مەتەڵ نۆ پیتە و دەفڕێ باڵدارە
شوێنی چزوەکەی زۆر بە ئازارە
قەبارە وەک دەنکە خورمایە
ژیانی وەک هەنگ، لەناو شارایە
پیتی شەش و نۆ، سێ و یەکیش لە پاڵ
دەکاتە چوار بەش مانگەکانی ساڵ
پیتی چوار و پێنج هەشتی لەگەڵ بێ
بە سەگ دەوەڕێ لە ڕەگەزی مێ
پیتی یەک و دوو، سێ و چوار بە ڕیزە
ناوی ڕەنگێکە وەک ڕەنگی پایزە
دەهەڵێ بێنە، ئاسانە ناوی
هەتا لەناکاو پێوەی نەداوی
وەڵام (زەردەواڵە) [1]