ئەبێت بەو ئاواتەوە بمرن کە خیانەت و تاوان و گەندەڵی لە ئێمە ببینن و حەدی ئەوەشتان نیە بتوانن ناوی ئێمە پیس بکەن وەکو ئەو چەپەڵی و خیانەتکاری و دەست و داوێن پیسیەی خۆتان.
ئێمە سەربەرز و بێ منەت ژیاوین و هەر واش دەمێنینەوە، خۆ ئێمە وەکو ئێوە نین خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەرمان کردبێت، خیانەتمان لە حزبەکەی خۆمان کردبێت و لە دەرەوەی حزب بەرەی ناڕازیمان دروستکردبێت، دەستمان بۆ ناموس و عەیبدار کردنی خەڵکی مەدەنی بردبێت، دەستمان بۆ دزینی داهاتی گشتی خاڵە سنوریەکان، دزینی پارەی حزبەکەی خۆمان، فرۆشتنی موڵکی گشتی، قاچاخچێتی، هاوردەی مەشروب، دەرمان و مادەی هۆشبەر، ئافرەتی سۆزانی، هەرچی موادی بەسەرچووە و زۆر شتی تر بردبێت، لە کۆتایشدا بەو هەموو شەقاوە و هاشو هوشەوە نەتانتوانی هیچ بەرگریەک لە خۆتان بکەن و بەبێ تەقە تەسلیم بوون.
باش بیرتان بێت ئێوە لە لوتکەی دەسەڵاتدا بوون، بەو هەموو هێزی تایبەتی سەربازی و چڵکاو خۆرەتان لە سنوری ئێمە، بەو هەموو پیلانگێڕی و میدیا و مادە زۆرەوە نەتانتوانی ئێمە لەکەدار و تەسفیە بکەن، ئێستا بەو پەڕوباڵ کراویەتانەوە لەگەڵ چەند کەسێکی بەناو ناڕازی و چەند پەرلەمانتارێکی هەڵهاتوو لە #بزووتنەوەی گۆڕان#، بە چەند سایت و پەیجێکی فەیکەوە کە جگە لەوەی تەنها وەکو مێشولەیەک گیزە گیزتان ناخۆشە ئەبێت چی بن و چیتان پێ بکرێت. [1]
#عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک#
#16-09-2022#
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,480 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!