ئەو یارە هەتا وا لە منی غەمزەدە لابێ
شوربم لە دەما ژەهرە ئەگەر ئابی بەقا بێ
زوڵفت لە دوو لا سابیتی نەفیی وەکوو تۆی کرد
لێی لادە بڵا دا لە دوو سەر شێوەیی لا بێ
دیدەم بە نیگای دیدەیی مەستت دڵی سەد چاک
بەس سەهوە سپاردوومە کە چاکێ بە خەرابێ
مەعشووقەیی ئەم شارە هەموو تالیبی جاهن
تف لەو کەسە وەک من کە گەدا و بێ سەروپا بێ
بۆ خاتری ئەغیارە کە یار سالمی تۆراند
نەیداوە کەسێ تووتییی ناتیق بە غورابێ [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#