ئەسیرم باز لە داوی قەیدی توڕڕەی موشکبۆ موویی
فرنگی زاده خویی، کافری، زنار گیسویی
گوڵئەندامێ سەمەن بوویێ مەلەک ڕوویێ فریشتەخوو
زلیخا مشربی، لیلی وشی، شیرین سخن گویی
غەریب تاقە بە مەحبووبی تەماشای خاڵی لای لێوی
تو گویی بر لب آب بقا بنشسته هندویی
بڵێم: گەر وەک گوڵ و ماهە بە نەفحە و ڕوو، خەتا و سەهوە
ندارد مه چنین ڕویی، ندارد گل چنین بویی
لە تۆی پیراهەنی دەرکەوت کە پوستانی وتم: ئەی دڵ
تماشا کن که سرو ناز بار آورده لیمویی
بە عیشوەی چاوی مەخمووری وەها پەیوەستەیە ئەبرۆی
تو پنداری کمانداریست در دنبال آهویی
بە سالم شەوکەتە زەنجیری مەجنوونی لە کۆی لەیلا
اسیر خال او گردم ز تیر چشم جادویی [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#