نووکی تیژە، دڕک نییە
چاوی هەیە، مرۆڤ نییە
لەبەر بچووکی و باریکیی
نابینرێ لە تاریکیی
لە کانزا دروست کراوە
ئەم پێنج پیتە، هاوڕیی داوە
بینیومانە هەر هەموومان
بەکاری دێنین بۆ دروومان
مەبەستی مەتەڵەکە دەرزیی دروومانە کە لە کانزا درووستکراوە، قەبارەی بچووکە و لە شوێنی تاریکدا نابینرێت. وەڵام (دەرزی) . [1]