دوو بان دوو دووکان
هەشت مەڕ و دوو بەران
مەبەستی دەستی مرۆڤە، دوو بان دوو دووکان، واتە: پشت و بەری دەستە کە بە دووکان چووێنراوە، هەشت مەڕ، واتە: هەشت پەنجەکانی هەردوو دەست، دوو بەران، واتە: پەنجەی ئەسپێ کوژەی هەردوو دەستی مرۆڤ. وەڵام (دەست و پەنجەکانی مرۆڤ) .[1]