دەنگی دقّ البابی دڵ دێ ئەی خیرەد دا ڕاکە، دەی
کەس نەزانێ بێ، خەیاڵی یارە گەر، دەر وا کە دەی
گەر لەبەر تیری نەزەر پڕخوێنە مەنزڵگاهی دڵ
بێتە چەشمەنداز دیدەم غورفەیێکی پاکە، دەی
ئەی خیرەد بۆ دیدەنیی یاری حەبیبم هەستە سا
بێرە دڵ بۆ ڕەهگوزارت سەددی سینەم چاکە، دەی
هاتە سەر شوێن پێی خەیاڵی دڵبەرم فیکری ڕەقیب
ئەی خیرەد خۆ تۆ فەریبەندەی دەسا حاشا کە، دەی
سالم ئەمشەو خاسسە بۆ فەوتی ڕەقیبی کەچنەزەر
ڕوویی دەستی حاجەتت بۆ دەرگەهی مەولا کە، دەی [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#