ئەڵێی: گەماڵی سەر دێڵەبەبایە.
گەماڵ نێرەی سەگ یان گۆڵە سەگ، دێڵەبەبا: مێچکە سەگی نێرخواز (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بە سەگێکی مێ دەوترێ کە بیەوێت لەگەڵ گەماڵێکدا جووت بگرێت. پەندەکە مەبەستی لە یەکێکی دڕی شەڕانییە کە هەر دەمەی پەلاماری کەسێک بدا و سوار ملی یەکێک بێت. [1]