، کوشتن و بڕین و ڕاگواستنیان بەسەردا سەپێنرا و کۆمەڵکوژ و زیندەبەچاڵکران. بە هەزاران ژن و پیاو و پیر و منداڵیان بە دڕندانەترین شێوە قەتلوعام و بێسەروشوێن کرد. بە هەزارانی دیکەشیان بۆ سەرسنوورەکانی دەوڵەتی ئێران گواستەوەو دەربەدەرکران و زۆریشیان بێ سەروشوێنکران. تاوەکو ئێستایش چارەنووسیان دیار نییە. جگە لەو زیانە مرۆییەی کە کوردە فەیلیەکان دووچاری هاتن، موڵک وماڵیشیان بە تاڵان برا و دران بە خەڵکی عەرەبی ناوچەکە. ئەوانەی کە مابوونەوەش لە هەموو مافەکانیان بێ بەشکران و لە کارەکانیان دەرکران و لە ژیاندا سەرگەردان کران و بەکولەمەرگی ژیانیان بردەسەر.
ئێمە لەکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ک ن ک، ئەو کارەساتە و کۆستە گەورەیەی دژ بە گەلەکەمان، کوردانی فەیلی دیسان بەبیردێنینەوە و سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدان و قوربانیانی ئەو کارەساتە دڕندانەیە دادەنوێنین. داوای مافەکانیان لە ئێراق و کوردستان و سەکۆ نێودەوڵەتییەکان بە ڕەوا دەزانین و هەوڵ و خەبات و تێکۆشانی لەپێناودا دەکەین. سەرەڕای ئەوەی کە ئەوا 13 ساڵە ڕژێمی گۆڕبەگۆڕی بەعس و شۆڤێنی عەرەبی لە ئێراقدا ڕوخاوەو لە جیاتی ئەو دەوڵەتێکی فیدڕالی فرە پێکهاتەیی دامەزراوە. باشووری کوردستانیش 26 ساڵە لە قەوارەیەکی سەربەخۆ و ئازاددایە. بە داخەوە کەچی هێشتاش ئەو کۆمەڵکوژیەی کوردە فەیلیەکان بە کەیسێکی هەڵواسراوی چارەسەرنەکراو ماوەتەوە. سەرگەردانی بە دوای مافە مرۆیی و مادیەکانی خەڵکانی کوردی فەیلی زوڵملێکراو هەر بەردەوامە و بە ڕەسمی پێناسەیەکی نەتەوەیی، نیشتمانی و مرۆیی لەهەردوو دەستوری ئێراق و کوردستاندا بۆ دانەنراوە. بۆ ئەوەی ببێ بە پشتیوان و پاڵپشت و بە مافەکانیان شادبن و قەرەبووی مادی و مەعنەوی بکرێنەوە.
ئێمە لە ک ن ک. دووبارە داوا لە هەردوو حکومەت و پەڕڵەمانی مەکەزی بەغدا بەتایبەت نوێنەرانی کورد تیایدا و حکومەت و پەڕڵەمانی هەرێمی باشووری کوردستان دەکەین. هەوڵ و خەبات بۆ ئەوە بکرێت کە بەزووترین کات کۆمەڵکوژی کوردە فەیلیەکان لە ناوەوەی ئێراق و کوردستان و سەکۆکانی نێودەوڵەتیدا بە جینۆسایدی دژ بە مرۆڤایەتی و سیاسیانەی دژ بە خەڵکی کورد بناسێنرێت.
هەروەک کەیسەکانی هەڵەبجە و ئەنفال، کەیسی کۆمەڵکوژی کوردەفەیلیەکانیش گرنگی پێبدرێت و لە هەوڵ و تێکۆشانی جیدیدا بن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی زیانپێکەوتوان و قەرەبوکردنەوەیان
بۆ دڵنابوونی کەسوکاری کوردە فەیلیەکان، کاری جیدی و پراکتیکی بۆ ئاشکرا کردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراونیان بکرێت.
داوا لە حکومەت و پەڕڵەمانی هەرێمی کوردستان ئەکەین کە هۆبەیەکی تایبەت بە کەیسی کۆمەڵکوژی و شەهیدانی فەیلی لە لیژنەی شەهیدو ئەنفالی پەڕڵەمان و لە وەزارەتی شەهیدو ئەنفالکراوەکان دابمەزرێت و کارا بکرێت.
