لە گاوان و شوانی کوردەکان یەک
بەسە بۆ لەشکری سەد کەڕڕە دوو لەک
فیدای جوتیارتان بێ حاتەمی تەی
بە قوربانی سەپانتان ئالی بەرمەک
مریشکی ئێوە سەییادی شەهێنە
لە کن عەنقا فڕووجە حاجی لەکلەک
شوانی مێگەلی کوردان لە شەڕدا
وەکوو قەسسابە، دوشمن نێرگەلی شەک
لەبەر حیزەبەخۆیی و ناتەبایی
لە ژێری حیزی حیزان بووینە دۆشەک
هەتا وەک ئاگری بن کان لەگەڵ یەک
ئەگەر تۆفان بێ لەشکرتان بە پووشەک
لە گوێی گا نوستوون بۆیێکە ڕێوی
لە سەر ئێوە وەها شێرگیرە وەک سەک
سەلاحی ئێوە ئێستاکە سیلاحە
تەماعی گەورەیی بێ چەک نەکەن نەک
کراوە ئینتیجابی وشکەسۆفی
لە دیوانی کەری بێ نوقتەیی شەک [1]
#دیوانی حاجی قادری کۆیی#
#حاجی قادری کۆیی#