ئەڵیی میچی قومارخانەیە.
میچ: بنمیچ (فەرهەنگی شێخانی) قومارخانە: جێگە و شوێنی قومارکردن، مەبەست لە بەشی سەرەوەی ژوورە کە هەموو ژوورەکەی لێوە دەبینرێت، بە یەکێکی فێڵباز ئەوترێت کە لە ڕووداوەکاندا سەنتەر بێت و لەسەرەوە هەمووان ببینێت و بە ئارەزووی خۆی فریویان بدات و فێڵیان لێبکات، بێ ئەوەی کەس پێی بزانێت. [1]