ئەگەر بە کۆتا وەرگرتنیش بێت، هەوڵ بدرێت لە هەردوو پەڕڵەمانی بەغدا و هەرێمدا کورسی نوێنەری کوردە فەیلیەکان وەک پەڕڵەمانتار مسۆگەربکرێت.
سڵاو لە گیانی شەهیدانی کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی و تەواوی قوربانیانی کورد و کوردستان. یادی 36 ساڵەی جینوسایدی کوردە فەیلیەکان بە ڕێزوحورمەتەوە ڕادەگرین. بۆ گەیشتن و وەدەستهێنانی مافەکانیان لە هەوڵ و خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆمان بەردەوام دەبین و کۆڵنادەین.
کۆنسەی بەڕێوەبەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کنک
7 ی نیسان 2016، برۆکسل
2- – بە بۆنەی ڕۆژی پاراستنی مافی کەمەنەتەوەکان کە دەکەوێتە 18ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک، بەرەی نیشتمانی کوردە فەیلییەکان بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە
بەرەی نیشتمانی کوردە فەیلییەکان، داوای پاراستنی مافەکانیان دەکەن وەکوو کەمینەیەک لە ئێراق و دەشڵێن: پاراستنی مافی کەمینەکان زامنی سەقامگیریی و ئاشتییە لە ئێراقدا..
لە بەیاننامەکەدا هاتووە:”بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە 135/47 کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە تایبەتە بە پاراستنی مافی کەمینە ئایینی و ئەتنیکییەکان، پێمانوایە کە ڕێزگرتن و پاراستنی مافی کەمینەکان و پێکهاتەکانی ئێراق، وڵات بەرەو وەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئەمنی دەبات، نەک ئەوەی، کە لە سیستمە دیکتاتۆرییەکەی جاران مافەکان نەدەپارێزران و بە هەموو شێوەیەک بێڕێزی بەرانبەر کەمینەکان دەکرا.لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە:”کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات، کە ئێراق چەند کارەسات و ناخۆشی و نەهامەتی و شەڕی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی گەلەکەی پارچەپارچە ببێت جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکانی گەلی ئێراق بکرێت بەهۆی جیاوازی نەتەوە یان مەزهەب و ئایین”. کوردی فەیلی، ناو یان نازناوێکە بەوکوردانە دەوترێ کەبەزۆری لەشاروشارۆچکەکانی ناوەڕاست و خوارووی ئێراق نیشتەجێبوون و لەرووی ئایینییە.ە سەربەمەزهەبی شیعەن. ئەم کوردانە لەلایەن دەوڵەتی ئێراقی کەبەعس فەرماڕەوایی دەکرد، لە ساڵی 1963وە بەهەموو شێوەیەک ڕوو بەرووی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدو پاکتاوی ڕەگەزی بوونەتەوە. ژێدەرو ئامارەکان ئەوە دەردەخەن و پشڕاست دەکەنەوە، کە بەدەیان هەزار لەم توێژەی کورد ڕوو بەرووی مەرگ بوونەتەوە.. بەڵام بەدرووستی لە ساڵی 1980 وەزیری ناوخۆی ئێراق، فەرمانی وڵاتبەدەرکردنی کوردە فەیلییەکانیدا، لەفەرمانەکەی وەزیری ناوخۆی ئێراقدا هاتوە”: ئەو ئیرانیانەی لەوڵاتدان و ڕەگەزنامەی ئێراقییان نییە، هەروەها ئەوانەش کەمامەڵەیان کردووە و بڕیارییان لەبارەوە دەرنەچوە دەردەکرێن”. لەهەمانکاتدا بڕیارەکەی حکومەتی ئێراقی ئەوەشی تێدا بوو “: کەلاوانی کوردی فەیلی لەتەمەنی 18 تا 28 ساڵ، بگیرێن و لەبەندیخانەی پارێزگاکاندا، تاماوەیەکی نادیار دەسبەسەربکرێن”. هەروەک بڕیارەکەی وەزیری ناوخۆی حکومەتی