ساڵی هەرای #ئاغا# و کرمانجان
پێشی وتراوە ساڵی (سوند خواردنێ)، ساڵی (1953) بوو، له و ساڵەدا لە زۆربەی گوندەکانی (#دەشتی هە ولێر#) جووتیار لەبەرانبەر ئاغاکان (سیستەمی دەرەبەگایەتی) ڕاپەرین و بڕیاریاندا هيچی دیکه نەچنە دیوەخان و سوغرە (بێگاری) بۆ ئاغا نەکەن. [1]
ئەو جووتیارانەی لەگەڵ ئاغاکانیان مانەوە و بەشداری ڕاپەڕینەکەیان نەکرد، دژی دەرەبەگایەتی نەچوونە بەرەی جووتیارانەوە، خەڵکی ناوچەکە بە (گۆردە) ناوییان دەبردن. [2]
گۆردە بەوکەسانە دەگوترێت کەوا لەبەر نزمی ئاستی کەسایەتیان پەنا بۆ کاری قێزەوەن و ناشیرن دەبەن بۆ ئاغاکانیان بەمەبەستی خۆ ڕەپێشکردن و پەیدا کردنی سەرمایە لەسەر حسابی خەڵکانی تر. بەم شێوەیە ئینسانی گۆردە هەڵدەستێت بەڕازاندنەوەی شەوە سوورەکانی ئاغا و گەورەکانیان بەهێنانی لەشفرۆش و خۆفرۆش. هەروەها کارێکی تری گۆردە ئەوەیە دەبێتە چاوساغی ئاغاکەی بۆ تێکشکاندن و ناو زڕاندنی خەڵکانی خاوەن ڕابردوو پاک و کەسایەتی لەنێو کۆمەڵگادا، ئەم جۆرە گۆردانە هەر لە کۆنەوە ڕاستەوخۆ کارێگەری زۆر خراپیان کردۆتە سەر کۆمەلگا و هەر ئەمانەشن بوینە هەوێنی مانەوە و درێژەپێدانی حوکمی دیکتاتورو دزو جەردەکان.
ئینسانی گۆردە (هەرچەندە ستەمە پێیان بڵێی ئینسان یان پیاو) هەردەم چاوشۆڕە، درۆزنە، داوێنپیسە هەموو شتێک دەکات لەپێناو مانەوەی خۆی و هەمان سیفەتی ئاغاکانی هەلگرتوە.
(کوردستانپۆست-کەریم 01.26.2012)