ڕۆژی چوارشەممە 21ی ئەیلوولی 2022 سەرۆک #مەسعود بارزانی# بەبۆنەی پەنجاو دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی #یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان# لە #هەولێر# سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی کرد، لەلایەن دکتۆر عەبدوڵڵا سەعید وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و دکتۆر #پشتیوان سادق#، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، و ئەندامانی یەکێتی زانایانی ئیسلامی پێشوازی لێکرا.
سەرەتا سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەناوی سەرجەم زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەخێرهاتنی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و کورتەیەکی لەبارەی مێژوو و کار و ئامانج و ئەرکەکانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان خستەڕوو، ئاماژەی بەوەدا ئەم سەردانەی سەرۆک بارزانی سەردانە بۆ ماڵی هەموو زانایانی ئایینی ئیسلامی لە کوردستان.
سەرۆک بارزانی جارێکی دیکە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کرد، و پشتیوانی خۆی بۆ زانایانی ئایینی لە کوردستان دەربڕی، هیوای خواست چۆن لە ڕابردوودا ڕۆڵی کاریگەریان لە بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و ڕەتکردنەوەی ژێردەستی و چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوەژیان و دینداری هەبووە، بەهەمان شێوەش لە داهاتوودا لە خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەها پیرۆزەکان بەردەوام بن. [1]