ئێراق ئەوەشی دووپات کردووەتەوە “: کەهەرکەسێک لەو کوردانەی ئاودیوی ئێران دەکرێن، ئەگەر هەوڵیاندا بگەڕێنەوە تەقەیان لێبکرێت..” لەرۆژی 26-2-1981 لەرۆژنامەی سەورەی زمانحاڵی حکومەتی ئێراق “سەدام حسێن” لەبارەی کوردە فەیلیەکانەوە دەڵێ”: ئەم توێژە لەئێراق ڕیشەکێشبکەن، تاوەکو خاکی ئێراق و هەوای ئێراق پیس نەکەن و خوێنی ئێراقیش پیس نەکەن، کاتێک بەڕێگەی ژن و ژنخوازییەوە خوێنیان تێکەڵی خوێنی ئێراقییەکان دەبێت”. سەرنجدان و وردبوونەوە لەم قسەیەیی “سەدام” سەرۆکی دەوڵەتی پێشووی ئێراق بەسن بۆ ئەوەی تێبگەین کە شۆڤێنییە. و ڕادەی ڕەگەزپەرستی بیرکرنەوەی حزبی بەعس و سەرۆک و سەرکردەو حکومەتەکەی لەئێراق تاچ ڕادەیەک دژ بەمرۆڤ و هاوکات لەهەوڵی ئەوەبوە لەناوییان ببا، بەتایبەت ئەوانەی جیاوازبوون لەگەڵییاندا. بەپێی زانیارییە بەردەستکەوتووەکان، پێش ساڵی 2003 زیاتر لە “200” هەزار دانیشتووانی ئێراق ئاوارە یان ڕاوەدووی ئێران نراون، کە 65% کە شەست و پێنج لەسەدی ئەو ژمارەیە لە کوردی فەیلی بوون و تائێستاش زۆرێکیان لەو وڵاتە ماونەتەوە. ئەمە جگەلەوەی لەماوەی دەسڵاتی حزبی بەعس بە هەزاران کوردی فەیلی زیندانی کراون و لەسێدارە دراون و کۆمەڵکوژی کراون.
ژێدەرو ئاماری تریش زۆرن کەژمارەی وەدەرنانی کوردە فەیلیەکان لەئێراق و زیندانی کردن و کوشتن و زەوتکردنی سەروەت و سامانیان و بێسەرو شوێنکردنیان، بە “500” پێنج سەد هەزار کەس ئەژمار دەکەن، بەڵام بەپێی ئەو سەرچاوانەی لەبەردەستی ئێمەدان، وە ئەوەشی کەسەرچاوەو بەڵگەنامەکان بۆ ئێمەیان ساغکردووەتەوە “380” هەزار کوردی فەیلی ڕووبەڕووی قڕکردن و جینۆسایکردن بوونەتەوە و ئاسەوارەکانیشی تا ئێستا ماون و بۆچەندین دەیەی تریش هەردەمێنن.باری ژینگەو کولتور و ئابووری و بایۆلۆژی ئەو دەڤەرەبوو پارێزگاکانی دیکەی ناوەڕاست و باشووری ئێراق زیاتر بووە.
سەرچاوە عەرەبییەکان:
— من هم الکرد الفیلیون- د.ئەحمەد ڕاسم النفیس
— محنە الکراد الفیلیە فی العراق- کازم حبیب
— الاکراد الفیلیون الانتماء المذهبی والهویە القومیە- عەبد الکەریم ابراهیم
– دراما الاقلیات العراقیە والدیمقراطیە المزیفە- عەزیز الحاج.
سەرچاوە کوردییەکان:
– د.ئاورەحمانی حاجی مارف، چی لەبارەی زمانی کوردییەوە نووسراوە، بەغدا – 1974
– وشەی زمانی کوردی، کۆڕی زانیاری کورد، 19751979
– نووسینی کوردی بە ئەلفوبێی عەرەبی، هەولێر 1986
– بە ستاندار کردنی زمان و ئە لفوبیی کوردی ڕە فیق سابیر.
– ڕۆژی نێونەتەوەییی زمانی دایک، کوورتە باسێک سەبارەت بە زبان ناسی کوردی و ڕێزمان سمکۆ ئەبرام. (یونسکۆ- ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و فەرهەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان)
Zimani Kurdi interview with Amir Hassanpour/ – دیمانەیەک سەبارەت بە زمانی کوردی.یوتوپ
جنکینز، ڕیچارد (Richard Jenkins) ، (- پییر بوردیو) ، ترجم لیلا جوافشانی و حەسەن چاوشیان، چاپ اول، 1385، نشر نی
(آسار و اندیشە پیر بوردیو بررسی میشود.) . خبرگزاری مهر. بازبینیشدە در 25 فوریە 2008.
برومبرژە، کریستین. پیر بوردیوی مردم شناس.. شب بوردیو، 5 اسفند 3.86.
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!