ساڵی گرانی
بە (گرانی گچکە) ش ناودەبرێت، له پایزی ساڵی (1917) هەتا پايزی ساڵی (1918) تاوەکو مانگی (11)ی 1918 کە بە یەکجاری عوسمانی لە #هەولێر# لە بەرانبەر لەشکری بەریتانیادا شکان و ڕۆیشتن، له کۆتایی شەڕەکەدا سوپای عوسمانی نەیتوانیووه زەخیره بۆ لەشکرەکەی دابین بکات، بۆيه هەر ماڵێک گەنم و جۆ و ئاردی لە ماڵ بووایه جەندرمەکانی عوسمانی دەچوون لێیان دەستاندن و بۆ خۆیانیان دەبرد، خەڵکەکه لەوەوە تووشی گرانی بوونە، لەنەبوونی ئازووقەدا، دەنا باران باش باریووه و ساڵەکی نەهات نەبووە.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 514 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!